جام کوردی:
کۆده‌نگییه‌ک له کۆمه‌ڵگای سیاسی ئه‌مریکا له هه‌ر دوو حیزبی کۆماریخواز و دیمۆکرات له ئارادایه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌توانێت و پێویسته داعش له ناو به‌رێت. به‌م پێیه‌ش شکستی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه زۆربه‌ی کێشه‌کانی ئێمه له ناوچه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات.
بۆ ڕیئالیسته‌کان ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته هۆی دابین کردنی هه‌ستێکی ترسێنه‌ری گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو. هه‌ستێکی ناڕاسته‌قینه و تا ڕاده‌یه‌ک سیحراوی که به زۆرینه له ڕابردوو ڕووی داوه و ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراویشی هه‌بووه. شکستی داعش له جێی ئه‌وه‌ی که ده‌سپێکی هه‌ڵهاتنی سه‌رده‌مێکی دان به‌خۆداگرتن بێت، زۆرتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ده‌سپێکی خولێکی دیکه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناوچه‌یی له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی هێز و ده‌سه‌ڵات بێت و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مریکا وه‌ک گۆرانییه‌کی کۆنی سیمۆن و گارفونکل ده‌بێت، ” کاتێک سه‌باره‌ت به‌و ده‌توانی هه‌ڵبژێری، پێبکه‌نه، ده‌نگ هه‌ڵبڕه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ هه‌ر لایه‌ک ده‌ڕوانی ده‌دۆڕێی “.
شکستی داعش واقیعه بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگا شکست خواردووه‌کانی عێراق و سوریا که به‌شێکی به هۆی گۆڕینی ڕژێم به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا بووه، به‌ره‌و گۆڕانکاری نابات، ئه‌گه‌رێکی دووره که بارودۆخی ئه‌منی ئه‌م وڵاتانه بۆ پێشتر بگه‌ڕێته‌وه. کوردانی عێراق زیاتر له ده ساڵه که وه‌ک هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ن، ئه‌وان له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌غداوه خۆیان به گوێڕایه‌ڵ نازانن، ئه‌وان له‌م دۆخه‌ی ئێستا سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی ناوچه نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک که‌ڵک ورده‌گرن که له ساڵی 2003 و پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام جێی ململانێکانی هه‌ولێر و به‌غدا بووه.
کوردانی سوریا سنوردار به‌ڵام کاریگه‌رن. له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو ئه‌وان چه‌ندین ناوچه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و هاوسنور له گه‌ڵ تورکیایان کۆنتڕۆڵ کردووه. ئه‌وان نیازی ئه‌وه‌یان نییه که له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گه‌مارۆدراوی به‌شار ئه‌سه‌د یان نه‌یارانی سوننه‌ی دیمه‌شق خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن.
له به‌رامبه‌ردا کوردانی سوریا و عێراق، ئاڵۆزییه‌کانی ئێستا وه‌ک ده‌رفه‌تێک له پێناو دابین کردنی ئامانجه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌دا ده‌بینن. په‌ره‌سه‌ندنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێته هۆی تووڕه‌بوونی تورکیای ئه‌ندام له ڕێکخراوی ناتۆ و هاوپه‌یمانی واشنتن که ڕێژه‌یه‌کی زۆری دانیشتووانه‌که‌ی کوردن و له نزیک سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ژین. له ناوچوونی داعش ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ناکات، ئه‌م ڕووداوه ئه‌گه‌ر دۆخه‌که‌ش به‌ره‌و ناله‌باربوون نه‌بات، هیچ کاریگه‌رییه‌کی نابێت.
پرسی کوردان پیشانده‌ری پرسیارێکی سیاسی گه‌وره‌تره بۆ به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. ئایا ئه‌وان ئاماده‌ی دابه‌شبوونی عێراق و سوریا به پێی بنه‌ماکانی تائیفی و مه‌زهه‌بین بۆ چه‌ندین وڵاتی دیکه؟ تا ئێستا وه‌ڵامه‌که نه‌رێنی بووه، به‌ڵام پێکدادانه‌کانی خوێناوی سوریا و عێراق بووه‌ته شه‌ڕی نێوان سوننه و شێعه و هه‌وڵدان به‌ره‌و زاڵبوون به سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه.
ئایا ئێمه ده‌مانه‌وێت که‌ڵک له هێزه تایبه‌ته‌که‌مان وه‌ربگرین به ئامانجی ڕێگری له شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان لایه‌نه کاریگه‌ره‌کانی ئه‌م شه‌ڕه؟ ئایا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که پێویستمان به چه ژماره‌یه‌ک هێز و پێداویستی سه‌ربازی ده‌بێت، بیرمان کردووه‌ته‌وه؟ ئایا ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه که هێزه تایبه‌ته‌کان بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ یان سی ساڵ یان زیاتریش له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا بمێننه‌وه؟ ئایا ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه که ساڵانه گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانی ئه‌وان به چاو ببینین؟ سه‌دان ته‌رم؟ سه‌باره‌ت به هه‌زاران ته‌رم کاردانه‌وه‌مان چۆن ده‌بێت؟
ئێمه پێویستمان هه‌یه تا بزانین که شه‌ڕی داعش به ساکاری نوێترین قۆناغی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ره زۆری ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌یه که ده‌یان ساڵ درێژه‌ی ده‌بێت و لایه‌نگرانی ئێمه پێداگری له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مه دوایین سه‌رکه‌وتنی ئێمه ده‌بێت. من له بیرم ماوه که چۆن توندڕۆ‌کان یه‌ک ده‌یه پێش له شه‌ڕی عێراق ڕایانده‌گه‌یاند که هێرشی سه‌ربازی بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن، چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ناوچه‌که بۆ دوا جار ده‌بێت. ئه‌وان له ساڵی 2003 ئامانجه‌کانیان مسۆگه‌ر بوو. کێشه‌ی سه‌دام چاره‌سه‌ر بوو، به‌ڵام داگیرکردنی عێراق بوو به هۆی خوڵقاندنی کێشه‌ی نوێ و گه‌وره‌تر. شکست هێنانی داعش ده‌توانێت ده‌ره‌نجامێکی وه‌های هه‌بێت و به دڵنیاییه‌وه ئه‌و کاریگه‌رییه‌شی نابێت.
نووسه‌ر: ته‌د گالن کارپنتر، توێژه‌ری باڵا له دامه‌زراوه‌ی کاتۆ
سه‌رچاوه:نشنال اینترست
وه‌رگێڕان: جام کوردی