بەڕێوەبەری نێودهوڵهتی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران ههواڵی پهرهپێدان بە چالاکییەکانی ئەم زانکۆیە لە وڵاتانی ناوچەکە ڕاگهیاند و وتی: بۆ ئەم مەبەستە پلانی زۆر باشمان بەدەستەوەیە.
بە ڕاپۆرتی جام کوردیێ حسەین ئیبراهیمی یەکشەممە شەو لە میانەی دیدار لەگەڵ بەرپرسی باڵوێزخانەی ئێران لە پارێزگای سلێمانی عێراق وتی: پهرهپێدان بە چالاکییە نێودهوڵهتییهکان یەکێک لە یەکامەیەتییە سەرەکییەکانی زانکۆی ئازادی ئیسلامیە و بۆ ئەم مەبەستەش بەرنامەی زۆر باشمان داڕشتووە کە ورده ورده جێبەجێی دەکەین.
ناوبراو پاش ئاماژەدان بە جێبەجێ کردن و رێکخستنی ئەنجومەنی سیاسەتدارێژی بۆ وڵاتانی بیانی ، وتی: بەرپرسیارەتی چالاکییەکانی زانکۆی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق له ئهستۆی پارێزگای کوردستان دانراوه.
بەڕێوەبەری نێودهوڵهتی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئێران وتیشی: ئێستا زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە ئێران و جیهان پێگەیەکی زۆر باشی هەیە و هەر بۆیە دەیەوێت لە توانەکانی خۆی لە جیهانیشدا سوودی باشتر ببات.
ناوبراو سهبارهت به پارێزگای کوردستان وتی: پارێزگای کوردستان وەک بەرپرسی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆی ئازاد لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕۆڵ دەگێڕێت و هەر بەم هۆیەشهوه دەبێت بە داڕشتنی بەرنامەی باش لە سەرجەم توانەکانی خۆی لەمبارهوه کهڵک وهرگرێت.
ئیبراهیمی وتی: وەرگرتن و گۆڕانەوەی خوێندنکار و کردنهوه و بەڕێوەبردنی نووسینگەی هاوبەش بۆ هاوکاری و هەروەها ڕێکخستنی لقێک کە لە ژێر چاودێڕی پارێزگای کوردستاندا دەبێت، سێ یەکەمایەتی سەرەکی بۆ پهرهپێدان بە چالاکییەکانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
ئیبراهیمی له کۆتاییشدا وتی: هەرێمی کوردستانی عێراقیش بە هۆی ئەو بارودۆخە باشەی کە هەیەتی بەستێنێکی باشی بۆ چالاکی زانکۆیی و زانستی ڕەخساندووە و چاوەڕوان دەکریت کە ئەم سەفەرە یارمەتی پهرهپێدان بە چالاکییەکان بدات.