جام کوردی:
چه‌ندین ساڵ دانوستانی چڕ و پڕی ناوه‌کی نێوان ئێران و گرووپی ناسراو به 1+5 که له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به ڕاگه‌یاندنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا گه‌یشته ئاکام و واژۆی له سه‌ر کرا، له دوا وێستگه‌ی خۆیدا جێبه‌جێ ده‌کرێت. گۆڤارێکی به‌ریتانی له شرۆڤه‌یه‌کدا ئاسه‌وار و کاردانه‌وه‌کانی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ی خستووته‌ڕوو.
گۆڤاری ئیکۆنۆمیست له بابه‌تێکدا که له ماڵپه‌ڕی خۆیدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، پرسی ده‌سپێکی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیی خستووه‌ته به‌ر لێکدانه‌وه‌ی خۆی. به بۆچوونی نووسه‌ری بابه‌ته‌که له ئیکۆنۆمیست، گرنگترین کاریگه‌ری ئه‌م پرسه له بواری ئابوری‌دا ده‌بێت.
له‌م بابه‌ته‌دا هاتووه:
به پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که له 14ی مانگی جولای ساڵی ڕابردوو له شاری ڤییه‌نا واژۆی له سه‌ر کرا، ئێران به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که به‌رنامه‌ی ناوه‌کی خۆی سنوردار بکات و له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئه‌م وڵاته هه‌ڵبگرن. له ئێستادا و پاش چه‌ندین مانگ، ڕێکه‌وتنه‌که گه‌یشتووه‌ته وێستگه‌ی کۆتایی و به‌ره‌و جێبه‌جێ کردن ده‌ڕوات.
به پێی بڕگه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه و ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی هه‌ر دوو لا ڕایانگه‌یاندووه، ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی به شێوازێک ده‌بێت که ده‌ستی ئێران له گه‌یشتن به بۆمبی ناوه‌کی کورت ده‌بێت (هه‌ر چه‌نده به پێی بنه‌ماکانی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی، تاران هه‌رده‌م ڕایگه‌یاندووه که بیر له ده‌ستخستنی چه‌کی ناوه‌کی ناکاته‌وه)، هه‌روه‌ها به پێی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا، سه‌رجه‌م گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن و به‌شێکی به‌رچاوی داراییه بلۆک کراوه‌کانی ئێران ئازاد ده‌بن.
به پێی ڕێکه‌وتنی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5، تاران پێشتر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو که پرۆتۆکۆلی هاوپێچ که ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێرانی له سه‌ر بێت ڕاده‌ستی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی بکات، پرۆتۆکۆلێک که ده‌رفه‌تی ئه‌وه به چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی ده‌دات که ده‌ستیان به دامه‌زراوه ناوه‌کییه‌کانی ئێران بگات و چاودێری چۆنیه‌تی ئیش کردنیان بکه‌ن. ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی که له جولایی 2015 واژۆی له سه‌ر کرا، پشت به‌ستوو به هه‌مان چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی سه‌ره‌تایی لۆزانه له ئاوریلی ڕابردوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌شێکی زۆری کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کردووه، به‌ڵام هاوکات کێشه‌کان ئه‌وه‌نده گرنگ و جیدین که ده‌توانن کاریگه‌ری وه‌هایان هه‌بێت ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا به ده‌ره‌نجام نه‌گات. ئه‌م ڕێکه‌وتنه به شێوازێکه که ده‌رفه‌تی ئه‌وه به تاران ده‌دات که له ماوه‌ی یه‌ک تا دوو ساڵ بۆ خاڵی یه‌که‌م بگه‌ڕێته‌وه و پیتاندنی یۆرانیۆم له ئاستێکی باڵادا ده‌ست پێ بکاته‌وه.
له‌و خاڵانه‌ی که چالاکییه ناوه‌کییه‌کانی ئێران سنوردار ده‌که‌ن پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین که ڕێکه‌وتنی ڤییه‌نا ده‌فرایه‌تی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم داده‌به‌زێنێت و له ماوه‌یه‌کی ده ساڵه‌دا ڕێژه سانتریفۆژه‌کانی ئێران له وێستگه‌ی نه‌ته‌نز له 20 هه‌زاره‌وه بۆ 6 هه‌زار که‌م ده‌کاته‌وه.
