جام کوردی:
دیواری گه‌مارۆکان له ئاکامدا به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و په‌سه‌ندکردنی له لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی له پاش زه‌مه‌نێکی دوور و درێژ پڕ و پاگه‌نده‌ی وڵاتانی زلهێز و خوڵقاندنی قه‌یرانی بێ بنه‌ما، ڕووخا و جیهان دانی به مافی گه‌لی ئێران نا و ڕێزیان له هێزی دیپلۆماسی و په‌یامی ئاشتی ئێران گرت.
جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی به خوێندنه‌وه‌ی ڕاگه‌ێندراوی کۆتایی نێوان ئێران و گرووپی 1+5 ده‌ستیپێکرد و پاش ئه‌مه‌ش ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانیان ڕاگه‌یاند تا دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر و هیوا به‌و ده‌ره‌نجامه بگات که مافی یاسایی گه‌لی ئێران به فه‌رمی بناسێندرێت.
ڤییه‌نا شه‌وی شه‌ممه ڕووداوێکی مێژوویی به خۆوه بینی و له ئاکامدا ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهانی به فه‌رمی ناسرا. پێش له ده‌ستپێکردنی چالاکی فه‌رمی کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا، لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌وڵی داخستنی سه‌رجه‌م چالاکییه‌کانی ناوه‌کی ئێران و ڕێگریی له پیشه‌سازی کردنی ئه‌م وزه‌یه‌ی ده‌دا، به‌ڵام له ئێستادا و پاش چه‌ندین ساڵ خه‌بات و تێکۆشان، مافی ناوه‌کی ئێران له لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه به فه‌رمی ناسرا تا جیهانیان بزانن که له گه‌ڵ ئێران‌دا به زمانی زۆر قسه ناکرێت و پێویسته به زمانی ڕێزی به‌رامبه‌ر وتووێژ و دانوستان بکرێت.
دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند که ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی گه‌یشته خاڵی کۆتایی و به‌م بۆنه‌شه‌وه سوپاسی خودای گه‌وره به جێ دێنین و له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی ئێوه گه‌لی به‌شه‌ره‌فی ئێران، سه‌ری ڕێز و پێ‌زانین داده‌نه‌وێنین، ئه‌م سه‌رکه‌وتن و سهربڵێندییه لێتان پیرۆز بێت.
جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان به‌ده‌ر له‌وه‌ی که بوو به مانشێتی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی میدیا جیهانییه‌کان، له هه‌مان کاتیش‌دا کاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی وڵاتانی جیهانیشی به دواوه بوو.
پێشوازی بان کی موون
بان کی موون سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاگه‌ێندراوێکدا، ڕێکه‌وتنی نێوان تاران و واشنتن سه‌باره‌ت به ئاڵ و گۆڕی به‌ندکراوان و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان و جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیی پیشانده‌ری باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان به خاڵێکی ئیجابی ناو برد.
ناوبراو له ڕاگهێندراوهکهیدا، پێشوازیی له ئازادبوونی جهیسوون ڕه‌زاییان و ئاڵ و گۆڕی ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی به‌ندکراوان له نێوان ئێران و ئه‌مریکا کرد.
له‌م ڕاگه‌ێندراوه‌دا هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه کراوه که له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات‌دا گیراوه‌ته به‌ر.
بان کی موون وێڕای گه‌شبینی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، وتی: هیوادارم ئه‌م ڕێکه‌وتنه ببێته هۆی زیاتربوونی هاوکاری له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کانی ناوچه‌که.
