جام کوردی:
ئه‌و کاته‌ی که حکومه‌تی عه‌ره‌بستان که‌سایه‌تی ئایینی شێعه، شێخ نه‌مری له سێداره‌دا و ئاستی تووڕه‌بوونی جه‌ماوه‌ری له ئێران و پچڕانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کان، ناوچه‌که‌ی هه‌ژاند، چاوه‌ڕوان ده‌کرا که بازاڕی جیهانی نه‌وت له‌م دۆخه کاریگه‌ریی به‌رکه‌وێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته ژێر 35 دۆلار و به‌مه‌ش پرسیارێکی گرنگ هاتووه‌ته‌وه پێشه‌وه که په‌یوه‌ندی نێوان نه‌وت و سیاسه‌ت چیدی وه‌ک جاران نه‌ماوه؟
که‌متر له پێنج ساڵی ڕابردوو، ئه‌و کاته‌ی که نرخی نه‌وت، به‌رمیلێک 100 دۆلار بوو، پێکدادانه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ل و مه‌رجی نوێ، چالاکییه‌کانی بواری نه‌وتی به‌رفراوانتر کرد، به‌ڵام دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌م شێوازه‌ی ئێستا بۆ وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی شیلی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی عه‌ره‌بستان وه‌ک گه‌وره‌ترین وڵاتی هه‌نارده‌کاری نه‌وت و نیگه‌رانییه‌کان له که‌مبوونه‌وه‌ی خواستی کڕینی نه‌وت لای وڵاتی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ردوو وڵاتی ئێران و عه‌ره‌بستان له پێناو ئامانجه ژئۆپۆلیتیکییه‌کانی خۆیان به تایبه‌ت له‌و کاته‌یدا که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وڵاتانی دراوسێی که‌نداوی فارس گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی مه‌ترسیدار، به داهاتی نه‌وته‌وه به‌سراونه‌ته‌وه. والری مارسڵ، شاره‌زای کاروباری وزه‌ی ناوچه‌که له دامه‌زراوه‌ی چاتم هاوسی له‌نده‌ن ده‌ڵێت: ” من له بیرم نه‌ماوه که ئاستی ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌م شێوازه‌ی ئێستا بێت “.
له کاتێکدا که هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئێران پێگه‌ی خۆی له بازاڕی نه‌وت دیسانه‌وه به ده‌ست بێنێته‌وه، ئاڵۆزییه‌کان ڕوویان له زیادبوون کردووه. تاران ده‌ڵێت له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو، ڕۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل وه‌به‌رهێنانی خۆی به‌رزتر ده‌کاته‌وه و ته‌نیا کاتێک سه‌باره‌ت به ئاستی وه‌به‌رهێنان وتووێژ ده‌کات که پێگه‌ی جارانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به مانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وڵاتی عه‌ره‌بستانه که سه‌قامگیری و پێگه‌ی له ناوچه‌که به داهاتی خه‌یاڵی نه‌وته‌وه به‌سراوه‌ته‌وه. هه‌ردوو وڵات هاوڕێ له گه‌ڵ ڕووسیا سه‌باره‌ت به نرخی نه‌وت له کێبهڕکێدان. ئه‌وان پێکه‌وه شه‌ڕی ناڕاسته‌وخۆی پاراستنی پشکی بازاڕ و لاوازکردنی ڕکابه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن.
بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستان ئه‌مه بازرگانییه‌کی مه‌ترسیداره. به‌ده‌ر له ئاڵۆزی و نائارامییه‌کانی ناوخۆیی، که‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌کان ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ستانداردی ژیان، کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ناوچه‌ییه‌کان له سوریا، یه‌مه‌ن و عێراق.
مارسڵ ده‌ڵێت: ” ئه‌گه‌ر ئێران ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆی به‌رزتر بکاته‌وه، سه‌عوودییه‌کان ده‌ڵێن که تاران به‌م پاره‌یه هه‌وڵی یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی سوریا، یه‌مه‌ن و عێراق ده‌دات. له هه‌مان کاتدا ئه‌مه وته‌یه‌کی ڕاسته که ئێران به داهاتێکی زۆره‌وه، کاراکته‌رێکی به‌هێزی ناوچه‌که ده‌بێت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌کی گه‌وره بۆ ڕیاز ده‌بێت “.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران پێش بینی ده‌که‌ن که به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئێران، بازاڕی نه‌وت جوڵه‌ی پێ ده‌درێت، ئیندرا ئوورلهند وته‌بێژی پێوه‌ری پریکس که له وڵاتی نه‌رویژه و کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان له سه‌ر که‌رتی هه‌نارده‌ی نه‌وت له 20 وڵاتی جیهاندا تاوتوێ ده‌کات، پێش بینی ئه‌وه‌ی کردووه که نرخی نه‌وت له ساڵی 2016 به‌رده‌وام به‌ره‌و دابه‌زینی زیاتر بڕوات.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه که ڕه‌نگه تاران به هاوکاری عێراق هه‌نارده‌کردنی خۆی به‌رزتر بکاته‌وه، ده‌شڵێت: ” گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره له وه‌به‌رهێناندا ڕوو ده‌دات و هه‌ندێکیش وا بیر ده‌که‌نه‌وه که په‌یوه‌ندی به نه‌وتی ئێرانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه هاوکات ده‌بێت له گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستی هه‌نارده‌کاری عێراق و کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له سه‌ر بازاڕی جیهانی نه‌وت نابێت “.
ساڵی ڕابردوو، سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو که عه‌ره‌بستان بۆ هاوسه‌نگ کردنی بودجه‌که‌ی پێویستی به نه‌وتی 106 دۆلاری هه‌یه. له‌و وڵاته‌ی که داهاتی باجه‌کانی نییه و بودجه‌ی زۆر بۆ دابین کردنی کاره‌با و به‌نزین ته‌رخان ده‌کات و ملیاره‌ها دۆلاری بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له جیهانی سوننه له پاش شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی ته‌رخان کردووه، ئه‌م ده‌ره‌نجامانه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م سیسته‌مه پاشایه‌تییه تووشی ئاڵۆزی ببێت، ڕواڵه‌تی ناوچه‌که ده‌توانێت گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت.
ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی ده‌یلی تلێگراف سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌نووسێت: ” تێچووه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تا ڕژێمی وه‌هابی له کاتێکدا که ئاڵۆزییه‌کانی که‌مینه‌ی شێعه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان زیاتر بووه، هێرشه‌کانی داعش به‌رده‌وامه و پاشه‌کشه له هێرشه‌کانی سه‌ر یه‌مه‌ن ده‌بینرێت، ڕووبه‌ڕووی هه‌ل و مه‌رجێکی دژوار ببێته‌وه”. له سیاسه‌تی ناسه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌وت به‌رده‌وام وهگهڕترین هۆکاره.
سه‌رچاوه: استار
وه‌رگێڕان: جام کوردی