جام کوردی:
شه‌ڕی سوریا و دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌که‌وه و هه‌وڵه‌کانی ڕووسیا بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌م شه‌ڕه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له لایه‌کی دیکه‌وه، له‌و بابه‌تانه‌یه که سرنجی ڕای گشتی و بیرمه‌ندانی ئه‌مریکای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه. له‌م نێوه‌نده‌دا به‌ربژێره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا گرنگی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن.
دوناڵد ترامپ:
دوناڵد ترامپ که له ئێستادا وه‌ک کاندیدی پێشڕه‌وی کۆماریخوازه‌کان داده‌نرێت، ڕایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مۆسکۆ – واشنتن به باشترین شێواز دابڕێژێته‌وه. ناوبراو پێی وایه که ئه‌مریکا و ڕووسیا ده‌توانن له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێکه‌وه هاوکارییان هه‌بێت. ترامپ هه‌روه‌ها پشتیوانیی له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا و بۆردومان کردنی پێگه و مۆڵگه‌کانی داعش کردووه.
له به‌رامبه‌ردا پوتین له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له 17ی مانگی دسمبێر، ترامپی به که‌سێکی به‌توانا ناو برد که له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کان، ڕووسیا پێشوازی له پێشنیاره‌که‌ی سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا و ئه‌مریکا ده‌کات.
کاردانه‌وه‌ی ترامپ له به‌رامبه‌ر وته‌کانی پوتین جێی بایه‌خه. له هه‌مان ڕۆژدا ناوبراو له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: وته‌کانی پوتین هۆی شانازی منه، من هه‌رده‌م له‌و بڕوایه‌دام که ئه‌مریکا و ڕووسیا پێویسته بتوانن به‌ده‌ر له بواری بازرگانی، له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و داڕشتنه‌وه‌ی ئاشتی جیهانی پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن.
ترامپ له چاوپێکه‌وتنێکی دیکه‌ی له گه‌ڵ که‌ناڵی m.s.n.b.c ڕایگه‌یاند: من هه‌رده‌م هه‌ستێکی باشم به‌رامبه‌ر به پوتین هه‌بووه، به ڕای من ناوبراو سه‌رکرده‌یه‌کی به‌هێزه.
ته‌د کرۆز:
سیناتۆر ته‌د کرۆز، کاندیدی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا، پوتین به سه‌رکرده‌یه‌کی دیکتاتۆر ناو ده‌بات. به وته‌ی ناوبراو، ئه‌مریکا ده‌توانێت به پێشاندانی هێزی ئاسمانی خۆی له سوریا، ته‌یارکردنی وڵاتانی ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات و گرنگیدان به پرسی مافی مرۆڤ، پاشه‌کشه به پوتین بکات و له به‌هێزبوونی ڕووسیا ڕێگری بکات.
کرۆز له یادداشتێکدا که له 9ی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ڕابردوو له cnn بڵاو کرایه‌وه، ڕایگه‌یاندووه: ئه‌مریکا ناتوانێت ئه‌و ستراتیژانه‌ی له سوریا په‌یره‌و بکاته‌وه که ده‌رفه‌تی ده‌ستێوه‌ردان وه‌ک خه‌ڵاتێک پێشکه‌ش به پوتین ده‌کات. پێکهاته‌ی هێز و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که ئه‌مریکای کردووه‌ته گه‌وره‌ترین کاراکته‌ر، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدییه بۆ سه‌ر ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی که به سه‌رکووت کردن ناسراون.
به وته‌ی ته‌د کرۆز به‌رزکردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ، گوشار خستنه سه‌ر به‌رپرسانی ڕووسیا، ئه‌وانه‌ی که به پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تاوانبار کراون و هه‌وڵدان له پێناو به‌ربڵاوبوونی چه‌ک و پێداویستی به‌رگری ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی به‌هێز بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مۆسکۆ بێت.
پاش تێکشکانی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا له ئاسمانی سینا له لایه‌ن تیرۆریستانی داعش، ته‌د کرۆز ڕایه‌گیاند که ئه‌م ڕووداوه ده‌توانێت بیانووی ئه‌وه بێت که هێرشه‌کانی ڕووسیا له سوریا به ڕووی مۆڵگه‌کانی داعش ڕێنمایی بکات.
مارکۆ ڕووبیۆ:
مارکۆ ڕووبیۆ سیناتۆری ویاله‌یتی فلۆریدا، پوتینی وه‌ک گهنگسترێک ناو بردووه که هه‌وڵی خوڵقاندنی کێشه بۆ ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات و له ناوبردنی ڕێکخراوی ناتۆ ده‌دات. ڕووبیۆ پێی وایه که ئه‌مریکا پێویسته سیاسه‌تێکی ده‌ره‌وه‌ی به‌هێزی له به‌رامبه‌ر ڕووسیادا هه‌بێت.
به وته‌ی ناوبراو، پوتین سه‌رقاڵی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ده‌بێت که ئۆباما له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خوڵقاندوویه‌تی. ناوبراو هه‌وڵی له ناوبردنی ناتۆ ده‌دات، ده‌یه‌وێت شوێنی ئه‌مریکا وه‌ک به‌هێزترین وڵاتی ئاماده‌بووی ناوچه‌که بگرێته‌وه.
