جام کوردی:
تورکیا له‌م ڕۆژانه‌دا هاوشانی عه‌ره‌بستان هه‌نگاو ده‌نێت. وڵاتێک که تا چه‌ندین ساڵی ڕابردوو له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به به‌هاری عه‌ره‌بی و دژایه‌تی ڕیاز و هاوپه‌یمانانی له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس له گه‌ڵ ئیخوانییه‌کان ناکۆکی هه‌بوو و ته‌نانه‌ت به هۆی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان موسلمین له میسر و دژایه‌تی کردنی ئه‌وان له لایه‌ن هه‌مان ئیئتلافی لایه‌نگری عه‌ره‌بستانه‌وه له سوریا گه‌یشته ئاستی دوژمنایه‌تی ناڕاسته‌وخۆی ئه‌نکه‌ره له گه‌ڵ ڕیاز و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس، له ئێستادا دژ به ئێران درگای دۆستایه‌تی عه‌ره‌بستان لێده‌دات. له ئێستادا ئه‌ردۆغان به هه‌ر بیانوویه‌ک ڕه‌خنه له ئێران ده‌گرێت و به‌رگری له سیاسه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان له ناوچه‌که ده‌دات. ئه‌و وڵاته‌ی که تا پێش ساڵی 2011 سیاسه‌تی ڕێزی به‌رامبه‌ری له گه‌ڵ دراوسێکانی په‌یره‌و ده‌کرد، له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا و له ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌ته شه‌ڕه‌نگێزانه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی دراوسێ گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی به‌رز و ته‌نانه‌ت په‌ره به‌م ناکۆکی و ئاڵۆزییانه‌ش ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرتی میدل ئیست ئۆنلاین،” ئه‌ردۆغان ڕۆژی سێ شه‌ممه به بیانووی ڕووداوه تیرۆریستییه‌که‌ی ئیسته‌نبووڵ که له لایه‌ن ئێرانیشه‌وه به توندی ئیدانه کرا، ڕه‌خنه‌ی زۆری له تاران گرت و ڕایگه‌یاند که کۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دات په‌ره به ناکۆکییه مه‌زهه‌بییه‌کان له ناوچه‌که بدات و به ئه‌نقه‌ست په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس ئاڵۆزتر ده‌کات. ئه‌ردۆغان ئه‌م لێدوانانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ باڵوێزه‌کانی تورکیا له وڵاتانی جیهان که له کۆشکی کۆماری به‌ڕێوه‌چوو ڕاگه‌یاند و له درێژه‌دا وتی: ئێران ده‌یه‌وێت له قه‌یرانه‌کانی سوریا، یه‌مه‌ن و عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا که‌ڵک وه‌ربگرێت تا په‌ره به ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌که‌دا بدات. ئاڵۆزییه‌کانی تاران له گه‌ڵ ڕیاز کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌نقه‌سته و له‌م بواره‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت “.
میدل ئیست ئۆنلاین له شرۆڤه‌ی لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان دژ به ئێران ده‌نووسێت: ” ڕوونه که سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌م وتانه‌ی ده‌یه‌وێت پشتیوانییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها میواندارێتیی له ئیخوانییه‌کان په‌رده‌پۆش بکات. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت به‌م لێدوانانه وا پیشان بدات که له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران، خۆی له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌ره‌یکدا ده‌زانێت “.
ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن، لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان له‌م بواره‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کات و ده‌نووسێت که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌م وتانه‌ی ده‌یه‌وێت پاڵپشتی عه‌ره‌بستان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که پاش ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا و تورکیا له ژێر کاریگه‌ری گه‌مارۆ ئابورییه‌کانه‌وه گوشاری زۆر له سه‌ر ئه‌م وڵاته‌یه. العرب ده‌نووسێت که ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ عه‌ره‌بستان داوای ئه‌وه‌ی له به‌رپرسانی باڵای ڕیاز کردووه که له پیشه‌سازی گه‌شتیاری که ئابوری تورکیا پشتی پێ ده‌به‌ستێت سه‌رمایه‌گوزاری بکات و له دابین کردنی وزه‌ی پێویستی تورکیا، داشکاندن بۆ ئه‌م وڵاته بکات. له به‌رامبه‌ردا تورکیا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بستان داوه که ئه‌ندامی ئه‌و ئیئتلافه بێت که به‌م نزیکانه له لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه پێکهێنراوه و هه‌روه‌ها هاوڕێیه‌تی ڕیاز له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا بکات.
