جام کوردی:
” سیاسه‌تدانه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ران و دابینکارانی ڕه‌وتی سیاسی عه‌ره‌بستان له‌وه‌دا گومانیان نه‌بێت که خوێنی شه‌هید ئایه‌تووڵا نه‌مر به‌رۆکیان ده‌گرێت و خوای گه‌وره ده‌رفه‌تی پێشێل کردنی خوێنی که‌سانی بێ تاوان نادات “.
سیاسه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان له ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌که‌دا ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام جێی ڕه‌خنه‌ی حکومه‌ته‌کان و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بووه، به‌ڵام پاش مردنی مه‌لیک عه‌بدووڵا و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن مه‌لیک سه‌لمانه‌وه، خێرایی هه‌ڵه سیاسییه‌کان زیاتر بووه. پێده‌چێت گرنگترین هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ڵه سیاسییه به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌و وڵاته، کێبه‌ڕکێی ناوخۆیی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی و نه‌بوونی ئه‌زموونی پێویستی سیاسی لای به‌رپرسانی باڵای عه‌ره‌بستانه. ئه‌م هه‌ڵه سیاسییانه له دوو ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
ئاستی ناوخۆیی:
ڕێبه‌رانی نوێی عه‌ره‌بستان خوازیاری ئه‌وه‌ن که خۆیان وه‌ک سه‌رکرده‌ی جیهانی ئیسلام به وڵاتانی دیکه بناسێنن و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێک کێشه‌ی ناوخۆیی و ناوچه‌یی ببنه‌وه که ئه‌م کێشانه به هۆی چڕتربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌کانه‌وه له چه‌ندین مانگی ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته لوتکه. بۆ نموونه، ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکی نیۆیۆرک تایمز له ڕاپۆرتێکدا سه‌ره‌ڕای لێدوانی سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆیی عه‌ره‌بستان له ژێر ناونیشانی سه‌رکووت کردنی نه‌یاران، ده‌ڵێت: ” له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر و 46 به‌ندکراوی دیکه دۆخێکی ئاڵۆز بوو که عه‌ره‌بستان ساڵێکی پڕ کێشه و به‌ره‌ی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خوڵقاندووه. ئه‌سته‌مه که بڵێین ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م پاشایه‌تییه له کاردانه‌وه‌کانی ئه‌م کرده‌وه‌یه بێ ئاگا بوون. ئه‌وان ڕه‌نگه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بێت کاردانه‌وه‌کانی ئێران وه‌ک ئامرازی په‌رده‌پۆش کردنی کێشه ناوخۆییه‌کان و سه‌رکووت کردنی نه‌یاران که‌ڵک وه‌رگرن. هاوپه‌یمانیه‌تی دێرینی ئه‌مریکا له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان هیچ هۆکارێکی بۆ ئیداره‌ی ئۆباما نه‌هێشتووه‌ته‌وه که به په‌له داوای پشوودرێژی له هه‌ر دوو لایه‌ن بکات “.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی سه‌رکووت کردنی نه‌یارانی سه‌عوودی، پێگه‌ی ئینته‌رنێتی ئه‌مریکایی پولتیکۆ ڕایگه‌یاندووه: ” عه‌ره‌بستان وڵاتێکی سهرکووتکاره و له لایه‌نگرانی سه‌ره‌کی داعش، قاعیده و تاڵیبان داده‌نرێت. عه‌ره‌بستان هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی وه‌هابیه‌ت و پشتیوانیی ده‌دات “. ئه‌م پێگه‌یه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه له نێوان 1500 تا 2500 تیرۆریستی عه‌ره‌بستانی له عێراق و سوریا سه‌رقاڵی شه‌ڕی دژ به حکومه‌تی ئه‌م وڵاتانه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی ئایدۆلۆژیایی له نێوان عه‌ره‌بستانی وه‌هابی و تیرۆریسته‌کانی داعش بوونی هه‌یه و ڕه‌وشی ئه‌و وڵاته پاش له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر و که‌سانی دیکه، ڕواڵه‌تی داعشی به سه‌رکرده‌کانی به‌خشیوه.
