جام کوردی:
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری چین بۆ تاران به ڕووداوێکی گرنگی سیاسی و به ده‌سکه‌وتێکی دیپلۆماسیه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران داده‌نرێت. چین ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و دووه‌م هێزی ئابوری جیهانه. له سه‌رده‌می گه‌مارۆکانیش وه‌ک وڵاتێکی پشتیوان، ڕۆڵێکی به‌رچاوی له هێزی خۆڕاگری و به‌رگری تاران هه‌بووه. ئاڵ و گۆڕی بازرگانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته به ڕوونی ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات که په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و په‌کین له چه ئاستێکدایه. هاوکات سه‌ردانه‌که‌ی شی جین پینگ ده‌سپێکی وه‌رزێکی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌یه که به هۆی هێز و پێگه‌ی سیاسی – ئابوری چین و ڕۆڵی کاریگه‌ری ئێران له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێی گرنگی و بایه‌خی سیاسی – میدیایی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیهان بووه. چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆک کۆماری چین له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانی به تایبه‌ت ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ستراتیژی هاوبه‌شی هه‌ر دوو وڵاتمان بۆ به‌ربڵاوبوونی هاوکارییه‌کان و پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کان، ڕوونتر ده‌کاته‌وه. کرانه‌وه‌ی درگا ئابورییه‌کانی ئێران به ڕووی وڵاتانی جیهان پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و خوازیاری وڵاتانی جیهان به تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپی بۆ په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ تاران، وای له چین کردووه له‌م قۆناغه نوێیه‌دا به که‌ڵک وه‌رگرتن له پێشینه‌ی هاوکارییه‌کان و پێگه‌ی سیاسی خۆی پلانێکی دیکه‌ی بۆ به‌شداری له بازاڕه‌کانی ئێران‌دا هه‌بێت. واژۆکردنی چه‌ندین گرێبه‌ستی گرنگ و ستراتژیک به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که چین نایه‌وێت به‌م ئاسانییه واز له پێگه و ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران بێنێت، هه‌رچه‌نده ئێرانیش ده‌توانێت وه‌ک قۆناغی گه‌مارۆکان له ئێستاشدا که‌ڵک له ئه‌زموون و ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتووی چین وه‌ربگرێت.
به‌ده‌ر له ده‌سکه‌وته سیاسی و ئابورییه‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری چین و شانده باڵاکه‌ی یاوه‌ری بۆ تاران، ئه‌م سه‌ردانه وه‌ڵامێکی کوشنده‌یه بۆ عه‌ره‌بستان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سه‌لمان پاشا که به به‌خشینی دۆلاره نه‌وتییه‌کان له‌م ماوه‌دا بوون به هۆکاری ئه‌وه‌ی که چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ تاران ڕابگه‌ێنن. ڕیاز پاش له‌سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر و کاردانه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی تاران و مه‌شهه‌د به‌ده‌ر له‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران پچڕاندووه، به‌ڵکوو هۆکاری ئه‌وه‌ش بووه که هه‌ندێک وڵاتی بچووک و بێ کاریگه‌ر له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیهان له کرده‌وه‌یه‌کی هاوشێوه‌دا درگا دیپلۆماسی و هاوکارییه‌کان له گه‌ڵ ئێران دابخه‌ن. هه‌رچه‌نده گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌م هه‌نگاوه له ژێر کاریگه‌رییه سیاسی و ئابورییه‌کانی وڵاتی عه‌ره‌بستاندا بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سه‌ر پێگه و کاریگه‌ری ئه‌م وڵاتانه ورد ببینه‌وه، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که له‌م دۆخه‌دا هیچ زیانێک به تاران ناگات و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هێزێکی سیاسی و ئابوری جیهانی وه‌ک وڵاتی چین ده‌توانێت قه‌ره‌بووی زیاتر له‌مه‌ش بۆ تاران بکاته‌وه. وڵاته مووچه‌خۆره‌کانی عه‌ره‌بستان بۆ وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێک له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تییه‌وه به کار ده‌گیرێن و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌وان هه‌بێت یان نه‌بێت، کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له سه‌ر مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی تاران له بواره جیاجیاکان به تیابه‌ت بواری ئابوری‌دا نابێت، به پێچه‌وانه‌وه زیانه‌که‌ی بۆ ڕیاز ده‌بێت که ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ جیهان ئاشکراتر ده‌کات و له سه‌ر ئاستی ناوخۆییش ڕه‌نگه له داهاتوودا شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایه‌تیی لێبکه‌وێته‌وه که سه‌ره‌وت و سامانی ئه‌و وڵاته چۆن له پێناو ئامانجه ڕه‌شه‌کانی سه‌لمان پاشا و جوبه‌یری بێ ئه‌زمووندا به فیڕۆ ده‌ڕوات. کورتهێنانی بودجه‌ی عه‌ره‌بستان له پاش شه‌ڕی یه‌مه‌ن و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بێ گومان دواڕۆژێکی ڕه‌شی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌بێت. پێگه‌ی جیبۆتی و سودان له کوێ و هێزی سیاسی – ئابوری وڵاتی چین له کوێ؟ ئه‌مه‌یه دیپلۆماسیه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و وه‌زیره لێهاتووه‌که‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بستان و عادڵ جوبه‌یری نه‌خۆشی ده‌روونی که نایه‌وێت سه‌رکه‌وتنه‌کانی تاران به چاو ببینێت.
جام کوردی – ئیدریس سلێمانی