جام کوردی:
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری سلێمانی وتی: به ئاکام گه‌یشتنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان کاریگه‌ری به‌رچاوی له ناوچه‌که ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سه‌عدووڵا مه‌سعودیان که ماوه‌ی 6 مانگه وه‌ک سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی له سلێمانی ده‌ستی به کاره‌کانی کردووه، ڕایگه‌یاند: کاریگه‌رییه‌کانی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی که په‌یوه‌ندی نزیکی ئابورییان له گه‌ڵ تاران هه‌یه، به‌رچاو ده‌بێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێران په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی بازرگانیی له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، وتی: له‌وه دڵنیام که به‌م زووانه ئاستی کوالیتی و چۆنیه‌تی کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کانی ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م به‌کارهێنانی کاڵای ئێرانی له هه‌رێمی کوردستان:
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له به‌شێکی دیکه‌ی وتووێژه‌که‌ی له گه‌ڵ جام کوردی به ئاماژه به به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م بازرگانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان، وتی: داڕشتنی هه‌ندێک یاسای پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به ڕێگری له به‌کارهێنانی کاڵای ئێرانی به به‌ربه‌ستێکی گه‌وره له پرۆسه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌م هه‌رێمی داده‌نرێت.
مه‌سعودیان به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ کێشه‌یه‌کی سیاسی له نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستاندا بوونی نییه، ڕایگه‌یاند: هه‌ندێک له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که له به‌شی سیاسی، خۆیان به سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌هێزی سیاسی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان ده‌سه‌پێنن.
ناوبراو زانیاری زیاتری سه‌باره‌ت به‌م هاوکێشانه که نیازی کاریگه‌رییان له سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێم هه‌یه، ئاشکرا نه‌کردووه.
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕوونیکرده‌وه: په‌یوه‌ندی ئێمه له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتووانی هه‌رێم و پاشان ئێران ده‌بێت.
مه‌سعودیان وتی: داوامان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک ڕێکارنامهکانی تایبه‌ت به که‌رتی بازرگانی له ئاسته‌کانی خواره‌وه کۆنترۆڵ بکات و تێڕوانینی نه‌رێنییان به‌رامبه‌ر به کاڵای ئێرانی نه‌بێت.
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به وردی چاودێری ئه‌و کرده‌وانه بکات که خه‌سار به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان ده‌گه‌ێنن و له ڕێگای چاودێری زیاتر له خاڵه گومرۆکییهکانهوه ده‌توانن ڕێگری له هاتنی کاڵای بێ کوالیتی بکه‌ن.
ناوبراو مزگێنی ئه‌وه‌ی به دانیشتووانی عێراق دا که به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ بانکییه‌کان، کۆمپانیا به ناوبانگه‌کانی ئێران به‌شداری زیاتریان له که‌رتی ئابوری عێراقدا ده‌بێت.
زانکۆی ئازاد و په‌یامی نور دێنه هه‌رێمی کوردستان:
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا به ئاماژه به خوازیاری هه‌رێمی کوردستان له پێناو جێگیربوونی په‌یوه‌ندی زانستی و فه‌رهه‌نگی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: له شه‌ش مانگی ڕابردوو زیاتر له ده گرووپی زانستی له نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان ئاڵ و گۆڕیان پێکراوه.
موسعودیان ئاماژه‌شی به خوێندنی 50 خوێندکاری گه‌رمیانی له زانکۆی پارێزگای کوردستانی ئێران دا و ڕایگه‌یاند که به‌م زووانه زانکۆکانی ئازاد و په‌یامی نور لقی خۆیان له هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی ده‌که‌نه‌وه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: له چه‌ند مانگی داهاتوو حه‌وته‌ی هاوبه‌شی کتێب، سینه‌ما، مۆسیقا و که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی هه‌ر دوو لا به‌ڕێوه ده‌برێت.
خاڵی سنوری سه‌یران به‌ند ده‌کرێته‌وه:
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌کانیدا به ئاماژه به ئاڵ و گۆڕی نێوان پارێزگا سنورییه‌کان، وتی: به‌م زووانه خاڵی سنوری سه‌یران به‌ند له قه‌زای بانه به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه.
وتیشی: له‌م چوارچێوه‌دا سه‌باره‌ت به سنوره‌کانی شۆشمێ و کێلێ گه‌یشتووینه‌ته ڕێکه‌وتن.
مه‌سعودیان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که په‌ره‌پێدانی چالاکییه‌کان و ڕێکخستنی کاروباره‌کان له خاڵی سنوری په‌روێزخان به یه‌که‌مایه‌تی ئێمه داده‌نرێت تا له پرۆسه‌ی هاتووچۆ و ئاڵ و گۆڕی کاڵا و شمه‌که‌کان ئاسانکاری بکرێت.
چاودێری هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر گرووپه دژبه‌ره‌کان:
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، دۆخی ئه‌منی سنوره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانی به جێگیر و ئه‌رێنی ناو برد و وتی: هه‌ندێک کێشه‌ی وه‌ک قاچاخی کاڵا که سه‌رهه‌ڵداوی پێداویستی ئابوری دانیشتووانی ناوچه سنورییه‌کانه، کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له سه‌ر که‌رتی ئابوری ئێران نابێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به گرووپه دژبه‌ره‌کان یان ئه‌و گرووپه سیاسییانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستان په‌نایان گرتووه، ڕایگه‌یاند: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چاودێری ئه‌وان ده‌کات و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه که له هه‌ر ده‌سدرێژی یان ڕووداوێکی نه‌خوازراو له سنوره‌کانه‌وه ڕێگری بکه‌ن.
یه‌ک له سه‌ر سێی گه‌شته‌کانی هه‌رێم بۆ تاران، ده‌رمانییه:
سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی گه‌شتیار ده‌رمانی ڕایگه‌یاند که یه‌ک له سه‌ر سێی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی هه‌رێم بۆ تاران په‌یوه‌ندی به کاروباری دهرمانییهوه هه‌یه.
مه‌سعودیان داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد به ئامانجی ڕێگری له هه‌ر کێشه و گرفتێک بۆ نه‌خۆشه‌کان، ڕێکخراوێکی تایبه‌ت به ناردنی نه‌خۆشه‌کان بۆ وڵاتی ئێران دابمه‌رزێت و له‌و ڕێگاشه‌وه ئیش و کاری ناردنی نه‌خۆشه‌کان جێبه‌جێ بکرێت.
ناوبراو له کۆتایی وتووێژه‌که‌ی له گه‌ڵ جام کوردی، جه‌ختی کرده‌وه که ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستان، ئاسایش و سه‌قامگیری کۆماری ئیسلامی ئێرانه و هه‌ر دوو لا له پێناو دابین کردنی ئه‌م ئامانجه گرنگه‌دا له ناوچه‌که هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رده‌وامیان هه‌یه.