جام کوردی:
تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بن، به‌ڵام ئاماده‌ی ئه‌م گۆڕانکارییه بن. ئه‌گه‌ر کوردان به براوه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بزانین، له نێوانیاندا کوردانی عێراقی یان به واتایه‌کی ڕوونتر، هه‌رێمی کوردستان به‌شی زۆری ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ن. له هه‌مان ڕۆژی پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام و لێدوانه‌کانی مه‌سعود بارزانی سه‌باره‌ت به خولیای کوردان بۆ هه‌بوونی نیشتمانێکی کوردی و پێویستی ئاسایی وه‌رگرتنی ئه‌مه‌ش له لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌وه، ئه‌م بابه‌ته ڕوون و ئاشکرا بوو که هه‌رێم بیری له ده‌رفه‌تێک بۆ مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌که‌ی ده‌کرده‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی لاوازی به‌غدا، دۆخی قه‌یراناوی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناکۆکی به‌ربڵاوی نێوان وڵاتان، پێ ده‌چێت به‌ستێنی پێویست و ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ هه‌رێمی کوردستان دابین کراوه تا به ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی له لایه‌ن هه‌ولێره‌وه، خولیای مێژینه‌ی کوردان بکات به ئه‌مری واقیع. به تێڕوانینی هه‌ندێک، ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق ده‌توانێت له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ڕوو بدات. له نه‌بوونی هاوڕایی ڕۆژئاوا له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی تا ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا، تێبینییه سیاسییه‌کانی تورکیا و پاشان وڵاتانی عه‌ره‌ب ڕۆڵی به‌رچاو و کاریگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڵوێست و کارکۆی گشتی تورکیا پیشان ده‌دات که سه‌ربه‌خۆیی کوردستان چیدی هێڵی سووری ئه‌م وڵاته نییه و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی به بابه‌تێکی ناوخۆیی ناو بردووه. گرنگی ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش له‌م خاڵه‌دایه که سه‌رجه‌م کابینه‌کانی تورکیا به ڕاشکاوانه باسی ئه‌وه‌یان کردووه که هه‌نگاونانی هه‌رێم به‌ره‌و قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی هۆکاری ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له لایه‌ن ئه‌نکه‌ره‌وه ده‌بێت. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو په‌یوه‌ندییه به‌ربڵاوه‌کانی ئابوری، سیاسی، ئه‌منی و سه‌ربازی ئه‌نکه‌ره له گه‌ڵ هه‌ولێر، زیاتر له‌وه‌ی که له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌رێمێکی فیدراڵ بێت، پیشانده‌ری چه‌شنێک له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بووه. کڕینی نه‌وتی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی ئاشکرای به‌غدا له لایه‌ن ئه‌نکه‌ره، په‌ناگرتنی ئه‌لهاشمی له تورکیا به هاوکاری هه‌رێم، هاتنی سه‌ربازانی تورک بۆ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌رێم به بیانووی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و … چه‌ندین نموونه‌یه که پیشان ده‌دات تێڕوانینی تورکیا به‌رامبه‌ر به کوردانی باکوری عێراق تووشی گۆڕانکاری بووه.
ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌شێک له تارمایی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و پشتیوانییه‌کانی ڕۆژئاوا، تورکیا، عه‌ره‌بستان و … له‌م گرووپه ڕوونتر ده‌کاته‌وه. له ڕاستیدا ڕکابه‌رێتی ژئۆپۆلتیکی نێوان ئێران، تورکیا و عه‌ره‌بستان هۆکاری گۆڕینی تێبینی نیشتمانی و ستراتژیکی ئه‌نکه‌ره و ڕیاز بووه. تورکیا و عه‌ره‌بستان به ئامانجی لاوازکردنی پێگه‌ی ئێران به ڕواڵه‌تی مه‌زهه‌بی و له چوارچێوه‌ی دژایه‌تی کردنی هیلالی شێعه، نه‌ک ته‌نیا وه‌ک جاران دژایه‌تی دابه‌شبوونی عێراق ناکه‌ن، به‌ڵکوو به‌ستێنی ئه‌مه‌یان دابین کردووه. پێ ده‌چێت سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی بارزانی بۆ ڕیاز و ئه‌نکه‌ره، کۆتا ئه‌ڵقه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌کان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق بێت. که‌متر که‌سێک هه‌یه که نه‌زانێت له سه‌رهه‌ڵدانی داعش و که‌وتنی موسڵ و ئاڵۆزییه‌کانی عێراق و سوریا، به‌ره‌ی تورکیا – عه‌ره‌بستان ڕۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌بووه. کێبه‌ڕکێی ژئۆپۆلتیکی تورک و عه‌ره‌به‌کان به‌رامبه‌ر به ئێران، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان بیرکردنه‌وه‌ی پێشووی خۆیان چیدی له به‌رامبه‌ر گۆڕانکاری وه‌هادا به کار نه‌هێنن. ئه‌نکه‌ره و ڕیاز له‌مڕۆدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که به ئامانجی مسۆگه‌ربوونی پیلانه‌کانیان له ناوچه‌که، نه‌ک ته‌نیا به دابه‌شبوونی عێراق ڕه‌زامه‌ندن، به‌ڵکوو به‌ستێنی پێویستیشی بۆ دابین ده‌که‌ن. