ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی نێوان ئێران و وڵاتانی ناسراو به 1+5 به فه‌رمی که‌وته بواری جێبه‌جێ کردن و به‌مه‌ش جیهان په‌یامی ئاشتی و دیپلۆماسیه‌تی سه‌رکه‌وتووی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وه‌رگرت.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له په‌یامێکدا به‌م بۆنه گرنگه‌وه پیرۆزبایی له گه‌لی ئێران کرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ قۆناغی تێپه‌ڕاندنی گه‌مارۆکان و هه‌نگاونان به‌ره‌و گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاته که پێویستی به کار، داهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری و که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌تی نوێ لای هه‌مووان به تایبه‌ت گه‌نجانی وڵاته‌وه هه‌یه.
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به‌م شێوه‌یه:
به ناوی خودای به‌خشنده‌ی مێهره‌بان
گه‌لی تێکۆشه‌ر و قاره‌مانی ئێران
ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی گه‌یشته قۆناغی جێبه‌جێ کردن
به‌م بۆنه‌وه سوپاسی خودای گه‌وره ده‌که‌ین و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێزدا داده‌نه‌وێنین.
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه له ئێوه گه‌لی خۆڕاگر و تێکۆشه‌ر پیرۆز بێت.
له مێژووی هه‌ر گه‌لێکدا، هه‌ندێک کات و سات هه‌یه که به باشترین شێواز، پێگه و که‌سایه‌تی ئه‌و گه‌له پیشان ده‌دات، ئه‌و کاتانه‌ی که چاوی جیهانیان به‌ره‌و بڕیار و ئیراده‌ی گه‌لێک ڕاده‌کێشرێت و هه‌مووان ئاماده‌ی ئه‌وه ده‌بن که ده‌نگی ئه‌و گه‌له ببیستن.
یه‌کێک له‌و کاته مێژووییانه، ئێستایه که ئیراده‌ی مێژوویی گه‌لی ئێران مسۆگه‌ر بووه و ئاشتی و سه‌ربڵێندی ئێرانی ئیسلامی له جیهاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه. گه‌لی ئێران ده‌ستی دۆستایه‌تی خۆیان بۆ هه‌موو جیهان درێژ کردۆته‌وه و به‌تێپه‌ڕاندنی هه‌موو دژایه‌تی و پیلانگێڕییه‌کان، وه‌رزێکی نوێیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا کردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ پاش ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، گه‌مارۆکانی دژ به ئێران هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه، مافه ناوه‌کییه‌کانی ئێران سه‌لمێندران و ئابووری ئێران گه‌ڕایه‌وه گۆڕه‌پانی ئابووری جیهان. ئێمه به‌یارمه‌تی خودای مه‌زن و ڕێنماییه‌کانی پێشه‌وای مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی سه‌باره‌ت به حه‌رامبوونی چه‌کی ناوه‌کی و به پشتبه‌ستن به ده‌نگی گه‌لی به‌شه‌ره‌فی ئێران له 24ی جۆزه‌ردانی 1392ی کۆچی هه‌تاوی و به‌کارامه‌یی و لێهاتوویی پسپۆڕانی ناوه‌کی، توانیمان له‌وتووێژه‌کاندا به گه‌وره‌یی و سهربڵێندییهوه، ڕێککه‌وتن بکه‌ین.
ئێستاکه قۆناغی مه‌ترسیداری ئابووریمان تێپه‌ڕاندووه، ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه ئێستاش ستراتیژی خۆڕاگری ئابوورییه، ئه‌ڵبه‌ت خۆڕاگری ئابووری ئه‌مجاره‌مان دژ به ئابووری جیهان نییه به‌ڵکوو پێوه‌ندیی به ئابووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه.
جێبه‌جێ کردنی ڕیککه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له‌زیانی هیچ وڵاتێک‌دا نییه، دۆستانی ئێران خۆشحاڵن و ڕکابهریکهرانیشی نابێت نیگه‌ران بن. ئێمه بۆ هیچ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، هه‌ڕه‌شه نین، ئێمه وێڕای ئاماده‌بوونی ته‌واو بۆ پاراستنی وڵاته‌که‌مان په‌یامی ئاشتی و سه‌قامگیری و هێمنایه‌تی ناوچه‌که و جیهانین.
سه‌رکه‌وتن له وتووێژه ناوه‌کییه‌کان، سه‌رکه‌وتنی تاقمێکی تایبه‌ت نییه و جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنی ناوه‌کی له‌زیانی هیچ تاقم و گرووپێک نابێت. ئه‌م ڕێککه‌وتنه له ده‌ره‌نجامی ئیراده و ژیرایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاتۆته ئاراوه که دژی توندوتیژییه و وتووێژ و ڕێکاری ئاشتیخوازانه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
گه‌لی به‌شه‌ره‌فی ئێران
ده‌زانم له‌درێژه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا و به‌هۆی گه‌مارۆکان چه‌نده ئێش و ئازارتان کێشاوه. به‌ڵام ئێستا که ئابووری ئێران ڕزگار کراوه و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربڵێندی ئێران ده‌دره‌وشێته‌وه، سه‌رده‌می شانازی و ده‌سپێکردنه‌وه‌ی دووباره‌یه. ئێوه گه‌لی سه‌ربڵێند و سه‌ربه‌رزی ئێران، گهمارۆکانتان تێپه‌ڕاند. ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می تێپه‌ڕاندنی گه‌مارۆکانه، سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی گه‌شه‌کردن که پێویستی به کار، داهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری و که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته نوێکان به‌تایبه‌ت له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه هه‌یه.
سوپاس و ده‌ستخۆشی گه‌لی ئێران، پێشه‌وای مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی، کابینه‌کانی ڕابردوو، مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا و به‌رپرسانی دیپلۆماسی و یاسادانانی ئێران ده‌که‌م و له‌گه‌ڵ سوجده‌یه‌کی شوکر به‌رامبه‌ر به خودای مه‌زن، ئه‌م ساته مێژووییه له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی ئێران پێشکه‌شی هه‌مووی شه‌هیدان و به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ته‌کنۆلۆژیای ناوه‌کی ده‌که‌م، ئه‌وان وانه‌یه‌کی گرنگیان فێری ئێمه کرد: سه‌ربڵێندی ده‌ره‌نجامی سه‌بر و تێکۆشانه.
به پێویستی ده‌زانم ده‌ستخۆشی له هه‌موو هاووڵاتییانی به‌ڕیز بکه‌م له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، به هۆی هاوڕێیه‌تی دوو ساڵ و نیوه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا تا جێبه‌جێ کردنی ئه‌م رێککه‌وتننامه گرنگه.
سڵاو و ڕێز بۆ گه‌لی به‌شه‌ره‌فی ئێران
حه‌سه‌ن ڕۆحانی
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران