جام کوردی:
چاودێران و شاره‌زایانی لۆبنانی له‌و بڕوایه‌دان، گومان له‌وه‌دا نییه که پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابوری و داراییه‌کانی سه‌ر ئێران، بژارده‌ی به‌رفراوان و جۆربه‌جۆر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رده‌م ئه‌م وڵاته‌دایه.
ئه‌م چاودێرانه جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که به‌ده‌ر له بازاڕی به قازانج و هانده‌ر بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی دوور و نزیک و کۆمپانیا ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ئه‌زموونی ته‌بایی له گه‌ڵ بارودۆخی گه‌مارۆکان و چۆنیه‌تی ڕاهاتن له گه‌ڵ دۆخێ ئابوری له‌م شێوه‌یه، هۆکارێکی به‌هێزی کۆماری ئیسلامی له به‌شی ئابوری‌دا ده‌بێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌رده‌می گه‌مارۆکان به‌ده‌ر له بنیات نان و گه‌شه‌پێدانی به‌شی ئابوری و وه‌به‌رهێنان، له بواره‌کانی دیکه‌شدا گه‌یشته ئاستی خۆبژێوی و له ئێستادا ئه‌و لایه‌نانه‌ی که خوازیاری هاوکاری ئابوری و بازرگانین له گه‌ڵ ئێران، ژماره‌یان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و هاوکات تاران هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌ستوونه‌کانی ئابوری خۆی به مه‌به‌ستی سه‌قامگیری ناوچه‌که به‌هێزتر بکات.
“حۆسام مه‌ته‌ر ” توێژه‌ری لۆبنانی بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی له وتووێژێکدا به هه‌واڵده‌ری ئێرنای ڕاگه‌یاندووه که ئێران له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان، په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئابورییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، هیندستان، پاکستان و چین تا وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریکی به یه‌که‌مایه‌تی خۆی داده‌نێت. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م وڵاتانه‌ش ئه‌وه‌یه که هیچ کێشه‌یه‌کی سیاسی یان دوژمنایه‌تییه‌کیان له گه‌ڵ تاران نییه و به‌رده‌وام به چاوێکی لێک تێگه‌یشتن یان بێ لایه‌نانه له‌م وڵاته ده‌ڕوانن.
ناوبراو هه‌روه‌ها به ئاماژه به په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان، وتی: وڵاتانی ئه‌ورووپی هێزێکی گه‌وره‌ی ئابورین و فه‌رانسه و ئه‌ڵمانیا له ئێران سه‌باره‌ت به هاوبه‌شی ئابوری و بازرگانی به وڵاتانێکی گه‌وره داده‌نرێن.
ئه‌م شاره‌زایه‌ی وڵاتی لۆبنان، لایه‌نی به‌هێزی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی ئێران به وڵاتی چین ناو ده‌بات و گومانیشی له‌وه‌دا نییه که ئابوری چین زیاتر له هه‌ر وڵاتێکی دیکه له گه‌ڵ ئابوری ئێران ته‌بایه و یه‌ک ده‌گرێته‌وه و ئێرانییه‌کان ده‌توانن به ئامانجی ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی له ناوچه ئازاده‌کانی خۆیان له ئه‌زموونی چین که‌ڵک وه‌ربگرن.
حۆسام مه‌ته‌ر که به‌م نزیکانه سه‌ردانی وڵاتی چینی کردووه، پێی وایه که تایبه‌تمه‌ندی وڵاتی چین، ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کییه هاوکات له گه‌ڵ پاراستنی بنه‌ما فه‌رهه‌نگییه‌کان و وتی که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له گه‌ڵ سیاسه‌تی تاران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگی له ڕێگای سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کییه‌وه یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: چین له به‌شی پیشه‌سازی قۆناغی جیاوازی تێپه‌ڕاندووه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م وه‌رزه نوێیه‌ی ئابوری‌دا بێت.
مه‌ته‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی: چین له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌یه که هیچ کات ته‌نانه‌ت له قۆناغی گه‌مارۆ و هه‌ل و مه‌رجی دژواری ئابوری، په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بوو و په‌کین و مۆسکۆ له ساڵی 2009 ڕایانگه‌یاند که ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر گه‌مارۆکانی ئێران کرده‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه.