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م وتانه به مانای له به‌رچاونه‌گرتنی دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق نییه و نابێت. عێراقییه‌کان له‌مڕۆدا ناسنامه‌یه‌کی یه‌کگرتوویان نییه و به کرده‌وه دابه‌ش کراون. پێناسه‌ی عێراق لای شێعه‌کان، عه‌ره‌بی سوننه و کورده‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه که ببێته پێناسه‌یه‌کی زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته. پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت که ڕۆڵی سه‌ره‌کی له دۆخی به‌ره‌و دابه‌شبوونی عێراق، له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بووه و پاشان تورکیا و تا ڕاده‌یه‌ک ڕیاز تێیدا ڕۆڵی ته‌واوکه‌ره‌وه‌یان هه‌یه. هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی عێراق له ده‌ره‌نجامی ستراتیژی ئه‌مریکایه و ئه‌نکه‌ره و ڕیاز به هاوپه‌یمانانی واشنتن له ناوچه‌که داده‌نرێن. سه‌ر له نوێ جه‌خت ده‌که‌مه‌وه که له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی و دواتریش ده‌وڵه‌تێکی سوننه ڕۆڵی سه‌ره‌کی لای ئه‌مریکایه. هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌کان پیشان ده‌ده‌ن پرۆژه‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له ئه‌گه‌رێک بۆ ڕووداوێک نزیک بووه‌ته‌وه. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته کاریگه‌ریی له سه‌ر ژئۆپۆلتیکی ناوچه‌که و هاوسه‌نگی هێز ده‌بێت. کوردان ته‌نیا له عێراق نین. یه‌کگرتنه‌وه و هه‌بوونی وڵاتێکی کوردی له‌و وڵاتانه‌ی که ڕێژه‌یه‌ک له دانیشتووانه‌کانیان کوردن، ستراتیژی درێژخایه‌نی کوردان بووه که له هه‌ر ئامرازێکی دیکه‌ی یه‌کگری نێوانیان گه‌وره‌تره. دڵخۆشبوون به‌مه‌ی که کوردان نه تورک و نه عه‌ره‌ب، به‌ڵکوو پیکهاته‌یه‌کی ئێرانین، ناتوانێت ئێران له خه‌ساره‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییه بپارێزێت. گرنگی ئه‌مه‌ش له کێشه‌کانی ئێمه له گه‌ڵ ئه‌مریکا و لایه‌نه‌کانی دیکه زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه. له بیری نه‌که‌ین کۆماری مه‌هاباد وه‌ک یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی کوردی له ئێرانه‌وه ڕاگه‌ێندراو و ئه‌مه‌ش به خاڵێکی گرنگ له خه‌باتی کورده‌کان داده‌نرێت.
پێ ده‌چێت ئاماده‌یی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ گۆڕانکاری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له لایه‌ن ئێران و چۆنیه‌تی داڕشتنی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کان، پێویستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره. هه‌ل و مه‌رجی زاڵبوو پیشان ده‌دات ئه‌نکه‌ره که له به‌ره‌ی یه‌که‌می شه‌ڕی دژ به ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بووه، له‌مڕۆدا له پێشی ئه‌وانه‌ی ده‌بێت که به فه‌رمی ده‌یناسن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به هۆی کێشه‌ی کوردانی تورکیاوه، ده‌توانێت تێچووی زۆری بۆ ئه‌و وڵاته هه‌بێت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌کان وای کردووه که ئه‌نکه‌ره به‌ره‌و ڕێگایه‌ک بڕوات که دۆست و پشتیوانی هه‌رێمی ئه‌مڕۆ و ده‌وڵه‌تی کوردیی داهاتوو بێت. پێویسته ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرین که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م دۆخه ئه‌سته‌مه‌ی کوردانی تورکیا، هاوکاری نێوان ئه‌نکه‌ره و هه‌ولێره که سه‌باره‌ت به کوردانی سوریاش به هه‌مان شێوه‌یه. ئه‌ڵبه‌ت به‌کارهێنانی کوردانی تورکیا له لایه‌ن ڕووسیاوه، به ته‌نیایی ده‌بێت بۆ ئه‌نکه‌ره جێی نیگه‌رانی بێت.
خاڵی کۆتایی ئه‌وه‌ی که ئه‌نکه‌ره له سیاسه‌تی کوردی و مه‌زهه‌بی خۆی تووشی دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانی جیدییه. ئه‌نکه‌ره ده‌زانێت که ره‌نگه به چه‌ندین هۆکار، سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌کانی له ئاکامدا سه‌رکه‌وتنێکی وای لێ نه‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام ڕێگریش له سه‌رکه‌وتنی وڵاتێکی ڕکابه‌ر به ناوی ئێران ده‌کات. وڵاتان و سه‌رکرده گه‌وره‌کان نابێت ئه‌و یارییه به‌ڕێوه ببه‌ن که تێیدا هه‌مووان بدۆڕێن. هیوامان ئه‌وه بوو که سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌که به هاوکاری و بیر و ڕای هاوبه‌ش به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنێک هه‌نگاویان ده‌نا که پێکهاته و مه‌زهه‌به جیاوازه‌کان تێیدا خۆیان به براوه ده‌زانی.
نووسه‌ر: سادق مه‌له‌کی، لێکۆڵه‌ر و شرۆڤه‌کاری سیاسی
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی