جام کوردی:
من له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان په‌کین – تاران و وتووێژ سه‌باره‌ت به پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کانی ناوچه‌که و جیهان هاتوومه‌ته ئێران تا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان به‌ره‌و ئاستێکی به‌رزتر ڕێنمایی بکه‌م. ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی منه له ئێران، به‌ڵام من و به‌شێکی زۆری دانیشتووانی چین زانیاریمان سه‌باره‌ت به پێشینه و مێژوو و جوانییه‌کانی وڵاتی ئێران هه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێگای ئهبریشهم ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ی پێکه‌وه گرێداوه و چه‌ندین چیرۆکی سرنجڕاکێش له کتێبه مێژووییه‌کاندا له چاپ دراون. پێش له دوو هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا له ئیمپراتۆریه‌تی هانی ڕۆژئاوا، یاریده‌ده‌ری جانگ چیان نێردراوی وڵاتی چین سه‌ردانی ئێرانی کرد و له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و کاته‌ی وڵاتی ئێران به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا. له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی تانگ و سوونگی چین پاش سه‌ده‌ی حه‌وته‌م، ژماره‌یه‌کی زۆر له ئێرانییه‌کان به مه‌به‌ستی خوێندن و کاروباری پزیشکی و بازرگانی سه‌ردانی وڵاته‌که‌ی ئێمه‌یان کردووه، ئاسه‌واره‌کانی ئه‌وان له شاری شیان و گوانگجۆ ده‌بینرێت. له سه‌ده‌ی سێنزه‌یه‌م، سه‌عدی شاعیری گه‌وره‌ی ئێران، باسی گه‌شته‌که‌ی خۆیی له کاشعهر، ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئویغوور له سین کیناگی چین له شێعرهکانیدا هێناوه. له سه‌رده‌می مینگ له سه‌ده‌ی پانزه‌یه‌م، که‌سێک به ناوی جنگ هه و به یاوه‌ری شاندێکی گه‌وره، حه‌وت جار سه‌ردانی ده‌ریای ڕۆژئاوای کرد و له سه‌ردانه‌کانیدا، سێ جار بۆ ناوچه‌ی هۆرمۆز له باشوری ئێران ڕۆیشتووه.
هه‌ورێشمی چینی له ناوبانگی جیهانی فه‌رشی هه‌ورێشمی ئێران پشکی به‌رچاوی هه‌بووه، پیشه‌گه‌رانی چینی له هه‌ندێک ماده‌ی به ناو سه‌لمان که له ئێران دۆزرایه‌وه، بۆ وه‌به‌رهێنانی قاپ و قاچاخی چینی که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت.
دوو شارستانیه‌تی گه‌وره له ڕێگای وشکانی و ده‌ریایی ئهبریشهم که هه‌زاران کیلۆمه‌تر درێژایی هه‌یه، پاش بڕینی چه‌ندین ڕێگای دیکه به یه‌ک گه‌یشتن و دۆستایه‌تی نێوان دانیشتووانی دوو وڵات جێگیر و به‌رده‌وام مایه‌وه و له ئێستادا، هێمایه‌که بۆ یه‌کێک له شێعره‌کانی سه‌عدی. به درێژایی مێژوو، چین و ئێران پشکی گه‌وره‌یان له به‌دیهاتنی پرۆژه‌ی ڕێگای ئهبریشهم و تێکه‌ڵاوبوونی شارستانیه‌تی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا هه‌بووه و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان دوو وڵات پاش به‌دیهاتنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان له ماوه‌ی 45 ساڵ، له ڕاستیدا به خوێندنه‌وه‌ی ڕێگای ئهبریشهم داده‌نرێت که تێیدا پێکه‌وه‌بوون و متمانه‌ی به‌رامبه‌ر، قازانجی به‌رامبه‌ر، به‌خشین و هاوکاری له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو وڵات به‌دی ده‌کرێت.
