جام کوردی:
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شی بازرگانی نێوان ئێران و تورکیا ڕایگه‌یاند: تورکیا گۆڕانکاریی له بارودۆخی سه‌ردانیکردنی ئێرانییه‌کانی بۆ ئه‌و وڵاته نه‌کردووه و به‌رده‌وام ئێرانییه‌کان ده‌توانن به بێ ڤێزه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕه‌زا کامی سه‌باره‌ت به هه‌ندێک ده‌نگۆی بڵاوکراوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی ئاسانکاری سه‌ردانی بێ ڤێزه‌ی ئێرانییه‌کان بۆ تورکیا وتی: تا ئێستا هیچ هه‌واڵ و ڕاگه‌ێندراوێک سه‌باره‌ت به‌م پرسه به ئێمه نه‌گه‌یشتووه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌م شێوه‌یه، ده‌ستبه‌جێ به درۆ خرایه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که لایه‌نه فه‌رمییه‌کانی دوو وڵات هیچ هه‌واڵێکیان هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م پرسه ڕانه‌گه‌یاندووه.
کامی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌که و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان تاران و ئه‌نکه‌ره، وتی: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا پێشینه‌یه‌کی زۆری هه‌یه و ماوه‌یه‌کی زۆره که هیچ کێشه‌یه‌ک له په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات ڕووی نه‌داوه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شی بازرگانی نێوان ئێران و تورکیا هه‌روه‌ها وتی: کێشه‌ی وڵاتانی سێهه‌م ناتوانێت به شێوازی جیدی کاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و ئه‌نکه‌ره دابنێت، له ساڵانی ڕابردووش ئه‌م بابه‌ته سه‌لمێندراوه، له هه‌ل و مه‌رجێکدا که په‌یوه‌ندی ئێمه و هه‌ندێک وڵات ئاڵۆزیی به خۆوه بینیوه، په‌یوه‌ندییه‌کی ئاساییمان له گه‌ڵ تورکیا هه‌بووه و به گشتی له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوانمان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌بووه.
کامی به ئاماژه به‌وه‌ی که ستراتیژی زاڵبووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان، پیشان ده‌دات که هیچ ئاڵۆزییه‌ک له ئارادا نییه، وتی: جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ڕۆڵێکی ئه‌رێنیی له په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و ئه‌نکه‌ره ده‌بێت و به‌شێک له به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه چاره‌سه‌ر ده‌کات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هاوکاری نوێی دوو وڵات له‌م قۆناغه‌دا وتی: بڕیاره هه‌ندێک لاپه‌ڕه‌ی دیکه له به‌شی په‌یوه‌ندییه بانکییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا هه‌ڵبدرێته‌وه، له ئێستادا دانوستانه‌کانی نێوانمان له ئارادایه تا بانکه‌کانی دوو وڵات پێکه‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌بێت.