جام کوردی:
سکرتێری تایبه‌ت و یه‌کێک له ڕاوێژکارانی باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ژنێکی کورده له کوردستانی ئێران.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فریاڵ گواشیری له کوردانی جیلی دووه‌م له ئه‌مریکایه و له ئێستادا وه‌ک سکرتێری تایبه‌ت و یه‌کێک له ڕاوێژکارانی ئۆباما چالاکی ده‌کات.
ناوبراو له ساڵی 2005 له بواری زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی ئیرواینی ویلایه‌تی کالیفۆڕنیا کۆتایی به خوێندن هێناوه. فریاڵ له ساڵی 2007 په‌یوه‌ندی به که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی باراک ئۆباماوه کرد و پێی ناوه‌ته جیهانی سیاسه‌ت.
ناوبراو بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا، ڕاوێژکاری باڵای بن ڕودز جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بووه و پاشان ڕاوێژکاری باڵای به‌رپرسی نووسینگه‌ی کۆشکی سپی و دواتریش وه‌ک به‌رپرسی سه‌ردانه‌کان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستی به کاره‌کانی کردووه.
فریاڵ گواشیری له پلاندانانی تیابه‌ت به سه‌ردانی به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان له کۆشکی سپی به‌شداریی هه‌یه. له ساڵی 2014 پاش 5 ساڵ کارکردنی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی وه‌ک یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار له کۆشکی سپی ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.
فریاڵ به‌ده‌ر له زمانی ئینلیزی، له زمانه‌کانی فارسی و کوردی شاره‌زایی ته‌واوی هه‌یه.