جام کوردی:
نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ به‌شی فێرکاری و په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: ئه‌م ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ی منداڵانی ئاواره‌ی سوریا پێویستی به 500 ملیۆن دۆلار هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گوردن براون وتی: وڵاتانی به‌خشه‌ری یارمه‌تییه داراییه‌کان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه که بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ به‌شی په‌روه‌رده‌ی منداڵانی سوریا کۆبکه‌نه‌وه که ئه‌مه‌ش زۆر که‌مه و بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئه‌م ڕێکخراوه پێویستی به دوو ئه‌وه‌نده ده‌بێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: به‌دیهاتنی 750 ملیۆن دۆلار ده‌توانێت داهاتووی منداڵانی سوریا که له وڵاتی خۆیان هه‌ڵهاتوون ده‌سته‌به‌ر بکات و له کرێکاری و هاوسه‌رگیری زۆره‌مله ڕێگری بکات که به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
په‌روه‌رده‌ی منداڵانی ئاواره‌ی سوریا له وڵاتی لۆبنان بۆ هه‌ر منداڵێک له ساڵدا به بڕی 500 دۆلار مه‌زنده کراوه.
براون وتی: هیوادارین که ئه‌مساڵ یه‌ک ملیۆن منداڵی سوریا بخرێنه ژێر کاریگه‌ری ئه‌م پلانه و ساڵی داهاتووش بتوانین یه‌ک ملیۆن و 300 هه‌زار منداڵی ئاواره که له وڵاتانی ناوچه‌که‌دان، بخه‌ینه ژێر کاریگه‌ری ئه‌م پلانه و په‌روه‌رده‌یان ده‌ست پێ بکات.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ به‌شی په‌روه‌رده وتی: په‌روه‌رده‌ی منداڵانی سوریا بچوکترین هیوای ئه‌وانه که پاش ئاواره‌بوون و به‌جێهێشتنی وڵاته‌که‌یان، له ده‌رفه‌تی خوێندن بێبه‌ش کراون. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌رواری 2ی به‌فرانبار له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند که زیاتر له دوو له سه‌ر سێی ئاواره‌کانی سوریا له لۆبنان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها وڵاتانی ڕۆژئاوا له سوریا و وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی و توندووتیژی و ئه‌مه‌ش ئاواره‌بوونی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه‌ی به‌دواوه بووه. له کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه ناوخۆییانه‌ش قه‌یرانی په‌نابه‌رانی ئه‌ورووپایه که وڵاتانی ئه‌م کیشوه‌ره‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م گرفتی هه‌ره گه‌وره.