جام کوردی:
سه‌دان مزگه‌وت له وڵاتی فه‌رانسه به مه‌به‌ستی ئاشنایه‌تی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته له گه‌ڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام، درگاکانیان به ڕوویاندا کردووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌نجومه‌نی موسڵمانانی فه‌رانسه له هه‌ڵمه‌تێکی ئاشتیخوازانه‌دا به ناوی ” کووپێک چای براده‌رانه ” هاوکات له گه‌ڵ ساڵۆگه‌ری هێرشی که‌سانی سه‌ر به قاعیده بۆ سه‌ر مارکیتێک له شاری پاریس، درگای مزگه‌وته‌کانی ئه‌م وڵاته‌یان به ڕووی خه‌ڵکدا کردووه‌ته‌وه و بانگهێشتی ئه‌وانیان کردووه بۆ به‌شداری له چه‌ندین به‌رنامه سه‌باره‌ت به وتووێژی ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
له‌م مزگه‌وتانه‌دا سه‌ردانیکه‌ران وێڕای خواردنی چا و شیرینی، ده‌رفه‌تێکیان بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به ئیسلام له به‌رده‌ستدایه و له نزیکه‌وه بنه‌ما ئاشتیخوازانه‌کانی ئیسلامیان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه.
ئه‌نوه‌ر کهبیبش سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی موسڵمانانی فه‌رانسه به هه‌واڵده‌ری ئه‌و وڵاته‌ی ڕاگه‌یاندووه: ئامانجی ئێمه له جێبه‌جێ کردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، دابین کردنی که‌شێکه که تێیدا خه‌ڵک بتوانن به ئاسایی له گه‌ڵ موسڵمانانی فه‌رانسه چاوپێکه‌وتنیان هه‌بێت و به‌مه‌ش پیرۆزییه ڕاسته‌قینه‌کانی ئیسلام زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.
هه‌روه‌ها برنارد کازونۆ وه‌زیری ناوخۆی فه‌رانسه سه‌ردانی مزگه‌وتێکی پاریسی کرد و وێڕای به‌رز نرخاندنی ئه‌م داهێنانه ڕایگه‌یاند: فه‌رانسه زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه پێویستی به به‌شداری سه‌رجه‌م موسڵمانانه.
ئه‌گه‌رچی سه‌رجه‌م 2500 مزگه‌وتی فه‌رانسه له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا به‌شدارییان نه‌بووه، به‌ڵام گرنگترین مزگه‌وته‌کانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌ت مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریس تێیدا به‌شدار بوون.