جام کوردی:
له‌م ماوه‌یه‌دا هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق ئاڵای وڵاته‌که‌یان له سه‌ر بنکه و باره‌گا حکومییه‌کانی شاری ڕۆمادی هه‌ڵکرد، ئه‌م شاره له مانگی مه‌ی 2015 له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی داعشه‌وه ده‌ستی به سه‌ردا گیرا و له‌وکاته‌وه له ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌م گرووپه‌دا بووه.
ۆڵ ستریت ژوورناڵ له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که پلان و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و هۆزه سوننه‌کان بوو به هۆی پاراستنی هاوسه‌نگی هێز له‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا. عه‌مید ئستیو وارن وته‌بێژی پینتاگۆن به واشنتن پۆستی ڕاگه‌یاندووه که چه‌کدارانی هۆزه سوننه‌کان ڕۆڵێکی ئه‌وتۆیان له گرتنه‌وه‌ی شاری ڕۆمادی نه‌بووه، به‌ڵام له سه‌نته‌ری شاره‌که‌دا هه‌ل و مه‌رجی ئه‌منییان دابین کرد.
به‌رده‌وامی سه‌رکه‌وتنی هێزه عێراقییه‌کان و کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی شاری ڕۆمادی، به دڵنیاییه‌وه هه‌واڵێکی خۆشه و هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی هێزه‌کانی عێراقه بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له شاره‌کانی فه‌لوجه و موسڵ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئێوه سرنجی هه‌واڵه‌کانتان دابێت، ڕه‌نگه هه‌ندێک لێدوانتان له واشنتن بیستبێت که به داهاتوو بێ هیوامان ده‌کات، وه‌ک جێمز پولۆس که له بابه‌تێکدا به ناونیشانی ” هه‌واڵێکی ناوخۆش سه‌باره‌ت به شکستی داعش له ڕۆمادی ” ئاماژه‌ی به هه‌ندێک خاڵی هاوپه‌یوه‌ند داوه. به‌ڵام سه‌رکه‌وتنه‌کانی حکومه‌تی عێراق هه‌ندێک بۆچوونی توندڕۆکانی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕووی کێشه ده‌کاته‌وه.
جیهان بینی ئه‌وان له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ڕاوه‌ستاوه که عێراقییه‌کان و لایه‌نه‌کانی دیکه له ناوچه‌که بۆ له ئه‌ستۆبوونی ئه‌من و سه‌قامگیری خۆیان جێی متمانه نین. هه‌ر بۆیه له عێراق و سوریا پێویست به هێزه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه. پێشکه‌وتنی به‌رچاوی حکومه‌تی عێراق له چه‌ند مانگی ڕابردوو ئه‌و وتانه ڕووبه‌ڕووی کێشه ده‌کاته‌وه که ته‌نیا سوپای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه که له توانایدایه داعش له ناو به‌رێت.
ئێمه ده‌زانین که داعش دوژمنی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوژمنانه بیانه‌وێت به‌ره‌نگاری ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ببنه‌وه، جێی گومانه. ماوه‌یه‌کی زۆره که ئه‌وان له چاوه‌ڕوانیدان که ئه‌مریکییه‌کان بۆ ئه‌وان شه‌ڕ بکه‌ن و کێ ده‌توانێت ڕه‌خنه له‌وان بگرێت؟ ده‌یان ساڵه که حکومه‌تی ئه‌مریکا بۆ هێورکردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانی، ئه‌من و سه‌قامگیری ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، به‌ڵێنه‌کانی ئێمه بۆ پاراستنیان وای کردووه که خۆیان به‌رگری له وڵاته‌که‌یان نه‌که‌ن.
ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه له به‌غدا زۆر هه‌ستیارتر له برلین یان سیئۆل یان تۆکیۆ ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا و ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات که له بوونی ئه‌مریکییه‌کان پێشوازی ده‌کرێت یان لانیکه‌م له گه‌ڵیان ڕاهاتوون، دانیشتووانی عێراق به خێرایی له ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌مریکا تووڕه ده‌بن.
به بێ سه‌رسوڕمان، په‌یوه‌ندی نێوان واشنتن و به‌غدا هه‌رده‌م پڕ له هه‌وراز و نشێو بووه. به‌رپرسانی ئه‌مریکی، گوشاری وایان خستووه‌ته سه‌ر عێراقییه‌کان تا سیسته‌می سیاسی و ئازادکردنی ئابوری خۆیان نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه، هه‌ندێک له عێراقییه‌کان به‌رگرییان له خۆیان کرد. ئه‌مریکییه‌کان داوایان له به‌رپرسانی عێراق کرد که تێڕوانینی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان به‌رامبه‌ر به به‌عسییه‌کان و که‌مینه مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌بێت، به‌رپرسه عێراقییه‌کان به گشتی ئه‌مه‌یان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه و له ساڵه‌کانی 2006 و 2007 ڕه‌وتی پاکتاوکردنی ئه‌وانیان ده‌ستپێکرد. ئه‌مریکییه‌کان ئه‌وه‌شیان به به‌رپرسانی به‌غدا ڕاگه‌یاند که له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاعیده له عێراق ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی سوننه هاوکاری بکه‌ن. به‌غدا له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م داواکارییه، تووڕه‌یی پیشاندا. حکومه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بیری له ڕێکه‌وتنێک ده‌کرده‌وه تا هێزه ئه‌مریکییه‌کان بتوانن پاش ساڵی 2011 له عێراق بمێننه‌وه، به‌غدا ئه‌مه‌شی ڕه‌ت کرده‌وه.
ناتوانین مێژوو دووپات بکه‌ینه‌وه، داعش بوونی هه‌یه. پرسیارێک له ئارادایه که ئایا حکومه‌تی به‌غدا ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌م کێشه گه‌وره‌یه ببێته‌وه؟ پاش ئه‌وه‌ی که سه‌دان ملیار دۆلار و گیانی هه‌زاران ئه‌مریکی له پێناو پێکهێنانی حکومه‌تی پاش سه‌دام سه‌رف کراوه، کاتی ئه‌وه هاتووه که عێراقییه‌کان پیشان بده‌ن که شیاوی ئه‌م هه‌موو تێچووه بوون و هێزی پێویستیان بۆ به‌رگری له خۆیان هه‌یه.
به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئۆباما به هۆی کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به ڕه‌خنه‌کان، نابێت ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به ئه‌مریکی بزانن. له کاتێکدا واشنتن هاوکاری کرد، به‌ڵام ئه‌وه عێراقییه‌کان بوون که شیاوی ڕێزلێنانن به هۆی ئه‌و به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه که پیشانیان داوه. هه‌ر عێراقییه‌کانن که به‌رپرسایه‌تی له ناوبردنی شێرپه‌نجه‌ی به ناو داعشیان له ئه‌ستۆیه.
نووسه‌ر: کریستۆفر پڕبڵ
جێگری توێژینه‌وه‌کانی به‌رگری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له دامه‌زراوه‌ی کاتۆ
سه‌رچاوه: نه‌شناڵ ئینترست
وه‌رگێڕان: جام کوردی