جام کوردی:
سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه ستراتیژییه‌کانی کۆڕی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام وڵاتی جیبۆتی له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان دیاری ده‌کات.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی که هاوکات ڕاوێژکاری باڵای ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی، به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک و دێڕه شیعرێک، وڵاتی جیبۆتیی دیاری کردووه.
جیبۆتی:
پاش کاردانه‌وه‌کانی جه‌ماوه‌ری له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تاران، وڵاتی جیبۆتی ڕایگه‌یاند که په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران ده‌پچڕێنێت و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به بابه‌تێکی گه‌رمی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاکان. له هه‌مان کاتدا هه‌ندێک له دیپلۆماتکاره دێرینه‌کان له کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌م ڕه‌وته، ڕه‌خنه‌یان له‌وه گرتووه که نابێت وڵاتانی دیکه به هۆی ڕێژه‌ی که‌می حه‌شیمه‌ت یان ڕووبه‌ری که‌میان به بچووک دابنرێن.