محه‌مه‌د شیرزاد به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێری عێراق له‌درێژه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری جام کوردی وتی: له‌میانه‌ی هاوکاری و پێوه‌ندی فه‌رهه‌نگی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هه‌بوونی هاوبه‌شی مێژوویی و فه‌رهه‌نگی فراوان، سه‌رکنسوولخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر ده‌یه‌وێ به پێشکه‌شکردنی شانۆی (برینی هه‌زار گۆرانی) په‌یامی دۆستایه‌تی خه‌ڵکی زانا و به‌شه‌ره‌فی ئێران ڕاگوێزی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و هونه‌ردۆستی هه‌رێمی کوردستان بکات.
ناوبراو درێژه‌ی دا: به‌شوێن دانیشتنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری دائیره‌ی گشتی ڕۆشنبیری هه‌ولێر، ئاماده‌بونی خۆمانمان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه فه‌رهه‌نگییه جۆراوجۆره‌کان له‌بواره‌کانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری وه‌ک مۆسیقا، شانۆ، سینه‌ما، خه‌ت، شێوه‌کاری، دانانی پیشانگای تایبه‌تی فه‌رهه‌نگی و به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییه‌کان، قورئان و … ڕاگه‌یاندووه و به‌رپرسانی فه‌رهنگی هه‌رێمیش پێشوازییان لێ کردووه. هیوادارین پێوه‌ندییه دۆستانه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره‌ی زیاتر بسێنێت.
ناوبراو وتیشی: هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا هیوادارین بتوانین له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی جۆراوجۆری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه به‌نرخه‌کانی ئه‌م بواره، هه‌نگاوێکی کاریگه‌ر له زیادکردنی برادری و دۆستایه‌تی دوولایه‌ن هه‌ڵگرین.
به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر درێژه‌ی دا: ئه‌م شانۆیه له‌لایه‌ن به‌شی فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌هاوکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و له 18 بۆ 20 ژێنێبر له کاتژمێر 7 تا 8 و نیوی شه‌و له هۆڵی میدیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی ئاناهیتایش له‌درێژه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ جام کوردی وتی: گرووپی شانۆی ئاناهیتا له‌ساڵی 1389 به‌دواوه چالاکی خۆی له شاری سه‌قز ده‌ست پێکردووه و به‌پێی توانا و ده‌فرایه‌تییه‌کانی گرووپه‌که به‌تایبه‌ت له بواره‌کانی وه‌ک شانۆی زیندوو، شانۆی سه‌رشه‌قام، پێشکه‌شکردنی به‌رنامه بۆ منداڵان و … له‌نێو خه‌ڵکدا جێگایه‌کی باشی بۆ خۆی دۆزیوه‌ته‌وه.
سمایلی درێژه‌ی دا: ئه‌م گرووپه له مێهره‌جانه جۆراوجۆره‌کانی پارێزگایی، ناوچه‌یی، ناوخۆی ئێران و نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌بوونی چالاکانه‌ی هه‌بووه و هه‌میشه توانیویه‌تی شانازی زۆر به ده‌ست بۆ شار و پارێزگاکه‌مان به ده‌ست بێنێت، بۆ نموونه له دوازده خولی مێهره‌جانی شانۆی کوردی ئێمه له 8 خولیدا ئاماده‌بوونمان هه‌بووه و ئه‌مساڵ توانیومانه له مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ریوان به دوو به‌رنامه‌وه 6 خه‌ڵات به ده‌ست بێنین.
ناوبراو درێژه‌ی دا: برینی هه‌زار ئاواز له دوازده‌یه‌مین مێهره‌جانی شانۆی کوردی وه‌ک ته‌نیا نوێنه‌ری شانۆی سه‌قز ئاماده‌بوونی هه‌بوو و توانی چوار خه‌ڵات بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. ئه‌م شانۆیه چیرۆکێک له ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌گێڕێته‌وه که به هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌روه‌ها شه‌ڕێ ئێران و عێڕاق لێک جیا بوونه‌ته‌وه و پاش ساڵه‌ها یه‌کیان گرتووه‌ته‌وه.
سمایلی ئاماژه‌ی دا پێشکه‌شکردنی به‌رنامه له هه‌رێمی کوردستان و وتی: شانۆی هه‌رێمی کوردستانی عێراقمان ده‌ربڕینی ناڕه‌زامه‌ندییه به‌رامبه‌ر شه‌ڕ و خوێن ڕشتن و له ڕوانگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه‌وه شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان و کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانی شه‌ڕ ده‌خه‌ینه به‌رچاو بینه‌ر و ئه‌وه‌یکه شه‌ڕ تا چه‌نده ده‌توانێ ده‌ره‌نجامی خراپ و ناشیرین به دوای خۆیدا بهێنێت.
ناوبراو له کۆتاییدا ئه‌ندامانی گرووپه‌که‌ی ناساند و وتی: له‌م شانۆیه‌دا به‌ڕێزان هیوا ئه‌سه‌دبه‌یگی، سمایل پاشایی، وریا شاکری و هه‌روه‌ها به‌رێزان فروغ ئه‌مجه‌دی و ساریه ئه‌مینی وه‌ک شانۆکار ده‌ور ده‌بینن و به‌ڕێزان خاتوون هدیه سمایلی و فریشته که‌ریمی وه‌ک فۆڕمدانه‌ر ئێش ده‌که‌ن. عه‌لائه‌ده‌ین نه‌باتی مۆسیقار، سالار سوڵتان‌پوور و پێدرام نیلووفه‌ڕی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ و هه‌روه‌ها مسته‌فا یاسینی یاریده‌ده‌ری شانۆ و گرێمی شانۆکارانیان به ئه‌ستۆیه.