جام کوردی:
كچه كوردێك تابلۆیه‌كی شه‌هیدان و نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌ویش به‌فه‌رمی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی باس نیوز، ” تارا كرمانج عێزه‌ت” كچه كوردێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سۆرانه و ئه‌مساڵ یه‌كه‌م ساڵی خوێندنیه‌تی له زانكۆ و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ڵساوه به درووستكردنی تابلۆیه‌ك له‌شێوه‌ی دره‌ختێك كه له‌سه‌ر گه‌ڵاكانی ناوی شه‌هیدانی له‌سه‌ر نووسیوه و هاوپێچ له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌ك بۆ “مه‌سعود بارزانی” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ناردووه و دواتر بارزانی به نووسراوێكی فه‌رمی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ئه‌و كچه كورده ده‌داته‌وه.
نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌ی بارزانی وێنه‌یه‌كی ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه و تیایدا هاتووه “به‌سوپاسه‌وه تابلۆی شه‌هیدان و نامهكهتان گه‌یشته ده‌ستم، خۆشحاڵم كه ئه‌و هه‌سته پاك و دڵسۆزانهیهك بۆ گه‌ل و ولاتهكهت هه‌یه. ئێستا لاوانی وڵاته‌كه‌مان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییدا به‌خوێنی خۆیان داستان ده‌خولقێنن و بوونه‌ته سیمبولی ئازایه‌تی و هه‌موو جیهان شانازیی به پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه نامه‌كه‌ی بارزانیدا هاتووه” گه‌ل و ڵاتهكهمان به‌ره‌و داهاتووی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێت و پێویسته ئێوه‌ی لاوان به خوێندن و متمانه به‌خۆبوونێكی پته‌و له پێشخستنی وڵاته‌كه‌ماندا به‌شداربن، داوای سهكهوتن و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ده‌خوازم”.