به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌یه‌که‌مین ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی “برینی هه‌زار ئاواز” له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی له‌درێژه‌ی وتووێژێک له‌گه‌ڵ گۆڤاری جام کوردی وتی: ئه‌م شانۆیه له‌شاری سه‌قزی سه‌ر به پارێزگای کوردستانی ئێرانه‌وه هاتۆته هه‌ولێڕ، ئێمه له‌گه‌ڵیان هه‌موو هاوکاری پێویستمان کرد و به کارێکی زۆر باشی ده‌زانین.
خالد دۆسکی وتیشی: گروپێکی باش، شانۆیه‌کی باش، ناوه‌رۆکێکی باش که هه‌م کاره‌ساتێکی پیشان ده‌دا و هه‌میش هه‌ولێر و پێشکه‌وتن و ئاسۆی تێدا بوو و پێمان وایه کاریگه‌ری زۆر باشی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌تت به به‌رنامه‌کانی داهاتوویان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی زیاتر و پێوه‌ندی قووڵتر وتی: ئه‌مانه ده‌که‌وێته نێو ڕیزی ئه‌و کار و چالاکییانه‌ی که ده‌بێ له‌گه‌ڵ کونسوولخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ماهه‌نگی بکرێت، ئێمه بڕیارمان داوه به یارمه‌تی کونسوولخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری بکه‌ین و به‌هیواین کاری باشتر و گه‌وره‌تر هه‌م له‌هه‌رێمی کوردستان و هه‌میش له کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه بچن.
دۆسکی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی دوو لایه‌ن له‌ساڵی 2016ه‌دا وتی: ئه‌مه وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م بوو سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی ڕۆشنبیری ئێمه و کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێسته بیر له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که پیشانگایه‌کی کتێب له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ینه‌وه و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌توانێ ده‌ورێکی گرنگی له‌م پیشانگایه‌دا هه‌بێت.
شیاوی باسه له‌م هۆڵی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م شانۆیه‌دا که به‌هه‌وڵی به‌رپرسی فه‌رهه‌نگیی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مورته‌زا عیبادی سه‌رکنسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان و کۆمه‌ڵێک له لایه‌نگرانی فه‌رهه‌نگ و به‌رپرسانی عێراقی ئاماده‌بوونیان هه‌بوو.