بێ گومان له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر یه‌کێک له هه‌ڵه سیاسییه‌کانی ناوخۆیی ئالی سه‌عووده تا ئه‌و جێیه‌ی که ته‌نانه‌ت له لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ڕیازیشهوه به کرده‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه ناو براوه. هیلاری کلینتۆن به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ” پێم وا نییه ئه‌وان بڕیارێکی ووشیارانهیان جێبه‌جێ کردبێت. له سێداره‌دانی که‌سایه‌تی ئایینی له‌و وڵاته بووه‌ته هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری ڕه‌وشی ناوچه‌که و ئاگری شه‌ڕه‌کان زیاتریش ده‌کات “. دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیمۆکراسی له ڕاپۆرتێکدا له نووسینی ده‌یوید ئاندرۆ ڤینبرگ سه‌باره‌ت به کاریگه‌رییه‌کانی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر له سه‌ر ناوچه‌که ده‌نووسێت: ” له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر سه‌رکووت کردنێکی سته‌مکارانه بووه تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه تێکده‌رانه‌کان “. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانیا له مانشێتی به‌رواری 14ی به‌فرانباری ئه‌مساڵی کۆچی هه‌تاوی ڕایگه‌یاند: ” ڕژێمی عه‌ره‌بستان به‌ده‌ر له نه‌وت و خورما و تیرۆر، شتێکی دیکه‌ی بۆ جیهان نییه “. واشنتن پۆست له بابه‌تێکدا له ژێر ناونیشانی ڕژێمه توندڕۆکه‌ی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندووه که مه‌لیک سه‌لمان، ساڵی یه‌که‌می پاشایه‌تی خۆیی به چه‌ندین کرده‌وه‌ی ترسێنه‌ر ده‌ستپێکردووه تا ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌هێزتر بکات. له سێداره‌دانی یه‌کێک له که‌سایه‌تییه شێعه‌کان، هێمایه‌که بۆ سه‌رکووت کردنی که‌مینه‌ی شێعه‌ی عه‌ره‌بستان. له ئێستادا ناوبراو هه‌نگاوی مه‌ترسیداری هه‌ڵگرتووه “.
ئاستی ناوچه‌یی:
حکومه‌تی ڕیاز که ڕه‌وتی بێداری ئیسلامی له وڵاتانی ئیسلامی و ناوچه‌که‌ی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌بینی، له ساڵانی ڕابردوو هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه به ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، به ڕای خۆی، دۆخه‌که کۆنتڕۆڵ بکات. به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌که‌ی زیاتربوونی توندووتیژی و کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی ناوچه‌که بووه. هه‌ڵه‌کانی سه‌عوودیه له سوریا به شێوازێک بوو که کاتێک ئێران هه‌وڵی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته‌ی ده‌دا و عه‌ره‌بستان ڕێگری ده‌کرد، ته‌نانه‌ت فیلیپ هاموه‌ند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی له به‌رامبه‌ر ئێران به هه‌ڵه ناو برد. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی بلۆمبرگ له وتارێکدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا ده‌نووسێت: ” قه‌یرانی سوریا به زۆرینه لای عه‌ره‌بستان خوڵقێندراوه و ئامانجه‌که‌شی شکست هێنانی ئامانجه‌کانی ئۆبامایه بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت سوریا.