به هۆی ئه‌وه‌ی که پێشتر له سه‌دا نیوه‌ی ئه‌م سانتریفۆژانه چالاک بوون ده‌توانین بڵێین که ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێستا له سه‌دا 96 که‌م ده‌بێته‌وه و به واتایه‌کی دیکه ده‌گاته 300 کیلۆگرام. وێڕای ئه‌وه‌ی که ئێران پێویسته ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ته‌ڕ بکاته‌وه یان له ماوه‌یه‌کی 15 ساڵه‌دا به وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی بفرۆشێت.
بێ گومان گه‌وره‌ترین ده‌ره‌نجام و ئاسه‌واری ئه‌م ڕێکه‌وتنه له به‌شی ئابوری‌دا ده‌بێت.
ئێران به پێچه‌وانه‌ی دراوسێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی خۆی له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس، وڵاتێکی له سه‌دا سه‌د نه‌وتی نییه، به‌ڵام هێزێکی کاریگه‌ری ناوچه‌که‌یه و ئابورییه‌کی پیشه‌سازیی هه‌یه و هه‌روه‌ها چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌ی وه‌ک هێزی مرۆڤی خوێنده‌وار و شاره‌زا و هێزی کاری پێویستی هه‌یه. ئێران به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس ده‌توانێت ئۆتۆمبێلی خۆماڵی به‌رهه‌م بێنێت و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌شی بکات.
له کێشه و گرفته گه‌وره‌کانی به‌رده‌م که‌رتی ئابوری ئێران له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوو ده‌توانین ئاماژه به کێشه‌کانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردن، گه‌نده‌ڵی ئیداری، گه‌مارۆکان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت بده‌ین که کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ئابوری ئه‌م وڵاته داناوه. گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کان، داهاتی هه‌نارده‌کاری ئێرانی بۆ یه‌ک له سه‌ر سێ دابه‌زاند و له کاتێکدا که ئامانجی ئێران گه‌شه‌ی ئابوری ساڵانه له سه‌دا 8 بووه، له ئێستادا ئه‌م ڕێژه‌یه که‌متر له سه‌دا 3 ده‌بینرێت.
هه‌ندێک له دیپلۆماتکاران و سه‌رمایه‌دانه‌رانی ڕۆژئاوایی له ئێران پێش بینی ئه‌وه ده‌که‌ن که له ماوه‌ی ده ساڵی داهاتوو ئاستی وه‌به‌رهێنانی ناپه‌تی ناوخۆیی ئێران ڕه‌نگه له دوو وڵاتی تورکیا و عه‌ره‌بستان زیاتر ببێت.
ده‌توانین بڵێین که پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی داهاتوویه‌کی ڕوون بۆ که‌رتی ئابوری ئێران چاوه‌ڕوان ده‌کرێت و ئێران به‌ره‌و قۆناغی گه‌شه‌ی ئابوری هه‌نگاو ده‌نێت. ڕاستی وڵاتی ئێران له‌مه‌دا ده‌بینرێت که هێزی مرۆڤی شاره‌زا و لێهاتوو و سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و گازی هه‌یه و بازاڕی بۆرسه‌ی تاران به ده‌سمایه‌ی 150 ملیار دۆلاری به دووه‌م گه‌وره بازاڕی بۆرسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دادده‌نرێت، ئه‌م ڕێژه‌یه له ئیسته‌نبووڵ له سه‌دا 50 یه و بێ گومان، ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی جوڵه‌یه‌کی به‌رچاو به بازاڕی بۆرسه‌ی ئێران ده‌دات.
پێویسته بڵێین که ئێران به هۆی ڕووبه‌ری به‌رفراوانی ده‌توانێت سه‌رمایه‌گوزاری ڕاسته‌وخۆی زیاتر ڕاکێش بکات و له 5 ساڵی داهاتوو ئه‌م وڵاته پێویستی به 230 تا 260 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌دانه‌ری له به‌شی نه‌وت و گازدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین که پیشه‌سازی فڕۆکه‌وانی ئێران پێویستی به سه‌رمایه‌دانه‌ری به‌په‌له هه‌یه و کڕینی سه‌دان فڕۆکه بۆ فڕین له ئاسمانی ئه‌م وڵاته پێویستییه‌کی هه‌نووکه‌ییه. ئه‌مانه‌ش پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی مسۆگه‌ر ده‌بێت.