به ڕای ڕووبیۆ، پوتین له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێکه‌وه کۆبکاته‌وه و ئه‌وه‌یان پێ بڵێت که ئه‌مریکا ناتوانێت به‌رگریکارێکی متمانه‌پێکراو بۆ ئه‌وان بێت.
ئه‌م کاندیده‌ی کۆماریخوازه‌کان له دیمانه‌یه‌کدا له گه‌ڵ فۆکس نیوز له به‌رواری 24ی مانگی نۆڤمبێر، ڕووسیا به کاراکته‌رێکی ژئۆپۆلیتیک ناو ده‌بات که به پێی لێکدانه‌وه‌ی قازانج و زیانه‌کانی هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات.
له شوێنێکی دیکه‌دا ڕایگه‌یاندووه که ڕووسیا به ئه‌نقه‌ست هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌کاته ئامانج و پێویسته ناتۆ و ئه‌مریکا ئه‌و دڵنیاییه به تورکیا بده‌ن که له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێکی نه‌خوازراو پاڵپشتی له ئه‌نکه‌ره ده‌که‌ن.
بن کارسۆن:
بن کارسۆن که پێشتر نه‌شته‌رکار و پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌کانی مێشک و ده‌مار بووه، پوتین به که‌سێکی مه‌ترسیدار ناو ده‌بات که سه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر کردووه‌ته‌وه و پێویسته ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕووی کرده‌وه‌کانی ڕووسیا ببێته‌وه.
بن کارسۆن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕایگه‌یاندووه له وتووێژی نێوان مۆسکۆ و واشنتن پێشوازی ده‌کات، داوای پابه‌ندبوونی ئه‌مریکا به‌و هێڵه سوورانه‌ی ده‌کات که پێشتر دیاری کردووه. ناوبراو وێڕای پشتیوانی له ناوچه‌ی دژه فڕینی سنوری نێوان سوریا و تورکیا، پشتیوانی کۆشکی سپی له‌م گه‌ڵاڵه‌یه به پێویست ده‌زانێت.
جه‌ب بۆش:
قایمقامی پێشووی فلۆریدا، جه‌ب بۆش ڤلادیمیر پوتین به که‌سێکی دیکتاتۆر ناو ده‌بات و پێی وایه که سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مریکا پێویسته ههنگاوێکی جیدی به‌رامبه‌ر به ناوبراو هه‌ڵبگرێت و گه‌مارۆی زیاتریش دژ به ڕووسیا بسه‌پێنێت.
هیلاری کلینتۆن:
هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆباما له خولی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی ناوبراو، به که‌سێک داده‌نرێت که گه‌ڵاڵه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ ڕووسیا له سه‌رده‌می وه‌زاره‌تی ناوبراو کاری له سه‌ر کرا. کلینتۆن ڕایگه‌یاندووه که به ڕای ئه‌و، ئه‌مریکا پێویسته تێڕوانینێکی جیدیی به‌رامبه‌ر به داگیرکردنی کرێمه له لایه‌ن ڕووسیاوه هه‌بێت و له هه‌مان کاتدا، درگاکان به ڕووی دانوستان و دیپلۆماسی له گه‌ڵ ڕووسیا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی سوریا دانه‌خات.
هیلاری کلینتۆن له وتارێکیدا له 9ی مانگی سپتمبێری ڕابردوو له دامه‌زراوه‌ی برۆکینگز، وتی: به ڕای من پێویسته هه‌وڵێکی گشتگیر له ئارادا بێت تا تێچووی کرده‌وه‌کانی ڕووسیا به‌رزتر ببێته‌وه، واته به‌رفراوانتربوونی گه‌مارۆکان. من له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌م که پێم وایه کاردانه‌وه‌ی توندترمان له به‌رامبه‌ر داگیرکردنی کرێمه له لایه‌ن ڕووسیاوه هه‌بێت. کلینتۆن ئامانجی ڕووسیا به لاوازکردنی ئه‌مریکا له هه‌ر شوێن و کات له‌م جیهانه ناو ده‌بات.
برنی سندرز:
ئه‌م سیناتۆره که تێڕوانینێکی سۆشیالیستی هه‌یه، جه‌خت له سه‌ر دیپلۆماسی و هاوکاری له گه‌ڵ ڕووسیا له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌کاته‌وه و له هه‌مان کاتدا پێی وایه که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌مارۆی ئابوری زیاتر دژ به ڕووسیا بسه‌پێنێت.
سندرز له وتارێکدا له کۆلیژی سیمپسون وتی: ئه‌مریکا و ڕووسیا تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام پێویسته ڕووسیا په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بکات، ئێمه سه‌باره‌ت به ئێران نیگه‌رانیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ئێرانه که پێویسته په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بکات. ئێمه سه‌باره‌ت به عه‌ره‌بستانیش هه‌مان نیگه‌رانیمان هه‌یه، سه‌باره‌ت به ڕووسیا و ده‌ستێوه‌ردانی له سوریا نیگه‌رانی جیدیمان هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سندرز، ناوبراو پشتیوانی له سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابوری زیاتر و گوشاری نێوده‌وڵه‌تی دژ به ڕووسیا ده‌کات و ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به باشتر ده‌زانێت. ئه‌مریکا پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بدات که به هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی، دژ به کرده‌وه‌کانی ڕووسیا بوه‌ستێته‌وه.
ئیدریس سلێمانی