سوریا ئه‌ڵبه‌ت ته‌نیا هه‌ڵه‌ی سیاسی عه‌ره‌بستان له ناوچه‌که‌دا نه‌بووه. بێ ئه‌زموونی سه‌رکرده‌کانی نوێی ئالی سه‌عوود بوو به هۆی ئه‌وه‌ی دراوسێی باشووری عه‌ره‌بستان له 9 مانگی ڕابردوو ببێته ئامانجی هێرشه‌کان. هێرشی دڕندانه‌ی سه‌ر یه‌مه‌ن یه‌کێک له به‌رچاوترینی هێرشه دژه مرۆڤییه‌کانی ڕیازه، به‌و پێیه‌ی که ڕێکخراوی یۆنیسێف ئاماژه‌ی داوه که له هێرشه‌کانی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، 604 منداڵی ئه‌و وڵاته کوژراون و 980 که‌سی دیکه بریندار کراون و له سه‌دا 50ی منداڵانی یه‌مه‌ن به هۆی ڕووخانی قوتابخانه‌کان و ناوه‌نده فێرکارییه‌کان، ده‌رفه‌تی خوێندیان له کیس داوه.
شه‌ڕی یه‌مه‌ن کاره‌ساتێک بووه که باربارا بودین، مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون و باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له یه‌مه‌ن، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به تاوتوێ کردنی قه‌یرانی یه‌مه‌ن له واشنتن وتی: ” پاڵپشتی ئه‌مریکا له عه‌ره‌بستان له شه‌ڕی یه‌مه‌ن له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا یه‌ک ناگرێته‌وه “. ناوبراو له شرۆڤه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه وتی: ” هۆکاره‌که ئه‌وه‌یه که شه‌ڕه‌که به ڕه‌وشێکی باش‌دا تێپه‌ڕ نه‌بووه و تێچووی مرۆڤی زۆری هه‌بووه “. ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ” گه‌مارۆدانی به‌نده‌ره‌کانی یه‌مه‌ن و ڕێگری له گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆڤییهکان، تاوانێکی گه‌وره‌یه و جێی داخ و که‌سه‌ره کاتێک ده‌بینین واشنتن ڕێگری له به ئاکام گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌م ڕوون بوونه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌کات. ئه‌مریکا له‌م شه‌ڕه‌دا هاوبه‌شی تاوانه‌کانی عه‌ره‌بستانه و بێ گومان ئه‌مه‌ش بۆ داهاتووی ئه‌مریکا ده‌ره‌نجامی خوازیاری به دواوه نابێت “. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکی نیۆیۆرک تایمز به ئاماژه به‌وه‌ی که ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕیاز له یه‌مه‌ن، هیواکانی به‌رده‌م سه‌قامگیری و ئاشتی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ره‌و تارمایی بردووه، ڕایگه‌یاند: ” هێرشه‌کانی ئالی سه‌عوود ده‌ره‌نجامی کاره‌ساتی به دواوه بووه، به‌و شێوازه‌ی که له هێرشی بۆ سه‌ر که‌مپێکی ئاواره‌کان له یه‌مه‌ن، 40 که‌س کوژران “. به‌ده‌ر له یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین که پاش بێداری ئیسلامی ساڵی 2011 به‌ره‌و داواکاری ئیسلامی ده‌ڕۆیشت، ڕووبه‌ڕووی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌کانی عه‌ره‌بستان بوویه‌وه و به‌ده‌ر له کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتووانی سڤیلی ئه‌م وڵاته، خانووی خه‌ڵک و له سه‌دای 40ی مزگه‌وته‌کان ڕووخاون.
تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان به لایه‌نگری مافی مرۆڤ ناو ده‌به‌ن:
هه‌موو ئه‌مانه له کاتێکدایه که لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ یان باشتر بڵێم ئه‌وانه‌ی که درووشمی وایان به‌رز کردووه‌ته‌وه، نه‌ک ته‌نیا چاوه‌کانیان به ڕووی تاوانه‌کانی ڕیاز داخستووه، ته‌نانه‌ت پشتیوانیشی لێده‌که‌ن. له کاتێکدا که عه‌ره‌بستان به ته‌نیا بۆ کارنامه‌ی ڕه‌شی لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ کیفایه‌ت ده‌کات له سپتمبێری ساڵی 2015 له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی باراک ئۆباما بۆ عه‌ره‌بستان و چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له گه‌ڵ مه‌لیک سه‌لمان، کریستۆف دڵڤار سکرتێری گشتی ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور، پێگه‌ی عه‌ره‌بستانی له نێو 180 وڵات سه‌باره‌ت به ئازادی ڕاده‌ربڕین به پله‌ی 164 ڕاگه‌یاندووه.
