جام کوردی:
وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران وتی: ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی جێبه‌جێ کرا، ده‌سکه‌وتێک که شانازییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی ئێران، به‌ڵام پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وته له به‌دیهاتنی گرنگتره. ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی مه‌رجی پێویسته بۆ پێشکه‌وتنی خێرای وڵات، به‌ڵام مه‌رجی گه‌وره‌تر، پێکه‌وه بوون و بۆ یه‌کبوونه که ڕێکه‌وتننامه‌ی دووه‌م ده‌خوڵقێنێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سه‌ید حه‌سه‌ن هاشمی له یادداشتێکدا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام، ڕایگه‌یاندووه: گه‌مارۆکان زوڵمێکی گه‌وره به دانیشتووانی ئێران بوو، به‌ڵام به ته‌نیا زیانی به ئابوری نیشتمانی ئێمه نه‌گه‌یاند، نابێت زیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له بیر بکه‌ین. که‌رتی ته‌ندرووستی ئێمه‌ش ڕووبه‌ڕووی زوڵم و ئه‌سته‌میی بووه‌وه.
ده‌سگه‌یشتنی زانایانی به‌توانای ئێمه بۆ سه‌رچاوه زانستییه‌کان سنوردار بوو، ده‌رمان و پێداویستی پزیشکی و … هه‌موو گه‌مارۆیان له سه‌ر بوو.
هاشمی جه‌ختی کرده‌وه: گه‌مارۆکان به‌ربه‌ستێکی گه‌وره بوو له به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی وڵات و بیانوویه‌ک بوو بۆ گوشار و پیلان دژ به وڵاته‌که‌مان.
وه‌زیری ته‌ندرووستی له درێژه‌دا وتی: سه‌رۆک کۆمار به باشی له بارودۆخه‌که تێگه‌یشت و له ژێر ڕێنماییه‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و به ئه‌رک و ماندووبوونی وه‌فدێکی لێهاتوو که له دوکتۆر زه‌ریف و دوکتۆر ساڵحی و هاوکاره به‌ڕێزه‌کانیان پێکهاتبوو، به هه‌وڵێکی به‌رده‌وامی دوو و نیو ساڵه و له به‌رامبه‌ر وڵاتانی زلهێزی جیهان، هه‌م مافه ناوه‌کییه‌کانیان مسۆگه‌ر کرد و هه‌م گه‌مارۆکانیش له سه‌ر که‌رتی ئابوری ئێران هه‌ڵگیران.
ئه‌وان سه‌رکه‌وتنیان خوڵقاند و مێژوو و گه‌لی ئێمه شانازییان پێوه ده‌کات، به‌ڵام پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وته بۆ ئێمه زۆر گرنگ ده‌بێت. نۆره‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی دووه‌مه. سه‌رۆک کۆماریش ڕایگه‌یاندووه که مه‌رجی پێویست بۆ خێرایی ڕه‌وتی گه‌شه‌پێدانی وڵات، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان بووه، به‌ڵام مه‌رجی گرنگتر، پێکه‌وه‌بوون و بۆ یه‌کتربوونه.
هاشمی له یادداشته‌که‌یدا وتی: به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی ئێمه زۆربه‌ی کاته‌کان له ناوخۆ و به ده‌ستی خۆمان زیانی به‌رده‌که‌وێت. ئه‌زموونی تاڵمان له ڕابردوو هه‌یه. بۆچی نه‌توانین ڕێکه‌وتننامه‌ی دووه‌م له ناوخۆی وڵات بخوڵقێنین؟
له ژینگه‌پارێزی و پیسبوونی که‌ش و هه‌وا تا ماده هۆشبه‌ره‌کان و بێ‌کاری و … خه‌ڵکی ئێمه‌ی نیگه‌ران کردووه. بۆچی نه‌توانین له‌و شوێنه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی تێدایه، کوتله و سیاسه‌ت به‌لاوه بنێین و پێکه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و پێکه‌وه بزه له سه‌ر لێوانمان بێت؟
هاشمی وتی: له‌مڕۆژانه‌دا له ساڵۆگه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران نزیک ده‌بینه‌وه، له ده‌ریای پڕ کێشه و به‌ره‌ی ناوچه‌که و ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆسه‌پێن، شۆڕشه‌که‌مان که پشت ئه‌ستوور به ده‌نگی خه‌ڵکه، به‌هێزه‌وه ڕاوه‌ستاوه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌کانی ڕه‌شه‌مه ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رده‌وامبوونی شۆڕشه‌که‌مانه. له ئێستادا له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی ساڵی هاودڵی و یه‌ک گوتاری ئه‌وه‌یه که زانایانی ئایینی به‌ستێنی ئه‌وه دابین بکه‌ن که تێڕوانینێکی گه‌وره‌ترمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان هه‌بێت.
وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران جه‌ختی کرده‌وه: ڕێکه‌وتننامه‌ی دووه‌م هه‌مان ئه‌و ڕێگایه ده‌بێت که ئێمه به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه‌ی که‌لێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، پته‌وبوونی یه‌کێتی نیشتمانی و پێکه‌وه‌بوونی ڕا جیاوازه‌کان بۆ مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان، ڕێنمایی بکات و ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش، جوڵه‌ی به‌رچاوی ئابوری، که‌مبوونه‌وه‌ی زیانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، نه‌هێشتنی ئاسه‌واری بێ‌کاری، ڕه‌زامه‌ندی و شایی خه‌ڵک و هیوای جیلی داهاتووی وڵاته‌که‌مان ده‌بێت.