جام کوردی:
26ی به‌فرانبار ڕۆژێکی گرنگ له ڕۆژژمێری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا ده‌بێت. ئێران و گرووپی 1+5 پاش پابه‌ندبوونیان به به‌ڵێنه‌کانیان، جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نای تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کییان ڕاگه‌یاند. به پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه، سه‌رجه‌م گه‌مارۆکانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران هه‌ڵده‌گیرێن و به‌شێکی به‌رچاوی داهاته بلۆک کراوه‌کانی ئێران ئازاد ده‌کرێت. به بۆچوونی شاره‌زایان، ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌شێکی زۆری کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کردووه. پێش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن، کاریگه‌ری گه‌مارۆکان له سه‌ر ئابوری و سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی ئێران ڕوون و ئاشکرا بوو. له ئێستادا به جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌ده‌ر له پرسه ئابورییه‌کان، ده‌رکه‌وته و ئاسه‌واری سیاسی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیهان هه‌ستی پێ ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی که پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌توانێت به‌ده‌ر له پرسه ئابورییه‌کان، جێی گرنگی و بایه‌خ بێت، برتییه له :
متمانه‌ی نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن:
به دڵنیاییه‌وه ڕێکه‌وتنی نێوان ئێران و شه‌ش هێزی جیهانی له سه‌ر بنه‌مای متمانه و بڕوا به یه‌کدی بووه. ئه‌وه‌ی که بووه‌ته هۆی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، پیشاندانی متمانه به یه‌کدی بووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته پاش جێبه‌جێ کردن زۆر گرنگتر ده‌بێت. ئێران پێویسته له ماوه‌ی دیاریکراو له ڕێکه‌وتنه‌که‌دا، 7، 10 یان 15 ساڵ پیشان بدات که خوازیاری ده‌سخستنی چه‌کی ناوه‌کی نییه و هیچ تاقیکردنه‌وه و وه‌به‌رهێنانێکی له‌م بواره‌دا نابێت. له ڕاستیدا بنه‌مای متمانه به یه‌کبوون که ئێران و ئه‌و شه‌ش وڵاته له سه‌ری ڕێکه‌وتوون، هه‌ر ئه‌مه‌یه.
کاریگه‌ری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی:
کاردانه‌وه و ده‌رکه‌وته‌ی دیکه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ئه‌مه ده‌بێت که تاران وه‌ک کاراکته‌رێکی به‌هێزی ناوچه‌که پێ ده‌نێته هاوکێشه سیاسییه‌کان و ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانی هه‌ندێک وڵاتی دیکه‌ی وه‌ک تورکیا، عه‌ره‌بستان و ڕژێمی ئیسرائیل ده‌بێت که خۆیان به هێزێکی ناوچه‌که ده‌زانن. ئاڵۆزییه‌کانی دوو ساڵی ڕابردووی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌لمێنه‌ری ئه‌م نیگه‌رانی و ڕکابه‌رێتییه ده‌بێت و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که داهاتووی ناوچه‌که به‌و شێوه‌یه دابڕێژن که په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا به ڕێڕه‌وێکی ئه‌رێنیدا تێپه‌ڕ نه‌بێت و به‌مه‌ش ئێران نه‌بێته هێزی یه‌که‌م له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که. له لایه‌کی دیکه‌وه پاش کۆتایی گه‌مارۆ سیاسییه‌کان، ئێران ده‌ستێکی باڵای له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که‌دا ده‌بێت و ڕۆڵی تارانیش له به‌رژه‌وه‌ندی سوریا، عێراق و یه‌مه‌ن ده‌بێت. له ڕوانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هێزه‌کانی جیهان به گرنگییه‌وه له ڕۆڵ و کاریگه‌ری ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ک وڵاتێکی ستراتژیک ده‌ڕوانن و داواکاری ئه‌وه‌شیان هه‌یه له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌که و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی جیهان، تاران یارمه‌تیده‌ریان بێت، هه‌ر بۆیه به زیاتربوونی هاوڕێیه‌تی نێوانیان، ئاماده‌ن ڕۆڵی زیاتر به ئێران ببه‌خشن.
که‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی شه‌ڕ:
ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و جێبه‌جێ کردنی، مه‌ترسی شه‌ڕ له سه‌ر ئێران و وڵاتانی زلهێز لا ده‌بات. به تێڕوانینی ئه‌و وڵاتانه، ئێران ده‌توانێت به وه‌لاوه‌نانی چه‌کی ناوه‌کی، یارمه‌تیده‌ری ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌که و جیهان بێت. به‌م هۆیه‌شه‌وه، نه‌ک ته‌نیا وڵاتانی 1+5، به‌ڵکوو وڵاتانی دیکه‌ی جیهانیش هه‌وڵی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ن.
نووسه‌ر: عه‌لی خۆڕه‌م، نوێنه‌ری پێشووی ئێران له باره‌گای ئه‌ورووپی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان