جام کوردی:
گۆڤاری “فۆرین پۆلیسی” ئه‌مریكایی پێشبینی كردووه، له‌مساڵدا 10 شه‌ڕی قورس له ناوچه جیاجیاكانی جیهان رووبدات.
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاره‌كه، توركیا وه‌ك وڵاتێكی نوێ له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه پێشبینی ده‌كرێت به‌منزیكانه شه‌ڕ تێیدا به‌رپا ببێت، ئاماژه‌ی به ناكۆكی ناوخۆی نێوان حكومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه كه له‌م دواییه‌دا له‌لایه‌ن روسیاوه پشتیوانی لێده‌كرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك “فۆرین پۆلیسی”ئاماژه‌ی پێكردووه، مه‌ترسی لێده‌كرێت ببێته مایه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له توركیادا كه به وڵاتێكی سه‌قامگیر و ئارام داده‌نرێت.
له راپۆرته‌كه‌ی فۆرین پۆلیسیدا هاتووه: “به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رپابوونی شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه و ئێران به‌هۆی له‌سێداره‌دانی “شێخ نمر باقر ئه‌لنمر” مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له سعودیه، به‌ڵام ئه‌و ناكۆكییه له‌پێناو زیاتر ئاڵۆزنه‌كردنی ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چاره‌سه‌ر ده‌كرێت“.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بوونی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ ململانێكانی ئێستا، گۆڤاره ئه‌مریكاییه‌كه ره‌شبینی پێوه‌ده‌رده‌كه‌وێت و پێوایه كێشمه‌كێشه‌كان له سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و عیراق به‌رده‌وام ده‌بن، وڵاتانی (چاد و باشووری سودان و ئه‌فغانستان)یش شه‌ڕ و ململانێی چه‌كداریی تێیاندا توند ده‌بێت.به‌هۆی خواستی سه‌رۆكی ئێستای وڵاته‌كه‌وه بۆ خۆكاندیدكردنه‌وه بۆ ماوه‌ی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی، له بوروندی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئه‌هلی هه‌یه و ئه‌و وڵاته‌ش له‌نێوان لیستی گۆڤاره ئه‌مریكاییه‌كه‌دا دانراوه.له ده‌ریای باشووری چین كه په‌كین و واشنتۆن له كێشمه‌كێشدان بۆ فراوانكردنی هه‌ژمونی خۆیان، ته‌نگژه‌كان زیاترده‌بن و ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی شه‌ڕوپێكدادان له‌و ناوچه‌یه‌شدا زۆر ده‌بێت.