جام کوردی:
سیناتۆر کریس کۆنز له بابه‌تێکدا ده‌ڵێت که ته‌نیا درێژه‌دان به گه‌مارۆکان و چاودێری زیاتر ده‌توانێت ئێران له ژێر کۆنتڕۆڵ‌دا بهێڵێته‌وه. ده‌قی نووسینی ئه‌م سیناتۆره به‌م شێوازه‌یه:
له هاوینی ڕابردوو، هێزه‌کانی جیهان له ڕێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ ئێران، به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئه‌م وڵاته‌یان سنوردار کردووه. له‌و کاته‌وه تا ئێستا، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی کاریگه‌ریان له‌م پێناوه‌دا هه‌ڵگرتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له به‌دواداچوونی بڕگه‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا که‌مته‌رخه‌می بنوێنێت، ئه‌م ڕێکه‌وتنه تا ساڵی 2017 به‌رده‌وام نابێت.
کرده‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران، له تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی له پاییزی ڕابردوو تا چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی له نزیک که‌شتییه ئه‌مریکییه‌کان و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی مه‌له‌وانه‌کانی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، پیشان ده‌دات که ناتوانین متمانه‌مان به‌م وڵاته هه‌بێت. ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات که ئیداره‌ی ئۆباما پێویسته له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بێت بۆ پاشه‌کشه‌ی ئێران له سیاسه‌ته‌کانی له ناوچه‌که و هه‌رچی واشنتن له‌م پێناوه‌دا که‌مته‌رخه‌م بێت، ئێران له شکاندنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پشت گوێ خستنی به‌ڵێنه ناوه‌کییه‌کان چاونه‌ترستر ده‌بێت.
ئیسرائیل، عه‌ره‌بستان، تورکیا و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که نیگه‌رانی هه‌ڵسووکه‌وتی ئێرانن و پێویسته ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی به هاوپه‌یمانانی خۆی پیشان بدات که هیچ کات له به‌ڵێنه‌کانی سه‌باره‌ت به پاشه‌کشه پێکردنی ئێران پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه.
ماوه‌ی شه‌ش مانگ به سه‌ر واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی نێوان تاران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 تێپه‌ڕ ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌کان، پێویسته ئێران به‌ده‌ر له‌م ڕێکه‌وتنه کۆنتڕۆڵ بکرێت. له مانگی سپتمبێری ڕابردوو، ئه‌مریکا ڕێگریی له چوونی که‌شتییه‌کی ئێرانی بۆ یه‌مه‌ن کرد که نیازی گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بۆ حه‌وسییه‌کان هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچی به پێچه‌وانه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نه‌بووه، به‌ڵام له گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان یه‌ک ناگرێته‌وه.
ماوه‌یه‌کی زۆر به سه‌ر ئه‌وه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت که ئه‌مریکا تاکلایانه گه‌مارۆی به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و ئه‌مه‌ش به هۆی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی و پشتیوانی له تیرۆر بووه. له میانه‌ی دانوستانه‌کان، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریکا گه‌مارۆی به سه‌ر 100 که‌س و کۆمپانیای ئێرانی‌دا سه‌پاند. له چه‌ند مانگی ڕابردوو ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه به‌رپرس و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی له گه‌ڵ حیزبووڵا خستووه‌ته ژێر گه‌مارۆکانی خۆی. له حه‌وته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری، کۆمپانیایه‌کی که‌رتی په‌یوه‌ندییه‌کانی لۆبنانی به هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ حیزبووڵا خسته ڕیزی گه‌مارۆکانی خۆیی و ئه‌مه‌ش پێویسته به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێت، ئێران ئاستی هه‌ستیاربوونی واشنتن سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌کانی له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی تاقی ده‌کاته‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌باته سه‌ر. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که ئیداره‌ی ئۆباما به زووترین کات گه‌مارۆی نوێ دژ به ئێران په‌سه‌ند بکات به هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی ئه‌م دواییه که دژی بڕیاری ژماره 1929ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه.
کۆنگرێسیش ده‌توانێت ههنگاوێکی له‌م شێوه‌یه هه‌ڵبگرێت. سینا پێویسته چه‌ند کاندیدی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایشی نیشتمانی که پێشتر به هۆکاری سیاسی ڕه‌ت کرابوونه‌وه، په‌سه‌ند بکات، ئه‌مانه‌ش بریتین له : لۆرا هۆلگیت کارناسی ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ که پێنج مانگ پێش ئێستا وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌مریکا له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڤییه‌نا ده‌ستنیشان کرا، ئادام زووبین شاره‌زا له گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پشتیوانی دارایی له تیرۆریزم که له چه‌ند مانگی ڕابردوو بۆ پۆستێکی باڵا له وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ده‌ستنیشان کراوه.
کۆنگرێس هه‌روه‌ها ده‌توانێت گه‌ڵاڵه‌ی چاودێری ئێران په‌سه‌ند بکات که له ماوه‌ی ڕابردوو به واژۆی کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانه‌وه پێشنیار کراوه. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه وێڕای باس کردن له هه‌ندێک بابه‌تی نێو ڕێکه‌وتنه‌که، داوای پاڵپشتی زیاتری ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانه‌کانی به تایبه‌ت ئیسرائیل ده‌کات. ئه‌مریکا هه‌روه‌ها پێویسته بودجه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی له درێژماوه‌دا دابین بکات، ئه‌م ئاژانسه به‌رپرسی چاودێری جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی ئێرانه به پێی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی.
ئه‌وه‌ی که ڕوونه ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا ناتوانێت به ته‌نیایی ئه‌م ڕێکه‌وتنه جێبه‌جێ بکات و پێویستی به هاوکاری هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه.
له چه‌ند مانگی داهاتوو، خواستی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی تاران، کرده‌وه‌کانی ئه‌م وڵاته له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس و کرده‌وه‌کانی دیکه‌ش له ناوچه‌که ده‌توانێت ڕێگای دیاریکراوی ئه‌مریکا بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بێت.
حکومه‌تی ئێران گرنگی به سه‌رجه‌م کرده‌وه‌کانی ئه‌مریکا ده‌دات. کۆنگرێس، ئیداره‌ی کۆشکی سپی و کۆمه‌ڵگای جیهانی پێویسته چاودێری زیاتریان له سه‌ر ئێران هه‌بێت. ته‌نیا به گوشار و چاودێری زیاتره که ده‌توانرێت ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی له ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بکرێت.
سه‌رچاوه: فارن پالیسی
وه‌رگێڕان: جام کوردی