پاش ده‌سپێکی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی نێوان دوو وڵات له ساڵی 1971، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و چین به تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ڕه‌وتێکی ته‌ندرووست و به‌رده‌وامی به خۆوه بینیوه. هه‌ر دوو لا له قۆناغه دژواره‌کاندا هه‌ستیان به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نێوانیان کردووه و پاڵپشتی یه‌کدی بوون. له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی، نوێنه‌ری چین، به‌ڵێنه‌کانی تارانی سه‌باره‌ت به ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ به‌رز نرخاند و ستایشی هه‌وڵه‌کانی ئێرانی کرد له پێناو پاراستنی مافه ڕه‌واکانی و له ئێستاشدا ڕۆڵی تاران له ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی به گرنگ ده‌زانێت. له ڕۆژانی داهاتوو ئێمه درێژه به هاوکاری نزیک له گه‌ڵ ئێران ده‌ده‌ین تا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئه‌م وڵاته و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 دڵنیاییمان هه‌بێت. له بواری ئابوری و بازرگانی، ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵات له ده‌یان ملیۆن دۆلاری ده‌یه‌ی حه‌وته‌می سه‌ده‌ی ڕابردوو، گه‌یشتووه‌ته 52 ملیار دۆلاری ساڵی 2014. چین بۆ 6 ساڵی به‌رده‌وام، پێگه‌ی خۆیی وه‌ک گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی ئێران پاراستووه. له هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌کانمان له ئاستێکی باڵادایه، مه‌ودای دوور و درێژ توانای ئه‌وه‌ی نییه که کاریگه‌ری له سه‌ر دۆستایه‌تی نێوانمان دابنێت، ئه‌م دۆستایه‌تییه بووه‌ته مه‌کینه‌ی جوڵێنه‌ری گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان په‌کین و تاران. په‌یوه‌ندی نێوان به‌رپرسانی دوو وڵات، ڕۆڵێکی گرنگ و به‌رچاوی له پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات هه‌یه. له‌م ساڵانه‌دا من له گه‌ڵ دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین جار کۆبوومه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له مانگی سپتمبێری ساڵی ڕابردوو له په‌راوێزی ڕێ و ڕه‌سمی ساڵۆگه‌ری دامه‌زراندنی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات له وه‌رزێکی نوێ‌دا گه‌یشتینه ڕێکه‌وتنێکی گرنگ. له ساڵی 2013 بیرۆکه‌ی سه‌ر له نوێ بنیات نانه‌وه‌ی جاده‌ی ئهبریشهمم گه‌ڵاڵه کرد که له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا. چین و ئێران وه‌ک دوو ئامانجی گرنگ له درێژایی ڕێگای ئهبریشهم و مسۆگه‌ربوونی ئاشتی، دۆستایه‌تی و هاوکاری، چاوه‌ڕوانی زۆریان هه‌یه. جێبه‌جێ کردنی سێنزه‌یه‌مین پلانی گه‌شه‌ی وڵاتی چین هاوکاته له گه‌ڵ پلانی شه‌شه‌می ئێران و ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی دوو وڵات که ته‌واوکه‌ری یه‌کدین، پۆتانسێلی گه‌وره‌یان هه‌یه.
له‌و بڕوایه‌دام که چین و ئێران له چوارچێوه‌ی هاوکارییه‌کانی نێوانیان سه‌باره‌ت به‌م ڕێگایه ده‌توانن ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌رزتر بکه‌نه‌وه:
1)ئێمه متمانه‌ی سیاسی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، پته‌و و بنه‌ڕه‌تی هاوکارییه‌کان به‌هێزتر ده‌که‌ین، متمانه کلیلی سه‌رکه‌وتنه و به بێ متمانه، ئاڵ و گۆڕی نێوان مرۆڤه‌کان و وڵاتان سه‌ر ناگرێت. وڵاتانی سه‌ر ڕێگای ئهبریشهم زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ ده‌بێت که متمانه، دۆستایه‌تی و هاوکاری نێوانیان مسۆگه‌ر بووه. پاش 45 ساڵ له ده‌سپێکی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی نێوان ئێران و چین، کێشه و به‌ربه‌سته‌کان وه‌لاوه نراون و دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌مان پته‌وتر بووه و هاوکارییه‌کانمان ده‌سکه‌وت و ده‌ره‌نجامی گرنگی به‌دواوه بووه. له ئێستادا پێویسته به گرنگیدان به‌م ڕۆحیاتهوه، هه‌ماهه‌نگی سیاسی به‌هێزتر و به‌رده‌وام له تێبینییه سه‌ره‌کییه‌کانی یه‌کدی پاڵپشتی بکه‌ین تا کۆده‌نگی زیاتر مسۆگه‌ر ببێت و ئه‌ستوونی هاوکارییه‌کانمان به‌هێزتر ببێت. ئێمه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کی به‌شدارانه‌ی ستراتژیک ده‌ده‌ین و په‌یوه‌ندی نێوان پارته‌کان، ده‌زگاکانی یاسادانه‌ر و پارێزگا و شاره‌کان په‌ره پێ ده‌ده‌ین و هاوکارییه چه‌ند لایه‌نه‌کان به تایبه‌ت له ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای، سیکا، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌کی ستراتژیک ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌که‌ین.
2)ئێمه له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ر و گه‌شه‌ی هاوبه‌ش پێداگری ده‌که‌ین. پاش جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌تی چاکسازییه‌کان و درگای کراوه‌ی ئابوری پاش سی ساڵ، ئابورییمان به‌رده‌وام گه‌شه‌ی به‌رچاوی هه‌بووه. چین پله‌ی دووه‌می ئابوری جیهانی هه‌یه و له بواره‌کانی ده‌سمایه، ته‌کنۆلۆژیا، که‌ره‌سته و پێداویستییه‌کانی به‌شه جیاجیاکان تایبه‌تمه‌ندی زۆری هه‌یه و ئێران به سه‌رچاوه‌کان و هێزی کار و بازاڕێکی گه‌وره به‌ره‌و قۆناغی مۆدێڕنبوون و پێشکه‌وتن ده‌ڕوات. چین و ئێران له‌م به‌شانه‌دا هاوکار و ته‌واوکه‌ری یه‌کتر ده‌بن. جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌رفه‌تێکی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌کانی نێوانمان. په‌کین ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه به گرێدانی ستراتیژی گه‌شه‌پێدان به ئێران و که‌ڵک وه‌رگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوولا په‌ره به هاوکارییه‌کانی نێوانمان له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی به‌رامبه‌ر بدات.
