جام کوردی:
کێشه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له حه‌وته‌ی ڕابردوو به زیاترین داڕمانی ئه‌م ئاڵتوونه ڕه‌شه له ده ساڵی ڕابردوو هه‌ژمار ده‌کرێت. دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ که‌متر له 33 دۆلار له کاتێکدا ڕوو ده‌دات که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت درێژه‌ی هه‌بێت، ڕووداوێک که ده‌توانێت کاریگه‌ری زۆر له سه‌ر وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت دابنێت، به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که بودجه‌یان به داهاتی نه‌وته به‌ستراوه. له هه‌مان کاتدا ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه که هێشتا له شه‌پۆلی نائارامییه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی به دوور ماون، ڕه‌نگه سێبه‌ری ئه‌و دۆخه نائارامه ئه‌وانیش بگرێته‌وه. وڵاتانێک وه‌ک عه‌ره‌بستان و به‌حره‌ین و ئه‌لجه‌زایر که هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا به دۆلاره نه‌وتییه‌کان، ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کان بێ کاریگه‌ر بکه‌ن و به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازاه سه‌رکووت کاره‌کان ده‌رفه‌تی هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ک له ناو ببه‌ن. دابه‌زینی نرخی نه‌وت بێ گومان دۆڕاوی زۆر و براوه‌ی که‌متری ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه ئه‌منی و ستراتژییه‌کانی ئستانفۆر له نوێترین ڕاپۆرتی خۆی، لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت له حه‌وته‌کانی ڕابردوو کردووه و ده‌نووسێت: به‌و لاوازییه‌ی که ئابوری چین و بازاڕه جیهانییه‌کان پیشانیان داوه، مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه که خواست له سه‌ر کڕینی نه‌وت به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه بڕوات و ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامی به دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌دات. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێرانه بۆ بازاڕه جیهانییه‌کان که به‌م زووانه و به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ڕوو ده‌دات. هه‌روه‌ها ڕێکخراوی ئۆپێک ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که نه‌وتی زیاتر ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کان ده‌کات. گۆڕانکاری له بازاڕه‌کانی نه‌وت براوه و دۆڕاوی خۆیی ده‌بێت. له ساڵی 2011 و 2014 ڕوون بووه‌وه که وه‌به‌رهێنه‌رانی گه‌وره‌ی نه‌وت به نرخی سه‌رووی 100 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ڕاهاتوون، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بوودجه‌که‌یان له سه‌ر ئه‌م نرخه ده‌به‌ست. به بۆچوونی هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران، 18 مانگی ڕابردوو ئاماژه‌یه‌ک بۆ دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت ده‌بێت. له ژێرسێبه‌ری ناکۆکییه سیاسییه‌کان و کاریگه‌ریی له سه‌ر باشترنه‌بوونی نرخی نه‌وت له مانگه‌کانی داهاتووش، پێش بینی ده‌کرێت کێشه ئابورییه‌کانی وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت، چڕتر ببێته‌وه.
دۆڕاوه‌کان
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕووسیا له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، زیاترین خه‌ساری به‌رکه‌وێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که داهاته نه‌وتییه‌کان به له سه‌دا نیوه‌ی بودجه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته داده‌نرێت. ڕووسیا له‌و کاته‌ی که نرخی نه‌وت به‌ره به‌ره به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕۆیشت، دوو سندۆقی به بایه‌خی زیاتر له 13 ملیار دۆلار دامه‌زراند تا قه‌ره‌بووی جیاوازی نرخی نه‌وت له بودجه و له بازاڕه‌کانی ئێستادا بکاته‌وه، به‌ڵام خه‌مڵاندنه‌کان ئه‌وه‌مان پیشان ده‌ده‌ن که ڕووسیا بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی بودجه‌ی خۆی له ساڵی 2016 لانیکه‌م پێویستی به نه‌وتی 50 دۆلاری له هه‌ر به‌رمیلێکدا ده‌بێت. شاره‌زایانی ئابوری هۆشداری ئه‌وه‌یان به ڕووسیا داوه که به قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری له ژێر کاریگه‌ری ئاڵۆزییه‌کانی ئۆکرانیا و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژئاوا، پێویسته له چاوه‌ڕوانی کێشه و گرفتی زیاتر بێت، ڕووداوێک که ده‌توانێت کاریگه‌ری به‌رچاوی له سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووسیا دابنێت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر وڵاتانی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری ڕێکخراوی ئۆپێک وه‌ک ئه‌لجه‌زایر، عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس داده‌نێت. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که بودجه‌ی ئه‌م وڵاتانه له ساڵی 2016 ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێک ئاسته‌نگی گه‌وره ببێته‌وه، به شێوازێک که ده‌وترێت عه‌ره‌بستان بۆ ڕێگری له‌م کورتهێنانه پێویستی به نه‌وتی 98 دۆلاری، به‌حره‌ین به نه‌وتی 89 دۆلاری و عۆمان به نه‌وتی 96 دۆلاری ده‌بێت.
