جام کوردی:
به وته‌ی هه‌ندێک شرۆڤه‌کاری بواری ئه‌منی، هێرشه تیرۆریستییه‌کانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردووی جاکارتا، مه‌ترسی زێده‌بوونی داعش له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و پلانی ئه‌م گرووپه‌ی بۆ دامه‌زراندنی ” ده‌وڵه‌تێکی ژێر سه‌رپه‌رشتی ” له‌م ناوچه‌یه‌دا وه‌بیر دێنێته‌وه.
هه‌ندێکی دیکه له شرۆڤه‌کاران به گومانه‌وه له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشانه لای داعشه‌وه ده‌ڕوانن و له‌و بڕوایه‌دان که هێرشه‌کان به چه‌شنێک چاولێکردن و لاسایی کردنه‌وه‌ی پلانه‌کانی داعش بووه و یان به ئامانجی ڕاکێشانی سرنجی سه‌رکرده‌کانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ئه‌نجام دراوه. داعش به‌رپرسایه‌تی هێرشه‌کانی ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی جاکارتای له ئه‌ستۆ گرتووه که تێیدا دوو که‌س کوژران و بیست که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
گرووپی تیرۆریستی داعش له ڕاگه‌ێندراوێکدا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م هێرشانه‌ی به سه‌ربازه‌کانی خه‌لیفه و قوربانییه‌کانیشی به هاووڵاتیانی ئیئتلافی خاچه‌کان ناوبردووه. ئیئتلافی خاچه‌کان ئاماژه‌یه‌که بۆ ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا. پۆلیسی ئه‌ندونیزیا ئه‌م هێرشانه‌ی به هێرشه تیرۆریستییه‌کانی 13ی نۆڤمبێری ساڵی ڕابردووی پاریس به‌راورد کردووه.
داعش چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوو هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌کانی موسڵمانی جیهان کردبوو. ڕۆحان گاناراتنا سه‌رۆکی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی خوێندنه‌وه‌ی توندووتیژی سیاسی و تیرۆریزم پاش ئه‌مه ڕایگه‌یاند که 22 گرووپی خۆجێی به‌یعه‌تیان به ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش داوه.
به وته‌ی ناوبراو شانه‌کانی داعش له ئه‌ندونیزیا ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ژووره‌کانی عه‌مه‌لیاتی ده‌ره‌وه‌ی سنور له سوریا کۆنتڕۆڵ ده‌کرێن. ڕاشیگه‌یاندووه که داعش ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه به هێرشێکی گه‌وره و جیدی له ناوچه‌که، ویلایه‌تێک له خه‌لافه‌ته‌که‌ی له‌م ناوچه‌یه ڕابگه‌ێنێت.
سه‌رۆکی سه‌نته‌ری خوێندنه‌وه‌ی توندووتیژی سیاسی و تیرۆریزم، هێرشه‌کانی داعش به کرده‌وه‌ی داعش نه‌ک له ژێر کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م گرووپه‌دا ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ” ئه‌م شانانه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن داعشه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن. داعش ژورێکی عه‌مه‌لیاتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان له سوریا دامه‌زراندووه و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانیشی له دانیشتووانی ئهندونیزیان. ئه‌م که‌سانه له گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کانی خۆجێیی ئه‌ندونیزیا که به‌یعه‌تیان به داعش داوه و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ شانه‌کانی داعش له‌م وڵاته له په‌یوه‌ندیدان “.
به وته‌ی گاناراتنا، داعش پێشتر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که له جاکارتا کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌ندامان و پلانداڕێژانی ئه‌و کرده‌وانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیر کراون.