توێژه‌ره‌که‌ی وڵاتی لۆبنان باسی ئه‌وه‌شی کردووه که سیاسه‌تی په‌کین به‌ره‌و گۆڕینی ستراتیژی ئه‌م وڵاته له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڕوات و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیان به کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت و ده‌توانین بڵێین که تاران گرنگترین ده‌روازه‌ی هاتنی چین بۆ ناوچه‌که‌یه.
نه‌وت و گاز دوو به‌شی سه‌ره‌کین له په‌یوه‌ندییه‌کان و هاوکاری نێوان وڵاتانی چین و ئێران. چین پێویستی به‌م دوو سه‌رچاوه هه‌یه و له به‌رامبه‌ردا، ئێران به وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ناسرێت.
حۆسام مه‌ته‌ر هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به خاڵه هاوبه‌شه‌کانی مێژووی چین و ئێران داوه و وتی: مێژووی هه‌ر دوو وڵات به ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌ته به‌هێزه‌کانه‌وه تێکه‌ڵاو بووه و ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌یه که هه‌ر دوو لا خاڵی هاوبه‌شیان زۆر بێت و ئه‌گه‌ری لێک تێگه‌یشتنیان ڕه‌وتێکی ئاسانتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه‌یه بۆ وڵاتی ڕووسیا.
ناوبراو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و مۆسکۆ ئاماژه‌ی به چه‌ندین خاڵی دیکه داوه و وتی: یه‌ک له‌م خاڵانه ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌یه که ڕووسیا له به‌شی ئه‌ورووپی خۆی هه‌ستی پێ ده‌کات و ئه‌م ڕاستییه‌ش وای له مۆسکۆ کردووه که بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌م مه‌ترسییه له لیبیا و ئۆکرانیا بیر له دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی به‌هێز بۆ خۆی بکاته‌وه.
له درێژه‌شدا ڕوونیکرده‌وه: هاوبه‌شی ئێران و ڕووسیا ده‌توانێت به‌شێک له زیانه‌کانی مۆسکۆ قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، ئه‌زموونی به‌شی پیشه‌سازی ڕووسیا له گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی ئێران به زۆرینه یه‌ک ده‌گرێته‌وه و مۆسکۆ ده‌توانێت له به‌شی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی گه‌وره یارمه‌تیده‌ری تاران بێت.
ئه‌م توێژه‌ره لۆبنانییه هه‌روه‌ها وتی: ئێران و ڕووسیا وه‌ک دوو وڵاتی وه‌به‌رهێنه‌ری گاز، کاریگه‌ری زۆریان له سه‌ر بازاڕی جیهانی ئه‌م وزه‌یه‌دا هه‌یه. ئێران خاوه‌نی ئه‌و کێڵگه گازییانهیه که هێشتا هیچ سه‌رمایه‌گوزارییه‌ک تێیدا ئه‌نجام نه‌دراوه و ڕووسیا باشترین بژارده‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه.
حۆسام مه‌ته‌ر جه‌ختی کرده‌وه: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئێران له‌و نموونانه‌یه که پێده‌چێت له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان له ڕیزی ئه‌وله‌ویاتی تاران بێت.
وتیشی: ئه‌م هاوبه‌شییه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه که به گه‌شه و په‌ره‌پێدانی زیاتر، وڵاتانی دیکه‌ش له خۆ بگرێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی که زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه پێداگری له سه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتن له بازاڕه‌کانی ئێران ده‌که‌نه‌وه. هه‌ندێک له‌و وڵاتانه به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون که ئێران هێزێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌که و پارێزه‌ری هاوسه‌نگی هێزه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندی و هاوکاری ئابوری له گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانی، پشکێکی به‌رچاوی له دابین کردنی ڕه‌وتی لێک تێگه‌یشتنی نێوانیاندا هه‌یه.
حۆسام مه‌ته‌ر پێی وایه که په‌یوه‌ندی و هاوکاری ئابوری، دارایی و بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، هۆکارێکی سه‌ره‌کییه له دابین کردنی سه‌قامگیری ناوچه‌که.