پێشوازی ئه‌مریکییه‌کان
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: واشنتن له چوارچێوه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆکان به پێی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، موڵه‌تی بازرگانی له گه‌ڵ ئێران ده‌داته لقی ده‌ره‌وه‌ی کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز له واشنتن، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هه‌روه‌ها گه‌مارۆکانی سه‌ر کڕینی نه‌وتی ئێرانیان هه‌ڵگرتووه و چیدی کۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی وڵاتانی دیکه ده‌توانن نه‌وتی ئێران بکڕن و هه‌روه‌ها فرۆشتنی کاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌کان به که‌رتی وزه‌ی ئێران ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له سه‌ر بازرگانی له گه‌ڵ که‌رتی نه‌وتی ئێران ههنگاوێکی ئه‌رێنی له‌و گه‌مارۆیانه بوو که په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕۆژئاوای له گه‌ڵ یه‌کێک له گه‌وره‌ترین خاوه‌ن نه‌وته‌کانی جیهانی پچڕاندبوو.
جۆن کێری: ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی بووه، ئه‌مریکاش پابه‌ند ده‌بێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ئێران سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی بووه و به دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش له داهاتوودا وا ده‌که‌ین. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی شه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له ڤییه‌نا وتی: ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه هێزی دیپلۆماسی له چاره‌سه‌ربوونی کێشه و قه‌یرانه‌کان وه‌بیرمان هێنراوه‌ته‌وه و ساڵانێک هه‌وڵ و تێکۆشان و ئیراده‌ی به‌هێزمان له چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی ناوه‌کی به سه‌رکه‌وتن کۆتایی هات.
ناوبراو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی سه‌باره‌ت به ئازادی به‌ندکراوانی ئه‌مریکایی له ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که ئازادی به‌ندکراوان دۆسیه‌یه‌کی جیاواز له دۆسیه‌ی ناوه‌کی بووه، ڕوونیکرده‌وه: جێی گومان نییه که پێشکه‌وتنی وتووێژی دۆستانه بوو به هۆی باشتربوونی ڕه‌وتی هاوکارییه‌کان و پاش ڕیکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیش، وتووێژه‌کان خێرایی به‌رچاویان هه‌بووه.
باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به واژۆکردنی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران به فه‌رمی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیی ڕاگه‌یاند.
هێزی دیپلۆماسی
فرانک واڵتر شتاین مایر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له ڕاگه‌ێندراوێکدا جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیی به ڕووداوێکی مێژوویی ناو برد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وتی: ئێران به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ کردووه، له به‌رامبه‌ردا گه‌مارۆ ئابوری و داراییه‌کانی دژ به‌م وڵاته هه‌ڵده‌گیرێن و جارێکی دیکه ئاڵ و گۆڕی بازرگانی له گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
له‌م ڕاگه‌ێندراوه‌دا هاتووه: به گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان، په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان به گشتی قۆناغێکی دیکه به خۆوه ده‌بینێت، هه‌ر چه‌نده که هێشتا کێشه و گرفتی دیکه‌ش له ئارادایه و ناکۆکییه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ندێک پرس و دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان بوونی هه‌یه، به‌ڵام له‌مڕۆ ده‌توانین له سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی بڵێین که به تایبه‌ت بۆ من کاتێکی مێژووییه.
شتاین مایر له ڕاگهێندراوهکهیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه: دیپلۆماسی ده‌توانێت که قه‌یرانه مه‌ترسیداره‌کان پووچه‌ڵ بکاته‌وه و ناکۆکی و کێشه گه‌وره‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ببات.
ساڵانێک پشوودرێژی
فیلیپ هاموه‌ند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێشوازیی له جێبه‌جێ کردنی ڕیکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی کرد و به ده‌ره‌نجامی ساڵانێک هه‌وڵ و تێکۆشان و پشوودرێژیی ناو برد.
ناوبراو وتی: ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ئێران که به‌ریتانیا ڕۆڵێکی به‌رچاوی تێیدا هه‌بووه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان ئه‌من و سه‌قامگیری زیاتریان هه‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتی: ساڵانێک پشوودرێژی و دیپلۆماسیه‌تی به‌رده‌وام و هه‌وڵ و ماندووبوون، له ئاکامدا به‌و ده‌رنجامه گه‌یشت که ڕیکه‌وتنێکی مێژووییه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن پێیان وابوو که ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی نابێت، به‌ڵام ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی پابه‌ندبوونی تارانی به خاڵه‌کانی ناو ڕیکه‌وتنه‌که‌ی په‌سه‌ند کردووه.
