جام کوردی:
هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا به ئاماژه به کلتور و شارستانیه‌تی حه‌وت هه‌زار ساڵه‌ی سوریا و ئه‌وه‌ی که که‌س ناتوانێت ئه‌م شارستانیه‌ته له ناو ببات، داعشییه‌کان به گیانله‌به‌رانی دڕنده ناو ده‌بات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیسنا، ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د له ڕێ و ڕه‌سمێک که به بۆنه‌ی ڕێزلێنان له خوێندکارانی زانکۆ به‌ڕێوه‌چوو، وتی: جیهان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که حکومه‌ت به‌م شه‌ڕه‌ی که له ئارادایه، درێژه نه‌دات و هێزی به‌رده‌وامی ئه‌م شه‌ڕه‌شی نه‌بێت.
ئه‌سما ئه‌سه‌د له درێژه‌دا وتی: شارستانیه‌تی سوریا حه‌وت هه‌زار ساڵ پێشینه‌ی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌کانیان، ئه‌م شارستانیه‌ته تووشی گۆڕانکاری نابێت و وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د وێڕای ئیدانه‌کردنی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی داعش دژ به هێزه‌کانی حکومه‌ت و دانیشتووانی سوریا له شاری ده‌یرئه‌لزوور، داعشییه‌کانی به گیانله‌به‌رانی دڕنده‌ی سه‌ر زه‌وی ناو برد.
ئه‌سما له درێژه‌دا جه‌ختی کرده‌وه که حکومه‌تی سوریا به هێزی ته‌واو به‌ره‌نگاری ئه‌و شه‌ڕه ده‌بێته‌وه که گرووپی تیرۆریستی داعش دژ به حکومه‌تی دیمه‌شق ڕێکی خستووه.