که‌وتنه‌وه پێشه‌وه‌ی گرووپه‌کان بۆ به‌یعه‌ت له گه‌ڵ داعش:
سۆزان سیم، بریکاری به‌شی ئاسیا له ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکارانی ئه‌منی گرووپی سۆفان پێی وایه که هێرشه تیرۆریستییه‌کانی پێنج شه‌ممه‌ی جاکارتا له ئه‌ستۆی که‌سێکی په‌یوه‌ندیدار به داعشه‌وه بووه که هه‌وڵی سه‌لماندنی تواناکانی خۆیی و ڕاگه‌یاندنی چه‌شنێک سه‌رکردایه‌تی به سه‌ر گرووپه خۆجێییه‌کانه‌وه داوه. ” چه‌ندین گرووپی تیرۆریستی له ئه‌ندونیزیا بوونیان هه‌یه که هه‌وڵ ده‌ده‌ن له پێدانی به‌یعه‌ت به داعش له پێشی یه‌کدی که‌ون. ئه‌م که‌سانه پێشتر له لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی داعشه‌وه وه‌ک ئه‌ندامانی بیانی خه‌لافه‌ت یان سه‌رچاوه‌ی دابین کردنی هێزی مرۆڤی له به‌رچاو نه‌گیراون. پۆلیسی ئه‌ندونیزیا ڕایگه‌یاندووه که هێرشه‌کانی جاکارتا به فه‌رمانی که‌سێکی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته بووه که ئێستا له سوریایه. ئه‌وه‌ی که له زانیارییه‌کان به ده‌ست هاتووه، پیشان ده‌دات که ئه‌م که‌سه ناوی بههرۆم نه‌عیمه و بیر له سه‌رکردایه‌تی چالاکییه‌کانی داعش له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌کاته‌وه “.
سیم پێی وایه که ناوبراو هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه له خه‌لافه‌تی داعش ده‌دات. ئه‌گه‌رێکی به‌هێز له ئارادایه که هێرشه‌کانی جاکارتا له سه‌ر موڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی سه‌رکرده‌کانی داعش نه‌بووبێت، هه‌ر بۆیه سیم هێرشه‌کانی داعش به کرده‌وه‌یه‌ک له ژێر کاریگه‌رییه‌کانی داعش ده‌زانێت نه‌ک ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن ئه‌م گرووپه‌وه ئه‌نجام درابێت.
هه‌ندێکی دیکه له شرۆڤه‌کاران له‌و بڕوایه‌دان که ئه‌م هێرشانه له لایه‌ن گرووپه میلیشیاکانی ناوچه‌که‌وه ئه‌نجام دراوه که وێڕای ڕاگه‌یاندنی وه‌فاداری خۆیان به داعش، په‌یوه‌ندییه‌کی ڕێکخراوه‌ییان له گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا نییه.
به وته‌ی کارۆل کرستن، شاره‌زا له کاروباری جیهانی ئیسلام، ئه‌گه‌رێکی لاوازه که هێرشه‌کان به فه‌رمانی داعشه‌وه ئه‌نجام درابن. ” هێزه ئه‌منییه‌کان پێیان وایه که هێرشه‌کانی جاکارتا به چه‌شنێک لاسایی کردنه‌وه‌یه له کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌کانی دیکه‌ی جیهان “.
به وته‌ی ناوبراو، هه‌م داعش و هه‌م ئه‌و گرووپانه‌ی که له ڕاستیدا به‌رپرسی هێرشه‌کانن، هه‌وڵی که‌ڵک وه‌رگرتن له په‌یوه‌ندی هێرشه‌کان به خۆیانه‌وه ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای مێژووی دێرینی ئه‌ندونیزیا له هه‌بوونی گرووپه توندڕۆ خۆجێییه‌کان وه‌ک گرووپی جماعه الاسلامیه که ماوه‌یه‌کی زۆره بیر له دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ت ده‌که‌نه‌وه، کرستن له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌م گرووپانه له سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی قاعیده و بۆردومانی بالی له لایه‌ن گرووپی جماعه الاسلامیه له ساڵی 2002 هه‌وڵی په‌یوه‌ندییان به گرووپه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه داوه.
له هه‌ل و مه‌رجێکدا که داعش بۆ وه‌رگرتنی به‌یعه‌ت له گرووپه توندڕۆ خۆجێییه‌کان، پێشی قاعیده که‌وتووه، به‌ڵام ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی سنورداره. به پێی ڕاپۆرتی گرووپی سۆفان، ڕێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌ندونیزیا که له سوریا و عێراق په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه کردووه نزیک له 500 که‌س ده‌بێت. به‌راوردکردنی ئه‌م که‌سانه به ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌ندونیزیا وه‌ک گه‌وره‌ترین وڵاتی موسڵمانی جیهان، پیشان ده‌دات که ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه زۆر که‌من.
به وته‌ی کرستن ” ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی فه‌رمی لێی بێ ئاگان، هاوسۆزی گرووپه ناوخۆییه‌کانی ئهندونیزیایه له گه‌ڵ داعش و ئه‌وه‌ی که تا چه ئاستێک ده‌توانێت ببێته هۆی توندووتیژی و ڕووداوه‌کانی دیکه‌ی تیرۆریستی “.
سه‌رچاوه: میدل ئیست ئای
وه‌رگێڕان: جام کوردی