عه‌ره‌بستان له ساڵی 2015 پاش ساڵانێک بۆ یه‌که‌م جار به ناچاری سه‌د ملیار دۆلار له پاشه‌که‌وته داراییه‌کانی خۆیی بۆ ناوخۆی وڵات گه‌ڕانده‌وه که شه‌ڕی یه‌مه‌ن و دابه‌زینی نرخی نه‌وت به دوو هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش داده‌نرێن. به پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، پێش بینی ده‌کرێت له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌وته‌ی ئێستا و به‌رده‌وامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، پاشه‌که‌وته داراییه‌کانی عه‌ره‌بستان تا ساڵی 2020 به ته‌واوی سه‌رف بکرێت. پاشان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆییه‌کان زیاتر ببن و ئه‌مه‌ش بێ گومان کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌من و سه‌قامگیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی عه‌ره‌بستان داده‌نێت.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دابه‌زینی نرخی نه‌وت کاریگه‌ری که‌متری له سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاوریکاری که‌نداوی فارس هه‌بێت که ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌که‌یان که‌متره و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییان که‌متره. ڕه‌نگه ئه‌وان بتوانن به باشترین شێواز ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و له پاشه‌که‌وته داراییه‌کان بۆ قه‌ره‌بووی خه‌ساره‌کانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت که‌ڵک وه‌ربگرن و تا ڕاده‌یه‌ک قه‌یرانه‌کان تێپه‌ڕێنن.
ئه‌م بارودۆخه بۆ وڵاتانێک وه‌ک ئه‌لجه‌زایر جیاوازی هه‌یه، ئابوری ئه‌م وڵاته تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به گازی سرووشتییه‌وه به‌سراوه، هه‌ر بۆیه دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ساڵی 2015 ته‌نیا بوو به هۆی کورتهێنانی بودجه به ڕێژه‌ی 108 ملیار دۆلار. ئه‌لجه‌زایر به به‌هێزترکردنی ڕه‌وتی سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی و چاکسازی له یاسای باجه‌کان به تایبه‌ت له سه‌ر هاورده و هه‌نارده، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که قه‌ره‌بووی ئه‌م کورتهێنانه بکاته‌وه، به‌ڵام ناسه‌قامگیری سیاسی له‌و وڵاته که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی ته‌ندرووستی عه‌بدولعه‌زیز بوتفلیقهوهی سه‌رۆک کۆماره‌وه هه‌یه، ده‌توانێت کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه به بێ چاره‌سه‌ری بهێڵێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش پێش بینی ده‌کرێت ئه‌لجه‌زایر به ناچاری له پێناو قه‌ره‌بووی زیانه ئابورییه‌کان، زیاتر له یه‌ک ملیۆن فه‌رمانبه‌ری به‌شه حکومییه‌کان بۆ ماڵه‌کانیان بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌ندێک له پرۆژه ستراتیژییه‌کانی وه‌ک نیشته‌جێبوون و ڕێگا و بان و … ڕابوه‌ستێنێت.
بارودۆخی ئابوری عێراق به دابه‌زینی نرخی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی مه‌ترسیدار. به‌غدا و هه‌ولێر له دۆخێکی دارایی مه‌ترسیدارن. حکومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم به‌شێکی زۆری داهاته‌کانیان له ڕێگای شه‌ڕی دژ به داعش به کار دێنن و ئه‌مه‌ش هاوکات له گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت وای کردووه که ئه‌رکه حکومییه‌کان ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر ببێته‌وه. له هه‌مان کاتدا به‌رده‌وامی ململانێ سیاسییه‌کان، گه‌نده‌ڵی له ڕاده‌به‌ده‌ری دارایی و ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌توانێت په‌ره به کێشه و قه‌یرانه‌کانی عێراق بدات. له هاوینی ڕابردوو، خه‌ڵکی ناڕازی به هۆی دۆخی ناله‌باری ئابوری و دژ به گه‌نده‌ڵی خۆپێشاندانێکی جه‌ماوه‌رییان ڕێکخست. ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌توانێت خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌کان پێشکه‌ش به دانیشتووانی عێراق بکات چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ناڕه‌زایه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان په‌ره بستێنن و ئه‌مه‌ش کێشه‌ی زیاتر بۆ کابینه‌که‌ی ئه‌لعبادی ده‌خوڵقێنێت.
براوه‌کانی نه چه‌ندان گه‌شبین
دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ وڵاتانی به‌کارهێنه‌ر، بابه‌تێکی خوازراوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌م دابه‌زینه، حکومه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاتانه تێچووی که‌متریان بۆ کڕینی سووته‌مه‌نی پێویستی کارخانه و دابین کردنی وزه به‌رده‌که‌وێت و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته هۆی دابه‌زینی نرخه‌کان و گه‌شه‌ی ئابوری، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه خۆشه ته‌نیا بۆ کورت ماوه ده‌بێت، بۆ نموونه دابه‌زینی نرخی نه‌وت نێعمه‌تێکی باشه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاتانه به‌کارهێنه‌ری نه‌وتن، به‌ڵام له درێژماوه‌دا دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌توانێت بۆ ئه‌وان کێشه بخوڵقێنێت. دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که پاره و داهاتی ئه‌و وڵاتانه که له ئه‌ورووپا سه‌رمایه‌گوزارییان پێکردووه، بگه‌ڕێندرێته‌وه و ئه‌مه‌ش بێ گومان کاریگه‌ریی له سه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌بێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌ورووپا هه‌ر له ئێستاوه چاکسازییه ئابورییه‌کانیان ده‌ستپێکردووه.
جام کوردی – ئیدریس سلێمانی