جام کوردی:
موجته‌با خۆسرۆتاج بریکاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران که وه‌زاره‌ته‌که‌ی به یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ئابوری ئه‌م وڵاته داده‌نرێت له ڕاپۆرتێکدا 14 ده‌رفه‌تی بوژانه‌وه‌ی ئابوری ئێرانی له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان باس کردووه.
ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی وه‌ک ده‌ره‌نجام و هێمای دیپلۆماسیه‌تێکی سه‌رکه‌وتوو له مێژووی دانوستانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی ئێران و هێزه‌کانی جیهان له ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی تۆمار و له ئاکامدا پاش ده ساڵ، مافه سه‌لمێندراوه‌کانی ئێران له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمی ناسێندرا، ئه‌و مافانه‌ی که به سه‌پاندنی گه‌مارۆکان و دابین کردنی هه‌ل و مه‌رجێکی نابه‌رامبه‌ر پێشێل کرا و تێچووی زۆریشی بۆ ئابوری وڵات هه‌بوو. له‌م ساڵانه‌دا زۆربه‌ی بازرگان و پیشه‌گه‌ران به ناچاری بۆ دابین کردنی مه‌وادی سه‌ره‌تایی، که‌ره‌سته و پێداویستی خۆیان چه‌ند ئه‌وه‌ندی نرخی ڕاسته‌قینه، پاره‌یان سه‌رف ده‌کرد، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕه بودجه و پاره‌یه له بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، نوێ کردنه‌وه‌ی کارگه و کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان یان ته‌واوکردنی پرۆژه‌کانی ئاوه‌دان کردنه‌وه به کار ده‌هێنرا، به دڵنیاییه‌وه هه‌ل و مه‌رجی ئابوری ئێران زۆر باشتر له‌م قۆناغه‌ی ئێستا ده‌بوو. له ئێستاشدا هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان له ماوه‌یه‌کی دوو تا سێ مانگه، کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر که‌رتی ئابوری داده‌نێت و به ڕای شاره‌زایانی ئابوری، به ئاسانکاری له بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان ده‌رفه‌تی نوێ له به‌رده‌م بازاڕه‌کانی وڵات‌دا دابین ده‌کرێت. له‌م ڕوانگه‌شه‌وه “موجته‌با خۆسرۆتاج” بریکاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، کانگا و بازرگانی ئێران له ڕاپۆرتێکدا باس له 14 ده‌رفه‌تی بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابوری له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان ده‌کات، ئه‌م ده‌رفه‌تانه‌ش بریتین له:
1)دابین کردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی نوێ له ڕێگای ئازادکردنی داهاته بلۆک کراوه‌کانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
2)چالاکبوونه‌وه‌ی که‌رتی گه‌شتیاری.
3)چالاکبوونه‌وه‌ی ترانزێتی ئاسمانی ئێران.
4)ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی.
5)هاتنی به لێشاوی سه‌رچاوه داراییه‌کان به هۆی جیاوازی نرخی سوودی بانکی له ئێران و وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو.
6)گه‌شه‌پێدانی هه‌نارده‌کاری نانه‌وتی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی ئێرانی.
7)دابه‌زینی تێچووی بانکی له ئاڵ و گۆڕ و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی.
8)گه‌شه‌پێدانی که‌رتی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی به که‌شتییه‌کانی ئێران له ئاوه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی.
9)که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوونی ده‌سمایه له ئاڵ و گۆڕی ده‌ره‌کی.
10)گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و به‌شه‌ی ئابوری که له سه‌ر بنه‌مای زانستی بنیات ده‌نرێت.
11)دابین کردنی که‌شێکی له‌بار به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی کارامه و داهێنه‌ری وڵات.
12)هێزی ڕکابه‌رێتی کاڵاکانی ئێران له بازاڕه جیهانییه‌کان.
13)شه‌فافیه‌تی زیاتر له بازرگانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی.
14)ته‌رخان کردنی سه‌رچاوه داراییه ئازادکراوه‌کان بۆ پرۆژه ناوخۆییه په‌ککه‌وتووه‌کان.
به وته‌ی خۆسرۆتاج، سه‌رجه‌م ئه‌م خاڵانه پێویسته به ده‌رفه‌تی بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابوری ئێران بزانین و به باشترین شێواز که‌ڵکی لێ وه‌ربگرین.
دیپلۆماسی سیاسی له سه‌ر بنه‌مای هاوکاری و ڕێزی به‌رامبه‌ر:
له شرۆڤه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌تانه ئه‌وه‌ی که ڕوونه، ئه‌وه‌یه که پاش ده‌ستبه‌کاربوونی کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا به سه‌رۆکایه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی و گۆڕینی ستراتیژی سیاسی له سه‌ر بنه‌مای هاوکاری و ڕێزی به‌رامبه‌ر له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، ڕووداوی گرنگ و ئه‌رێنیمان له به‌شی ئابوری و سیاسی‌دا بینیوه، به‌ڵام پرسه‌که له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌رچی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی هێشتا ئاسه‌واری به‌رچاوی له سه‌ر که‌رتی ئابوری ئێران نه‌بووه، به‌ڵام ڕۆحانی له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو که ئابوری وڵات به شێوازێک به‌ڕێوه به‌رێت که هه‌ڵئاوسانی له سه‌دا 40 کۆنتڕۆڵ بکات و گه‌شه‌ی ئابوری نه‌رێنی 8/6 بۆ له سه‌دا سێی ئه‌رێنی بگۆڕێته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هانی چالاکوانانی ئابوری و بازرگانی بدات که به‌شداری له بازاڕی ئێران‌دا بکه‌ن. له‌م نێوه‌نده‌دا شاره‌زایان و چالاکوانانی که‌رتی تایبه‌ت به کۆی ده‌نگ له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئێران به‌رده‌وام ده‌رفه‌ته‌کانی له ناو بردووه و که‌ڵکی پێویستی لێیان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی زیاتربوونی نیگه‌رانییه‌کان و داواکارییه‌کانیش ئه‌وه‌یه که کرانه‌وه‌ی درگاکانی جیهان به ڕووی ئابوری ئێران به ئامانجی خزمه‌ت گه‌یاندن له سه‌ر ئاستی نیشتمانی بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌رفه‌تی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌مان له پێشدا نامێنێت.
خاڵێکی گرنگ ئه‌وه‌یه که به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار ڕێگری له‌وه‌ی بکه‌ن که بازاڕه‌کانی ئێران نه‌بێته هاورده‌کاری کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی وڵاتانی جیهان و به که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی کارامه و لێهاتووی ناوخۆیی و ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتووی سه‌رده‌م، قۆناغ به قۆناغ به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانی که‌رتی ئابوری هه‌نگاو بنرێت.