به‌ده‌ر له‌مانه‌ش، سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا له گه‌ڵ وه‌فده باڵاکانی عه‌ره‌بستان کۆده‌بنه‌وه و له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته گرێبه‌ستی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی و نه‌وتی واژۆ ده‌که‌ن. ساڵی ڕابردوو، ئۆباما و شاندی یاوه‌ری له سه‌ردانێکی سێ ڕۆژه‌دا گه‌یشتنه ڕیاز، سه‌ردانێک که به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌وشی ناله‌باری مافی مرۆڤ، نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین، نه‌بوونی هه‌ڵبژاردنێکی ڕاسته‌قینه، پێشێل کردنی مافی ژنان، نه‌بوونی پارله‌مان، بنه‌ماڵه‌یی بوونی حکومه‌ت، نه‌بوونی حیزب و میدیای سه‌ربه‌خۆ، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له گه‌ڵ شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌کان و پشتیوانی له تیرۆر و به ته‌نیا به ئامانجی واژۆکردنی گرێبه‌سته سه‌ربازییه‌کان ئه‌نجام دراوه. ئه‌م بابه‌ته پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له لایه‌ن دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به پێچه‌وانه و له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دارایی وڵاتانی زلهێز داڕێژراوه.
گۆڤاری فه‌ره‌نسی ” ژوورناڵ دو دیمانش ” ڕه‌خنه له سه‌ردانه‌که‌ی فرانسوا ئۆلاند بۆ عه‌ره‌بستان ده‌گرێت و ده‌نووسێت: ” ئۆلاند له ماوه‌ی سێ ساڵی سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا، بۆ چواره‌مین جار سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی کرد “. داگلاس هربرت، شاره‌زای کاروباری سیاسی له دیمانه‌یه‌ک له گه‌ڵ که‌ناڵی فرانس 24 ڕایگه‌یاندووه: ” ئۆلاند وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتێک که خۆی به لایه‌نگری به‌هێزی مافی مرۆڤ ده‌زانێت، سه‌ردانی وڵاتێک ده‌کات که چالاکوانانی مافی مرۆڤ به وڵاتێکی ده‌زانن که ڕه‌وشێکی ناله‌باری مافی مرۆڤی تێدا زاڵه. ئه‌وه‌ی که جێی داخه، پێگه‌ی هه‌واڵی ” اخبار الساعه “ی ئیمارات ڕایگه‌یاندووه سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه دڵنیایی ئه‌وه‌ی به ڕیاز داوه که له شه‌ڕی دژ به یه‌مه‌ن، یارمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌دات.
له کۆتاییدا:
به تێپه‌ڕبوونی کات، ده‌ستی یارمه‌تی عه‌ره‌بستان بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه. سه‌رده‌مێک سه‌رکرده‌کانی ئه‌م وڵاته ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی‌یان له ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که ده‌کرد، به‌ڵام پاش مردنی مه‌لیک عه‌بدووڵا و ده‌ستبه‌کاربوونی گرووپێکی بێ ئه‌زموون و شه‌ڕه‌نگێز، په‌رده له سه‌ر ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و وڵاته و سه‌رکرده‌کانی لادراوه و به ئاشکرا ده‌ستیان داوه‌ته له سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵکوژی. پشتیوانی له تیرۆریسته‌کانی سوریا، عێراق، لۆبنان و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له یه‌مه‌ن نموونه به‌رچاوه‌کانی کرده‌وه هه‌ڵه‌کانی ڕیازه له ناوچه‌که. له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر یه‌کێک له دڕندانه‌ترین کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستانه که به دڵنیاییه‌وه وه‌ک چۆن ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاماژه‌یان پێ داوه، خوێنی ئه‌م شه‌هیده به‌رۆکیان ده‌گرێت.