جام کوردی:
“حوسنێن هه‌یکه‌ل: جیایی نێوان ئێرانییه‌کان و جیهانی عه‌ره‌ب که بووه‌ته هۆی دابین کردنی دیوارێک له ڕه‌شبینی و بێ متمانه‌یی، هێنده‌ی مێژووی ڕابردوویان، وامان پێ ده‌ڵێت که له سه‌ره‌تادا و به بێ هیچ چه‌شنه لێدوانێک، به ته‌نیا هه‌ر دوو لایه‌ن له سه‌ر مێزی دانوستانه‌کان کۆببنه‌وه تا له قۆناغی دواتر، خاڵه هاوبه‌شه‌کان، به‌رژه‌وه‌ندییه دوو لایه‌نه‌کان و له ئاکامدا ڕێکاره به‌که‌ڵکه‌کان له‌م په‌یوه‌ندییه به‌رهه‌م بێت “.
پێش شۆڕشی ئیسلامی گه‌لانی ئێران و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، وڵاتانی عه‌ره‌بی به گشتی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزیان له گه‌ڵ ئێران نه‌بوو. هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ پاڵپشتی حکومه‌تی پاڵه‌وی له ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا، سه‌رکرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له نه‌یارانی ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی تاران پشتیوانی‌یان ده‌کرد. وڵاتانی میسر، لیبیا، یه‌مه‌ن، سوریا و فه‌ڵه‌ستین به ئاشکرا دژایه‌تی ئێرانیان ده‌کرد. له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی، ته‌نیا وڵاتی ئه‌لجه‌زایر بوو که هه‌وڵی به‌ستنی په‌یوه‌ندییه‌کی سیاسیی له گه‌ڵ ئێران ده‌دا. لوتکه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش له گه‌ڵ ئێران بۆ میواندارێتی له ڕێکه‌وتننامه‌ی ساڵی 1975 ده‌گه‌ڕێته‌وه که کۆتایی به ساڵانێک ناکۆکی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق هێنا. حکومه‌تی میسر پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی جه‌مال عه‌بدولناسر و هاتنه سه‌ر کاری ئه‌نوه‌ر سادات به چه‌شنێک به‌ره‌و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئێران گه‌ڕایه‌وه. په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و جیهانی عه‌ره‌ب پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی خۆی بووه و کاریگه‌ری سیاسی و ئه‌منیی له سه‌ر بووه. ئه‌م بارودۆخه‌ش پاش ڕووداوه‌کانی ناسراو به بێداری ئیسلامی له جیهانی عه‌ره‌ب، ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان تاران و وڵاتانی زلهێزی جیهان و هه‌روه‌ها له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ئاڵۆزتر بووه و چاره‌سه‌ره‌کانی به‌ره‌و ئاقارێکی نادیار بردووه.
ئێستا و پاش ڕووداوی گوماناوی هێرش کردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تاران و باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له یه‌مه‌ن، ڕۆژ به دوای ڕۆژ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عه‌ره‌بستان ئاڵۆزتر بووه و ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئاستی پچڕانی په‌یوه‌ندی هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی له گه‌ڵ تاران که له لایه‌ن ڕیازه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن. له‌م بارودۆخه‌دا چه‌ندین چاره‌سه‌ر بۆ به‌رپرسانی ئێمه به پێویست داده‌نرێت که له درێژه‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌درێت:
1)له سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێک پێویسته به زووترین کات هێرشبه‌رانی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان ڕاده‌ستی دادگا بکرێنه‌وه و ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش بۆ ڕای گشتی و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڵاو ببێته‌وه تا ڕوون بکرێته‌وه که ئه‌م کرده‌وه‌یه هیچ کات خوازراوی حکومه‌تی تاران نه‌بووه و ئێران به‌رده‌وام له هه‌ر چه‌شنه توندووتیژییه‌ک خۆی به دوور ده‌گرێت. وێڕای ئه‌مه‌ش، پێویسته پرسی هێرشی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له یه‌مه‌ن که به دڵنیاییه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕیازه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت، بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌وله‌ویاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
2)پرسی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر و سه‌رکووت کردنی شێعه‌کان به بێ هیچ به‌لاڕێدا بردنێک له ڕێگای دادگای نێوده‌وڵه‌تی و چالاکوانی مافی مرۆڤ به‌دواداچوونی بۆ بکرێت و له ئاستێکی باڵادا کاری میدیایی پێویستی له سه‌ر بکرێت.
3)به ڕای نووسه‌ر، ئه‌م دوو هه‌نگاوه له بواری دیپلۆماسی فه‌رمییه و هه‌نگاوی کاریگه‌رتر له چاره‌سه‌ربوونی کێشه و لێک تێنه‌گه‌یشتنه‌کانی نێوان ئێران و جیهانی عه‌ره‌ب به‌ده‌ر له‌مانه ده‌بێت. پێویسته ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرین کۆماری ئیسلامی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌ب که‌متر له ده‌فرایه‌تی دیپلۆماسی گشتی، دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی و وتووێژ و دانوستان که‌ڵکی وه‌رگرتووه و به گشتی په‌یوه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئه‌م دوو بواره له ژێر کاریگه‌ری هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و ئه‌منی بووه. هۆکاری ڕوون و ئاشکرای ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌مڕۆدا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئێران و جیهانی عه‌ره‌ب به شێوازێکی جیدی هه‌وڵی چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کان ده‌ده‌ن زۆر که‌مه و ئه‌م بارودۆخه‌ش به گرنگیدان به توندڕۆیی و توندووتیژی ڕاده‌به‌ده‌ری گرووپه تیرۆریستییه‌کان له جیهانی عه‌ره‌ب په‌ره‌ی به جیایی و زیاتربوونی که‌لێنه‌کانی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه داوه.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی کاریگه‌ری وتووێژی نێوان فه‌رهه‌نگه‌کان له چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ئێران له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه، پێشنیار ده‌کرێت حکومه‌ت زیاتر له هه‌ر قۆناغێکی دیکه و به کرده‌ویانه هه‌نگاو به‌ره‌و دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی بنێت و له هه‌ل و مه‌رجی ئاڵۆزی هه‌نووکه‌یی ناوچه‌که، به باشترین شێواز که‌ڵک له‌م ده‌فرایه‌تییه وه‌ربگرێت.
له‌م پێناوه‌دا، ماوه‌یه‌که که ڕێکخراوی فه‌رهه‌نگ و په‌یوه‌ندییه ئیسلامییه‌کان به ئامانجی که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌فرایه‌تی دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی، هه‌وڵی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌که‌م خولی وتووێژی نێوان فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌کان و به به‌شداری بیرمه‌ندانی ئێران و جیهانی عه‌ره‌ب ده‌دات. پێ ده‌چێت ئه‌م ڕه‌وته‌ش ده‌توانێت له دابه‌زاندنی ئاستی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه کاریگه‌ری دابنێت.
له هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ناوچه‌که و به له به‌رچاو گرتنی پێشنیاره‌کانی تاران سه‌باره‌ت به جیهانێکی بێ توندووتیژی و له درێژه‌دانی ئه‌م گه‌ڵاڵه و پێشنیاره، حکومه‌ت وه‌ک لایه‌نی به‌رپرس له پشتیوانی دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م وتووێژانه بدات که بڕیاره مانگی گوڵانی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت. بێ گومان به‌ڕێوه‌چوونی وه‌ها پلانێک ده‌توانێت ئاستی ئاڵۆزییه‌کان به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ببات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی تابناک
وه‌رگێڕان: جام کوردی