3)ئێمه تۆڕی په‌یوه‌ندی ڕێگاکان و هاوکارییه‌کان به کرده‌وه په‌ره پێ ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش ته‌وه‌ری هه‌مان بیرۆکه‌ی بنیات نانه‌وه‌ی ڕێگای ئهبریشهمه. ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سه‌ر پێکه‌وه گرێدانی وڵاتانی ئاسیایی به تایبه‌ت له به‌شی گواستنه‌وه ڕاوه‌ستاوه. چین له چه‌ندین بواری وه‌ک هێڵی ئاسن، کاره‌با، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کان، که‌ره‌سته و پێداویستی پیشه‌سازی، که‌ره‌سته‌ی بیناسازی و … تایبه‌تمه‌ندی و توانای زۆری هه‌یه و له ساڵی 2014 به ته‌رخان کردنی 40 ملیار دۆلار، سندۆقی ڕێگای ئه‌بریشه‌می دامه‌زراندووه تا پاڵپشتی پرۆژه‌ی وڵاتانی دیکه به درێژایی ئه‌م ڕێگایه‌دا بکات. ئێران له جه‌رگه‌ی هاتووچۆی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئاسیا هه‌ڵکه‌وتووه و پێگه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌یه. چین ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له بواری ڕێگاوبان، هێڵی ئاسن، ده‌ریایی و ئینته‌رنێت په‌ره به هاوکارییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران بدات و ڕێڕه‌وی ڕۆژهه‌ڵات – ڕۆژئاوای ئاسیا بنیات بنێته‌وه و ڕه‌وتی سه‌رمایه‌دانه‌ری وڵاتانی سه‌ر ئه‌م ڕێگایه ئاسانتر بکات و هاوکارییه‌کان سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌کان، وزه و پیشه‌سازی به‌رفراوانتر بکات.
4)ئێمه له سه‌ر بنه‌مای ئاوه‌ڵابوونی درگاکانی نێوانمان، په‌ره به ئاڵ و گۆڕه فه‌رهه‌نگییه‌کان ده‌ده‌ین. به پێی وته‌یه‌کی چینییه‌کان ” مرۆڤه‌کان له ڕێگای دڵه‌کانیانه‌وه له گه‌ڵ یه‌کدی ئاشنا ده‌بن “، یان ئێرانییه‌کانیش ده‌ڵێن ” دڵ به دڵ ڕێگای هه‌یه “، ئه‌مانه هه‌مان مانا ستراتیژه‌کانی ئێمه‌ن له بواری فه‌رهه‌نگی. فه‌رهه‌نگی ئێران و چین خاڵی به‌هێزی جیاوازی هه‌یه. هه‌ر دوو نه‌ته‌وه له میانه‌ی هاتووچۆکان بابه‌تی زۆریان له یه‌کدی وه‌رگرتووه. ئێمه پێویسته ئاڵ و گۆڕه‌کانی نێوانمان له بواره‌کانی کلتور، په‌روه‌رده و فێرکاری، چاپه‌مه‌نییه‌کان، بڵاوکراوه‌کان و گه‌شتیاری به‌رفراوانتر بکه‌ین. به‌ده‌ر له‌مانه‌ش پێویسته په‌یوه‌ندی نێوان گه‌نجان و قوتابیانمان به‌هێزتر بێت تا ڕۆحیاتی ڕێگای ئهبریشهم بۆ جیله‌کانی داهاتووش بگوازرێته‌وه و گه‌لی دوو وڵات ده‌ست له ده‌ستی یه‌کدی به‌ره‌و پێش هه‌نگاو بنێن. هه‌نار وه‌ک میوه‌یه‌ک که له مێژه‌وه له ئێران هه‌نارده‌ی چین کراوه، لای ئێمه به هێمای گه‌شه و ئاسووده‌یی دانراوه و له هه‌مان کاتدا شایه‌تحاڵی هاتووچۆی دۆستانه‌ی خه‌ڵک به درێژایی ڕێگای ئهبریشهم بووه و مزگێنی هێنه‌ری ده‌سکه‌وتی زیاتره بۆ هه‌ر دوو وڵات له پرۆسه‌ی هاوکارییه‌کانی نێوانیان. په‌کین و تاران مه‌ودای نێوانیان چه‌ند هه‌زار کیلۆمه‌تره، به‌ڵام ئه‌م دورییه ناتوانێت ببێته ڕێگر له پته‌وبوونی دۆستایه‌تی نێوانمان. ئێمه ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه به هاوکاری هاوبه‌ش، داهاتوویه‌کی ڕوون و ئاسۆیه‌کی گه‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانمان دابڕێژینه‌وه.
نووسه‌ر: شی جین پینگ، سه‌رۆک کۆماری چین
وه‌رگێڕان: جام کوردی