جام کوردی:
سەرۆکی کۆریای باکوور رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی بووەتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵات بەسەر زانایان و ئەوانەی لەپشت تاقیکارییە ناوەکییەکانی وڵاتەکەیەوە بوون داوای کرد پەرە بە چۆنێتی و چەندێتی چەکە ناوەکییەکانی وڵاتەکەی بدرێت، بەشێوەیەک بتوانێ ”هێرشی ناوەکی بکاتە سەر ئیمپریالیستەکان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا“، لە کاتێکدا ئەگەر دەستدرێژییان کردە سەر کۆریای باکوور.
کیم جۆنگ ئون لە وتارەکەیدا راشیگەیاند، تاقیکردنەوەی بۆمبی هایدرۆجینی، هێزی کۆریای باکووری پیشان داوه و ترسی لە دڵی ئیمپریالیستەکان دروست کردووه و گوتی، ”ئەو زەمانە بەسەرچووه که ئیمپریالیستە ئەمریکییەکان هەڕەشەمان لێبکەن، ئێستا ئێمە گەورەترین هەڕەشەین بۆ سەر ئەمریکا.