جام کوردی:
ده‌نگی ئه‌رێنی عێراق به بڕیاری کۆمکاری عه‌ره‌بی دژ به ئێران هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ هێرش کردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تاران و کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له مه‌شهه‌د پاش له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر، ناتوانرێت به ده‌نگی گه‌ل و حکومه‌تی عێراق خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت. ئه‌م ده‌نگه به ته‌نیا له لایه‌ن ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه دراوه، به بێ ئه‌وه‌ی که ڕاوێژ به که‌سێک بکات و به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین که ئه‌مه ده‌نگی حکومه‌تی عێراق نییه. ئه‌وانه‌ی که که‌سایه‌تی جه‌عفه‌ری باش ده‌ناسن، باشتر ده‌توانن لیکدانه‌وه‌یان بۆ ئیش و کاره‌کانی ناوبراو هه‌بێت. کاتێک که پاڵی به کورسی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه دابوو، به‌وه ده‌ناسرا که گرنگی به ڕا و بۆچوونی هیچ که‌س و لایه‌نێک نادات، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی بۆ ئه‌وه ده‌کرد که بڵێین حکومه‌تی به‌غدا کۆده‌بێته‌وه و ئه‌و به ته‌نیا کاره‌کانی ده‌کرد و بڕیاره گرنگه‌کانیشی ده‌رده‌کرد.
به پێی ڕاپۆرتی BBC ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوو، پاش ئه‌وه‌ی که کۆمکاری عه‌ره‌بی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بڕیاره‌که‌ی دژ به ئێران کرد و کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕاگه‌یاند، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له کاردانه‌وه‌یه‌کدا ده‌ستی خۆیی به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز کرده‌وه، به‌ڵام نه‌بیل عه‌ره‌بی موڵه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌دا که ناوبراو وته‌کانی پێشکه‌ش بکات و هاوتا عه‌ره‌به‌کانی پێیان ڕاگه‌یاند که کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌یه و هه‌مووان هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که به جێ دێڵن و چیدی کاتێک بۆ وتارخوێندن نه‌ماوه، پرۆسه‌ی ده‌نگدان کۆتایی هاتووه و کۆبوونه‌وه‌که ته‌واو بووه. پاشان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاته ده‌ره‌وه و له کاتێکدا که ژماره‌یه‌کی زۆر له په‌یامنێران ڕوویان له‌و کردبوو، هیچ لێدوانێکی نه‌دا. چه‌ند خوله‌کێک پاش ئه‌مه له وتووێژی له گه‌ڵ که‌ناڵی سکای نیوزی عه‌ره‌بی وتی: ” ئاساییه که عێراقیش وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی دیکه، هێرشی سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان قبووڵ ناکات و ئیدانه‌ی ده‌کات، دیاره که ئێمه‌ش وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی دیکه ئه‌م ڕووداوه ئیدانه ده‌که‌ین “. چه‌ند خوله‌کێکی دیکه به په‌یامنێری که‌ناڵی ئه‌لمه‌یادینی ڕاگه‌یاند: ” ئێمه به‌رامبه‌ر به ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی ناڕه‌زایه‌تیمان هه‌یه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب له تۆمه‌تبار کردنی ئێران به پاڵپشتی له تیرۆر، هه‌ر ژنێکی ئازیه‌تبار ده‌خاته پێکه‌نینه‌وه ” و پاشان ڕایگه‌یاند: ” پێش به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی له شاری قاهیره که‌شێکی نه‌رێنی له ئارادا بووه “. وته و کردرای به پێچه‌وانه و دژ به یه‌ک، جه‌عفه‌ری له لایه‌که‌وه ده‌نگ به بڕیاری دژ به ئێران له کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌دات و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌م وتانه ده‌کاته هه‌وێنی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی ڕاگه‌یاندنه‌کان که به ته‌واوی له گه‌ڵ خاڵی یه‌که‌م و ده‌نگه‌که‌یدا به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینرێت.
هه‌موان ده‌زانن که ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ئه‌زموونێکی وای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا نییه و بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ناکرێت که وه‌ک دیپلۆماتکارێکی به توانا ڕه‌چاوی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی له په‌یوه‌ندی عێراق و وڵاتانی دیکه‌دا بکات، له هه‌مان کاتدا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش له ئارادایه که ناوبراو هیچ کارێکی به ڕاوێژی حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نه‌بووه و پرس و ته‌گبیری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناکات، به واتایه‌کی دیکه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به دامه‌زراوه‌یه‌کی جیاواز له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بینێت که به ته‌نیا خۆی بڕیار به ده‌سته‌که‌یه‌تی.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له پێدانی ده‌نگی ئه‌رێنی به بڕیاره دژ به ئێرانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی، ته‌نیا به‌م هۆیه‌وه بووه که ناوبراو ده‌یه‌وێت له سه‌عوودییه‌کان نزیک ببێته‌وه، سه‌ردانه‌کانی بۆ ڕیاز له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌ڵسووکه‌وتێکی نه‌شیاوی له گه‌ڵ شێعه‌کان به تایبه‌ت عێراقییه‌کان هه‌بووه و هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وانه پیشان نه‌داوه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه ده‌بێت که جه‌عفه‌ری به هه‌ر نرخێک هه‌وڵی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان ده‌دات. جه‌حفه‌ری ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه که پیشان بدات له سه‌رده‌می وه‌زاره‌ته‌که‌ی ئه‌ودا، عه‌ره‌بستان دیسانه‌وه باڵوێزخانه‌که‌ی له عێراق کردووه‌ته‌وه و ناوبراو وه‌زیرێکی سه‌رکه‌وتوو له وه‌زاره‌تی هه‌ستیاری ده‌ره‌وه بۆ عێراق بووه. ناوبراو نایه‌وێت که ئه‌م ڕووداوه به ناوی حکومه‌تی عێراق بێت و خوازیاری ئه‌وه‌یه که به ته‌نیا له کارنامه‌ی سیاسی خۆیدا بنوسرێت. هه‌وڵه‌کانی له پێناو دڵنه‌وایی له عه‌ره‌بستان گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م دواییه‌ی له گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له تاران له ڕێگای بیستۆک یان ئامرازی وه‌رگێڕانه‌وه گوێی له وته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌گرت تا پیشان بدات که گرنگی به زمانی عه‌ره‌بی ده‌دات و له زمانی فارسی شاره‌زا نییه، له کاتێکدا هه‌مووان باش ده‌زانن که له سه‌رده‌می دیکتاتۆریه‌تی سه‌دام حوسێن، ساڵانێک له ئێران ژیاوه و له شاری قۆم خوێندنی مه‌زهه‌بیشی هه‌بووه.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ماوه‌یه‌کی زۆره خولیای سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی له سه‌ردایه، له ئێستادا وا بیر ده‌کاته‌وه که به کارنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌توانێت سه‌ر له نوێ بۆ کورسی ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه عه‌ره‌بستانی له پشته‌وه بێت.
ئیدریس سلێمانی