جام کوردی:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پاش بینینی فلێمی محه‌ممه‌د “ڕه‌سووڵ الله” له ده‌رهێنانی مه‌جید مه‌جیدی، ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماکاری به‌ناوبانگی ئێرانی، جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ئه‌م فلێمه نه‌ک ته‌نیا بۆ سینه‌مای ئێران، به‌ڵکوو بۆ سینه‌مای جیهان ده‌سکه‌وتێکی گرنگه.
ناوبراو له هۆڵی شانۆی نیشتمانی به‌غدا به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند: وێنه‌هه‌ڵگرتن، ئه‌کته‌ره‌کان، په‌یامی فلێمه‌که و که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ) که ناوه‌ڕۆکی فلێمهکهیه، هه‌مووی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که فلێمی محه‌ممه‌د “ڕه‌سووڵ الله” ببێته فلێمێکی جیهانی.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له‌م فلێمهدا دۆستایه‌تی، خۆشه‌ویستی، لێبوورده‌یی و دڵۆڤانی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام به باشترین شێواز باس کراوه و ده‌رهێنه‌ر و کاراکته‌ره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م فلێمه له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک و ئامانجه‌کانیان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو بوون.
جه‌عفه‌ری که هاوڕێ له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له که‌سایه‌تییه سیاسی، فه‌رهه‌نگی و ئایینی و دانیشتووانی به‌غدا به مه‌به‌ستی بینینی فلێمه‌که سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی کردبوو، وتی: فلێمی محه‌ممه‌د “ڕه‌سووڵ الله” به زمانێکی ساکار، ویژدان و دڵی خه‌ڵک به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌کێشێت.
ناوبراو به ئاماژه به گرنگی سینه‌ما له جیهاندا له پێناو ئاگایی به‌خشین به کۆمه‌ڵگا جه‌ختی کرده‌وه که سینه‌ما، زمانێکه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له وێنه‌کان له گه‌ڵ بیر و هزر و هه‌ستی خه‌ڵک قسه ده‌کات.
فلێمه‌که‌ی مه‌جید مه‌جیدی له یه‌که‌م نمایشی گشتی، شه‌ممه‌ی ڕابردوو له هۆڵی شانۆی نیشتمانی به‌غدا له لایه‌ن دانیشتووانی پایته‌ختی عێراق به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.