جام کوردی:
ده‌ساڵ به سه‌ر وه‌به‌رهێنانی دوایین ئۆتۆمبێلی جۆری په‌یکان تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام په‌یکان به‌رده‌وام شانازی به خۆوه ده‌کات، یه‌کێک درگاکانی وه‌ک لامبۆرگینی لێده‌کات و ئه‌وی دیکه په‌یکانی وه‌ک بووکه‌ڵه‌یه‌ک لێکردووه که سرنجی هه‌ر بینه‌رێک بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت.
په‌یکان، ئۆتۆمبێلێکی دیرۆکی، هاوڕێی ته‌مه‌نێک بیره‌وه‌ری ئێمه‌ی ئێرانی، ئۆتۆمبێلێک که ماوه‌ی چوار ده‌یه له شه‌قامه‌کانی ئێران‌دا به بێ ڕکابه‌ر سوڕایه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی که ته‌مه‌نی به سه‌ر هات و له کۆمپانیاوه به‌ره‌و مۆزه‌خانه گوازرایه‌وه، یه‌کێک ڕه‌نگه سوره‌که‌ی هه‌بوو و یه‌کێکی دیکه به مۆدێلی گهنجانهکهیهوه له تارانه‌وه به‌ره‌و له‌نده‌ن ڕۆیشت، ئۆتۆمبێلێک که ساڵه‌ها ئامرازی بیره‌وه‌رییه‌کانمان بووه، له مۆدێلی ته‌کسییه‌وه که له گه‌رمای هاویندا وه‌ک نانه‌واخانه‌یه‌ک تێیدا ئاره‌ق به سه‌ر و ڕووماندا ده‌هاته خواره‌وه تا خولیای ساڵه‌کانی شه‌ست که حه‌ز و ئاواتمان هه‌بوونی یه‌ک له ئۆتۆمبێله‌کانی په‌یکان بوو، کۆمپانیاکه‌ش فێڵی لێ ده‌کردین و هه‌ر ساڵ ده‌ستێکی به سه‌ر و ڕوویدا ده‌کێشا و به ناوی مۆدێلی نوێ ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی ده‌کرد. ئه‌گه‌رچی سه‌رده‌می ئێستا به هۆی پێشکه‌وتنه‌کان و خێرابوونی ئاستی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان جیاوازی زۆری له گه‌ڵ سه‌رده‌می لاویه‌تی ئێمه‌دا هه‌یه و به زووترین کات ئاگامان له ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێلی بیانیش هه‌یه و له چوارده‌وری خۆمان و له کۆچه و کۆڵانی شاره‌کان و ته‌نانه‌ت گونده‌کانیشمان نموونه‌ی ئۆتۆمبێلی پێشکه‌وتوو و سه‌رده‌میانه زۆر ده‌بینرێت، به‌ڵام ئه‌مانه نه‌بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که خزمه‌تی پهیکانمان له به‌رچاو نه‌بێت و ئه‌م ئۆتۆمبێله‌مان خۆش نه‌وێت. ئه‌گه‌رچی په‌یکان له شه‌قامه‌کانی ئێستادا وه‌ک بێگانه‌یه، به‌ڵام له لاپه‌ڕه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانمان هه‌تا هه‌تایه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.