جام کوردی:
ئێمه به دڵنیاییه‌وه ئه‌م وتانه‌مان له ده کاندیدی کۆماریخوازی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا نه‌بیستووه، به‌ڵام ئه‌م حه‌وته‌یه کاتێکی زۆر گرنگ له دیپلۆماسیه‌تی نێوان ئێران و ئه‌مریکا بوو. له ڕاستیدا ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو نه‌ک ته‌نیا ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنیی بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌شی پیشان داوه که هاوکاری نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریکی و ئێرانی پاش سێ ساڵ له دانوستانه‌کان چۆن بوو به کردار.
پێش ئه‌وه‌ی که سه‌رۆک کۆمار حه‌سه‌ن ڕۆحانی بگات به کورسی سه‌رۆکایه‌تی، به‌رپرسانی ئه‌مریکی کێشه‌ی زۆریان بۆ په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌کانیان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت بۆ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیش، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش دابین ده‌کرا، شانسێکی ئه‌وتۆی بۆ پێشکه‌وتن له کاروباره‌کان نه‌ده‌بوو و کۆشکی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نه‌یانده‌توانی کارێکی وه‌ها بکه‌ن که سرنجی ڕای گشتی ڕابکێشن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، له‌و کاته‌وه که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 واژۆی له سه‌ر کرا، تاران و واشنتن خۆیان وه‌ک دوژمنانێک ده‌بینن که ده‌توانن له سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری تایبه‌ت پێکه‌وه ڕێکه‌وتنیان هه‌بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی که دوژمنانێک بن که له یه‌ک دووری ده‌که‌ن یان یه‌کدی له به‌رچاو ناگرن.
به‌ربژێره‌کانی کۆماریخوازی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار پێداگری له سه‌ر کرده‌وه‌کانی ئێران ده‌که‌ن که به ڕای ئه‌وان نه‌رێنییه، هه‌ندێک له کرده‌وه‌کان له ناوچه‌که‌دا هه‌یه که بێ گومان بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا و سه‌قامگیری هاوپه‌یمانه‌کانی له که‌نداوی فارس. کۆماریخوازه‌کانی وه‌ک مارکۆ ڕوبیۆ، جه‌ب بۆش، دوناڵد ترامپ و ته‌د کرۆز به توندی پێداگرییان له سه‌ر کرده‌وه‌کانی ئێران کردووه. له ڕاستیدا لێدوانه‌کانی ئه‌وان له کێبه‌ڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه‌ته هۆی تووڕه‌بوونی ئه‌مریکییه‌کان و ڕه‌نگه به‌و بڕوایه بگه‌ن که حکومه‌ت له سه‌ر پرسی ئێران هۆکاری به‌هێزبوونی کرده‌وه‌کانی تاران بووه.
کۆماریخوازه‌کان بیانه‌وێت یان نه، ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو، ڕۆژانێکی مێژووی بۆ جۆن کێری و هاوکارانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بووه و گرنگتر له‌مه‌ش، ده‌رفه‌تێکی له‌بار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بووه.
یوکیۆ ئامانۆ ڕۆژی شه‌ممه 16ی ژانۆیه‌ی 2016 ڕایگه‌یاند که ئێران پابه‌ندی سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌کانی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بووه. له ئێستادا ئه‌م به‌رنامه‌یه له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدایه. پێش ئه‌مه‌ش ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ده مه‌له‌وانه‌که‌ی ئه‌مریکا له لایه‌ن هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارن و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی که تێیدا سه‌ربازێکی ئه‌مریکی دان به هه‌ڵه‌که‌یدا ده‌نێت، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی ئه‌مریکییه‌کان به هه‌ڵه له بابه‌ته‌که تێبگه‌ن. ئه‌م وێنه و فلێمانه به ئامانجی تایبه‌ت و بۆ لاواز پیشاندانی ئه‌مریکا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه، سه‌ربازه ئه‌مریکییه‌کان پاش 14 کاتژمێر ئازاد کران. له ساڵی 2007 به‌ریتانیا له‌م ئاسته‌دا شانسی نه‌بوو و مه‌له‌وانه‌کانی چه‌ندین حه‌وته له ئێران مانه‌وه. ئه‌گه‌ر هاوکاری ئه‌رێنی نێوان جۆن کێری و محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له ده‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی نه‌ده‌بوو، ڕه‌نگه تا ئێستاش ئه‌و سه‌ربازانه هه‌ر له ئێران ده‌مانه‌وه.
هه‌روه‌ها پاش چوارده مانگ جه‌یسۆن ڕه‌زائیان، په‌یامنێری واشنتن پۆست هاوڕێ له گه‌ڵ سه‌عید عابه‌دینی، ئه‌میر حێکمه‌تی، نوسره‌تووڵا خۆسره‌وی و متیۆ ترۆیتیک ئازاد کران. له به‌رامبه‌ردا حه‌وت ئێرانی که به هۆی پێشێل کردنی یاسای تایبه‌ت به گه‌مارۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون یان له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مریکاوه داواکراوبوون، ئازاد کران. ئه‌م ئاڵ و گۆڕه‌ش ماوه‌یه‌ک تاوتوێ کرا و له ڕه‌وتێکی جیاوازتر له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی به‌دیهات، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌م هه‌وڵانه له ده‌ره‌نجامی هه‌ستێکی ئه‌رێنی بۆ هاوکاری نێوان ئه‌م دوو وڵاته بوو که به هۆی دۆسیه‌ی ناوه‌کی مسۆگه‌ر بووه و له ئێستاشدا ئاسه‌واره‌کانی له ڕه‌وتی ئاڵ و گۆڕی به‌ندکراوه‌کاندا پیشان دا. پێدانی ئیمتیازه‌کان ده‌ره‌نجامی باشی لێکه‌وته‌وه.
ده‌توانم بڵێم که تاران و واشنتن به‌م زووانه نابنه دۆست و هاوبه‌شی یه‌کدی. په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌ست پێ ناکاته‌وه و هه‌ر دوو وڵات خوازیاری کرانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌کان نین. ئێرانییه‌کان په‌ره به به‌رنامه‌ی موشه‌کی و دژایه‌تی ئیسرائیل ده‌ده‌ن، ئه‌مریکاش پاڵپشتی له هاوپه‌یمانه‌کانی له ناوچه‌که ده‌کات که دژایه‌تی ئێران ده‌که‌ن.
نووسه‌ر: دنیل دی پتریس
سه‌رچاوه: نه‌شناڵ ئینترست
وه‌رگێڕان: جام کوردی