جام کوردی:
هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه له سه‌ر زاری جاستین ترۆدۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م وڵاته پاش چوار ساڵ پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کان، ئاماده‌یه سه‌ر له نوێ له گه‌ڵ تاران په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ست پێ بکاته‌وه.
ترۆدۆ به ئاماژه به پابه‌ندبوونی ئێران به به‌ڵێنه‌کانی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی وتی: ئێران هه‌نگاوی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به ڕێزلێنان له چاوه‌ڕوانییه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵگرتووه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا وتی: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران، ئیجابییه و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی نێوان که‌نه‌دا و ئێران ده‌ست پێ بکاته‌وه.
جاستین ترۆدۆ له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: له حه‌وته‌ی داهاتوو به دڵنیاییه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌م پرسه وتووێژ ده‌که‌ین.
کابینه‌ی پێشووی که‌نه‌دا به سه‌رۆکایه‌تی ئستفان هارپر په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له گه‌ڵ ئێران پچڕاند، ڕۆژنامه‌ی که‌نه‌دی گلۆب ئه‌ند میل ڕایگه‌یاندووه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌شێک له گه‌مارۆکانی دژ به تاران هه‌ڵبگرێت. ئستفان دیوون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا سه‌باره‌ت به‌م پرسه وتی که ئه‌گه‌ر ئۆتاوا هاوشێوه‌ی وڵاتانی زلهێزی جیهانی به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م بازرگانی له گه‌ڵ ئێران هه‌ڵنه‌گرێت، ڕه‌نگه تووشی زیان ببێت. دیوون ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه وتی که هێشتا سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکان بڕیارمان نه‌داوه و سه‌رۆک وه‌زیران ده‌بێت هاوشێوه‌ی واشنتن و برۆکسێل بڕیاری کۆتایی ده‌ربکات.
ناوبراو وتی که که‌نه‌دا پێویسته له کاتی گونجاو‌دا بڕیار بدات تا کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته له کرانه‌وه‌ی بازرگانی له گه‌ڵ ئێران‌دا تووشی زیان نه‌بن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وڵاتانی دیکه پێشی ئێمه که‌ون، پیشه‌سازی وڵاته‌که‌مان قازانجیان نابێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا له ئه‌گه‌ری هه‌ڵنه‌گرتنی گه‌مارۆکان نیگه‌رانی خۆیی نه‌شارده‌وه و وتی: ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه وای کردووه که ته‌نیا کۆمپانیاکانی که‌نه‌دا ده‌ستیان به بازاڕه‌کانی ئێران نه‌گات، گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی که‌نه‌دا له کاتێکدا که وڵاتانی دیکه ڕێ و شوێنێکی دیکه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر، کاریگه‌ری نابێت.