په‌یوه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس له گه‌ڵ تورکیا به هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردۆغان له پشتیوانی گرووپی ئیخوان موسلمین و گرووپه توندڕۆکانی دیکه له سوریا، لیبیا و میسر و هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆیی ئه‌وان ساردبوونه‌وه‌ی پێوه ده‌بینرا. به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ناوبراو هه‌وڵی ده‌دا پاش ڕووخانی حکومه‌تی ئیخوانی محه‌ممه‌د مورسی له ساڵی 2013 هاوشێوه‌ی کوده‌تایه‌ک له میسر به‌ڕێوه ببات که ئیخوانییه‌کان سه‌ر له نوێ بۆ کورسی ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێنه‌وه، بابه‌تێک که بوو به هۆی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و میسر و پاشان له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که تورکیا له بواری ئابوری و بازرگانی په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی له گه‌ڵ ئێران هه‌یه که له ئاستێکی باڵادا ده‌بینرێت. بۆ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی شرۆڤه‌کارانی کاروباری دوو وڵات پێیان وایه که ڕه‌خنه‌کانی ئه‌ردۆغان به ته‌نیا مامه‌ڵه‌ی سیاسیی پێوه ده‌بینرێت و ئه‌گه‌رێکی دووره که هاوکارییه ئابورییه‌کان یان پچڕانی هاوکارییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران لێبکه‌وێته‌وه. له هه‌مان کاتدا نزیکبوونه‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی ئه‌ردۆغان و له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی داده‌نێت. پاش تێکشکاندنی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا له لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌کانی تورکیاوه گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاست و ڕووسیا گه‌مارۆی ئابوری زۆری به سه‌ر تورکیادا سه‌پاندووه. له پاش ئه‌م ڕووداوانه‌ش، ڕووسیا به چه‌ندین جار تورکیای به پاڵپشتی له تیرۆریستان تۆمه‌تبار کردووه و هه‌ندێک به‌ڵگه و داتای سه‌باره‌ت به قاچاخی نه‌وتی داعش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغانه‌وه خسته‌ڕوو. له سوریاش ئه‌ردۆغان خۆی به دۆڕاوی قه‌یرانه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌زانێت و له‌وه‌ی که ده‌بینێت پشتیوانی ئێران و ڕووسیا له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سکه‌وتی زۆری بۆ حکومه‌تی دیمه‌شق به دواوه بووه، هه‌ست به شکستی سیاسه‌ته‌کانی ده‌کات.
له لایه‌کی دیکه‌وه تورکیا خۆی به ڕکابه‌ری ئێران له به‌ره‌وپێشچوونی سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی له ناوچه‌که ده‌زانێت و پێی وایه که ئێران به‌ربه‌ستێکه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عۆسمانی نوێ. هه‌ندێک له شاره‌زایانی کاروباری تورکیا ده‌ڵێن که ڕه‌خنه‌کانی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به ئێران هه‌وڵێکه بۆ ڕه‌زامه‌ندی گرووپه ناوخۆییه‌کانی ئه‌و وڵاته، چه‌ندین گرووپی وه‌ک جه‌ماعه‌تی گویله‌ن که ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له حکومه‌تی تورکیا ده‌گرێت که له ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز پشتیوانی ئه‌وتۆی له عه‌ره‌بستان نه‌کردووه. سرکیس نعوم، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی لۆبنانی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی النهار ده‌نووسێت: ” به وته‌ی تورکه خاوه‌ن پێگه‌کان له ئه‌مریکا و که‌سانی نزیک له فه‌تحووڵا گویله‌ن له واشنتن، گویله‌ن له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌ردۆغان پێویسته دژ به ئێران بچێته نێو ئیئتلافێکهوه. ده‌شڵێت که ئه‌ردۆغان هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی ئێرانی شێعه له سه‌ر سوننه مه‌زهه‌به‌کانی ناوچه‌که ناکات و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغان هه‌ندێک کات خۆی به دژبه‌ری ئێران پیشان ده‌دات تا بتوانێت له لایه‌نگرانی گویله‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا که‌م بکاته‌وه.