هاموه‌ند وتی: ڕێژه‌یه‌کی زۆر له یۆرانیۆمی پیتێندراو له ئێران چووه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌زاران سانتریفیۆژ و کاڵندریای ڕئاکتۆری ئه‌راک له پرۆسه‌که لادراوان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها وتی: سنورداربوونی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بووه‌ته هۆی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئه‌م وڵاته و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریی بۆ تاران به دواوه ده‌بێت.
ڕۆڵی ڕووسیا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له به‌یاننامه‌یه‌کی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاندووه: پابه‌ندبوونی ئێران به به‌ڵێنه‌کانی، ههنگاوێکی ئه‌رێنییه له ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: جێبه‌جێ کردنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی یارمه‌تیده‌ری ئاسایشی که‌نداوی فارس و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت و هیوادارین ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 درێژه به پرۆسه‌ی هاوکارییه‌کانی نێوانیان بده‌ن.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هاتووه: مۆسکۆ هیواداره ئێران و شه‌ش وڵاتی دیکه، پابه‌ندی سه‌رجه‌م به‌ڵێن و بڕگه‌کانی ناو ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا بن.
وه‌بیریشی هێناوه‌ته‌وه: به به‌شداری کۆمپانیای ڕووس ئه‌تۆمی ڕووسیا و ڕێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران، ڕیژه‌یه‌کی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران پێش بینی کراو له ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له‌م وڵاته گوازراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوانمان بووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که مۆسکۆ له پێناو دابین کردنی که‌شی گونجاوی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.
ڕێکه‌وتنێکی دوو لایه‌نه
نۆرمه‌ن لامۆنت سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئێران – به‌ریتانیا شه‌وی شه‌ممه وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیی له هه‌وڵه بێ وچانه‌کانی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له به ئاکام گه‌یشتنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی وتی: کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ بازاڕه‌کانی ئێران.
لۆرد لامۆنت له وتووێژی له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ئێرنا وتی: ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی گه‌وره‌یه، پیرۆزبایی له جۆن کێری و محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌که‌م.
ئه‌م سیاسه‌توانه‌ی دانیشتووی به‌ریتانیا ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیی به پرۆسه‌یه‌کی براوه بۆ هه‌ر دوو لایه‌ن ناو برد و ڕوونیکرده‌وه: ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ده‌سپێکی په‌یوه‌ندییه‌کی باشتر له نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌ریتانیا ده‌بێت.
لامۆنت هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌کی پێویست ده‌بێت تا ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه بۆمان ڕوونتر ببێته‌وه، به‌ڵام من هیوادارم درێژه‌ی نه‌بێت تا گه‌لی ئێران که به هۆی گه‌مارۆکانه‌وه ئازاری زۆریان به‌رکه‌وتووه، هه‌ل و مه‌رجێکی باشتریان هه‌بێت.
له به‌رچاوگرتنی به‌ڵێنه‌کان
لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه له ڕاگه‌ێندراوێکدا پێشوازیی له جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 کرد و به ههنگاوێکی گرنگی ناو برد سه‌باره‌ت به هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه له پاریس، فابیۆس هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی چاودێری پابه‌ندبوونی هه‌ر دوو لایه‌ن به به‌ڵێنه‌کانیان ده‌کات.
فابیۆس هه‌روه‌ها وتی: فه‌رانسه ڕۆڵێکی به‌رچاوی له واژۆکردن و جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌دا هه‌بووه.
