جام کوردی:
عۆمان له نێو وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس به‌رده‌وام باشترین په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ ئێران هه‌بووه. یه‌کێتی نێوان مه‌سقه‌ت و تاران پێویسته له چوارچێوه‌ی تێڕوانینی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی عۆمان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ژێر سه‌رکردایه‌تی سوڵتان قابووس خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.
له‌وکاته‌وه که سوڵتان قابووس له ساڵی 1970 گه‌یشته ده‌سه‌ڵات، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که هاوسه‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندییه دژبه‌یه‌که‌کانی دراوسێکانی خۆی بپارێزێت به شێوازێک که نه‌بێته هۆی دوژمنایه‌تیی له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه. یه‌کێک له گرنگترین ته‌وه‌ره‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عۆمان پاراستنی هاوکاتی یه‌کێتی له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و ئێرانه به بێ ئه‌وه‌ی که یه‌ک له‌م دوو وڵاته هه‌ڵبژێرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی، تاقیکردنه‌وه‌یه‌که بۆ عۆمان له پاراستنی بێ لایه‌نی ستراتژیکی خۆی. له‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌دا، عه‌ره‌بستان به نیازه که هاوپه‌یمانانی خۆی ڕووبه‌ڕووی ئێران بکاته‌وه.
له قۆناغی هه‌ستیاری ئێستادا که ناکۆکییه مه‌زهه‌بی و تائیفییه‌کان گه‌یشتووه‌ته لوتکه، عۆمان دیسانه‌وه بیر له پاراستنی هه‌مان تێڕوانینی خۆی ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌رچی سه‌رکرده‌کانی عۆمان هێرشه‌کانی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تاران و کۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان له شاری مه‌شهه‌د ئیدانه کردووه، به‌ڵام هه‌نگاویان به‌ره‌و گۆڕینی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ ئێران نه‌ناوه. له به‌رامبه‌ردا، یوسف بن عه‌له‌وی بن عه‌بدووڵا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عۆمان هاوڕێ له گه‌ڵ سه‌عوود بن ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌روانی باڵوێزی وڵاته‌که‌ی له تاران له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی کۆبووه و سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه وت‌ووێژیان کرد.
به بۆچوونی به‌رپرسانی عۆمان، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران – ڕیاز ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت. سه‌رکرده‌کانی میسر و تورکیاش له‌م شه‌ڕه سارده‌دا لایه‌نی عه‌ره‌بستانیان گرتووه. ئه‌م قه‌یرانه دیپلۆماسییه ده‌توانێت کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر هه‌وڵه‌کانی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا و یه‌مه‌ن دابنێت.
به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی عۆمان
عۆمان و ئێران به هاوبه‌شی ئیداره‌ی گه‌رووی هۆرمۆز ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه ڕوون و ئاشکرایه که مه‌سقه‌ت له که‌مبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز پێشوازی ده‌کات. دابین کردنی داواکاری وزه‌ی مه‌سقه‌ت له ئێران بابه‌تێکی دیکه‌یه که نابێت له به‌رچاو نه‌گیردرێت. پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی گاز به که‌ڵک وه‌رگرتن له هێڵی بۆری ژێر ده‌ریایی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان له ئێستادا له بواری جێبه‌جێکردندایه. عۆمان که هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس به سه‌رچاوه‌کانی وزه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، هاورده‌کردنی گازی ئێران به ئامانجێکی گرنگ له بواری ئابوری و ژئۆپۆلتیکی داده‌نێت. له بواری مه‌زهه‌بیش، زۆرینه‌ی دانیشتووانی عۆمان سه‌ر به گرووپی “اباضیه” و په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکییه مه‌زهه‌بییه‌کان له ناوچه‌که‌دا به زیانی جیهانی ئیسلام ده‌زانن.
عۆمان: ته‌نیا دۆستی وه‌فاداری ئێران له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس
په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کانی نێوان مه‌سقه‌ت و تاران، تێڕوانینی تایبه‌تی عۆمان له ئێران و ڕۆڵی کاریگه‌ری له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس پێک دێنێت. تێڕوانینی عۆمان به‌رامبه‌ر ئێران وه‌ک دراوسێیه‌که که هاوکاری له گه‌ڵ تاران به پێویست ده‌زانێت. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانایه‌ش نابێت که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی دوو وڵات به ته‌واوی له یه‌کدی ده‌چن و تاران و مه‌سقه‌ت هیچ کێشه‌یه‌کیان له گه‌ڵ یه‌ک نییه. پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، تێڕوانینی به‌رپرسانی عۆمان و ئێران سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی سه‌ربازی ئه‌مریکا له ناوچه‌که و ڕۆڵی ئه‌وان جیاواز بووه. عۆمان وه‌ک هاوپه‌یمانێکی نزیکی ڕۆژئاوا، به‌رده‌وام هێزی ده‌ریایی ڕۆژئاوای وه‌ک پارێزه‌رێکی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌کانی خۆی داناوه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌رپرسانی ئێرانی به‌رده‌وام ئاماده‌بوونی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکایان وه‌ک بنه‌ڕه‌تی ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که ناساندووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م ناکۆکییانه، به‌رپرسانی عۆمان پێیان وایه که باشترین چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی به ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان و وتووێژه‌کان. بێ گومان، پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئێران ده‌توانێت به مانای شکستی هه‌وڵه‌کانی عۆمان له پێناو به‌ره‌وپێشچوونی وتووێژه‌کان بێت.
کاردانه‌وه‌کانی ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان زیاتر له‌وه‌یه که ده‌بینرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، عۆمان وه‌ک هاوپه‌یمانێکی ئێران و ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس، ته‌نیا کاراکته‌رێکه که ده‌توانێت هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کان بدات.
سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان: جام کوردی