ڕاگه‌ێندراوی هاوبه‌شی زه‌ریف و موگرینی
ده‌قی ڕاگه‌ێندراوی هاوبه‌شی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا که به هه‌ر دوو زمانی فارسی و ئینلیزی بڵاو کرایه‌وه به‌م شێوازه‌یه:
ئه‌مڕۆ ئێمه گه‌یشتینه قۆناغی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی. له کاتی په‌سه‌ندکردن، به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه و به‌ڵێنی هاوبه‌ش و ئیراده‌ی به‌هێزی خۆمان پیشان داوه تا ئامرازی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا دابین بکه‌ین. ئه‌مڕۆ پاش شه‌ش مانگ له واژۆبوونی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه مێژووییه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی دانی به‌وه‌دا ناوه که ئێران به‌ڵێنه‌کانی خۆیی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌دا جێبه‌جێ کردووه. به پێی ئه‌وه‌ی که ئێران به‌ڵێنه‌کانی بردووتهسهر، گه‌مارۆ ئابوری و داراییه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی هه‌ڵده‌گیرێن. یه‌کێتی ئه‌ورووپا، وڵاتانی 1+5 و ئێران له پێناو که‌ڵک وه‌رگرتن له وزه‌ی ناوه‌کی پێکه‌وه هاوکار ده‌بن. گه‌مارۆکانی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی هه‌ڵگیراون. بڕیاری ژماره 2231ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیی په‌سه‌ند کرد، هاوکات له گه‌ڵ ڕێکه‌وتننامه‌ی ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی چه‌کی ناوه‌کی NPT ته‌نیا چوارچێوه‌ی یاسایی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ده‌بێت و بڕیاره‌کانی ژماره 1696 (2006)، 1737(2007)، 1747(2008)، 1803(2008)، 1835(2008)، 1929(2010) و 2224(2015) کۆتای‌یان پێدێت.
یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه که هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابوری و داراییه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران هه‌ڵگیراون. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گه‌مارۆکانی له‌مڕۆوه هه‌ڵده‌گرێت که چه‌ندین ته‌وه‌ری دیکه‌ی وه‌ک موڵه‌تی چالاکییه‌کانی دیکه‌ش به پێی ئه‌وه‌ی له ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیدا هاتووه، له خۆ ده‌گرێت. یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ڕێکارنامه‌ی تایبه‌تیان داڕشتووه و به‌مه‌ش به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی له پێشکه‌وتنی که‌رتی ئابوری ئێران ئاسانتر ده‌بێت. وه‌ک چۆن بڕیاری له سه‌ر دراوه، ئێمه درێژه به چاودێرییه‌کانمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌ده‌ین که له ڕێگای کۆمیسیۆنێکی هاوبه‌شه‌وه ده‌بێت. ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته، له حکومه‌تی نه‌مسا به هۆی میواندارێتی و له سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی که پشتیوانیان له ڕه‌وتی دانوستان و وتووێژه‌کان کرد و یارمه‌تیده‌ری جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه بوون، ده‌ستخۆشی بکه‌ین. ئێمه هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و که‌سایه‌تی و به‌رپرسه سیاسییانه ده‌که‌ین که له ساڵی 1382ی کۆچی هه‌تاوی نوێنه‌رایه‌تی وه‌فده سیاسییه‌کانی ئێران و وڵاتانی 1+5یان له ئه‌ستۆ بووه.
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان بڕوایان به‌وه هه‌یه که ئه‌م ڕێکه‌وتنه مێژووییه، به‌رده‌وام و دادپه‌روه‌رانه‌یه، خواست و داواکاری هه‌ر دوو لایه‌ن دابین ده‌کات و جێبه‌جێ کردنیشی ههنگاوێکی سه‌ره‌کییه له یارمه‌تیدانی ئاشتی، سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان.
ئه‌م ده‌سکه‌وته به ڕوونی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که به ئیراده‌ی سیاسی و له ڕێگای دیپلۆماسی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه، ده‌توانین دژوارترین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئه‌مه‌ش په‌یامێکی دڵنیاکه‌ره‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویسته له پێناو بنیات نانی جیهانێکی سه‌قامگیرتر له به‌رچاوی بگرێت.
ئاماده‌کردن: ئیدریس سلێمانی