جام کوردی:
ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زان زاده له دووه‌م ئه‌زموونی سینه‌مایی خۆی درامایه‌کی خوڵقاندووه که تێکه‌ڵاوێکه له شه‌ڕ و ئاشقی. ناوبراو له‌م به‌رهه‌مه‌یدا هاوکات له گه‌ڵ توندووتیژی له شه‌ڕ و بۆردومانی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه بیری له بابه‌تی ئه‌شق کردووه‌ته‌وه.
” چیرۆکی ئاشقی ” ناونیشانی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زان زاده‌یه وه‌ک ده‌رهێنه‌رێکی سینه‌ما که چیرۆکی وێنه‌گرێکی ئێرانی ده‌گێڕێته‌وه. وێنه‌گرێک که وه‌ک یه‌که‌م که‌س پاش بۆردومانی کیمیاوی هه‌ڵه‌به‌جه ده‌گاته ئه‌م شاره و ئیش و کاری وێنه‌هه‌ڵگرتنی ده‌ست پێده‌کات، ئه‌م وێنه‌هه‌ڵگره له‌م سه‌فه‌ره‌یدا له گه‌ڵ کچێک ئاشنا ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌کی ئاشقانه له نێوان ئه‌واندا ساز ده‌بێت. چیرۆکی ئاشقانه هه‌ر چه‌نده له تاران به نمایش کردنی، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی به‌دواوه بوو، به‌ڵام له به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆی به نوێنه‌رایه‌تی له سینه‌مای ئێران له سێهه‌مین حه‌وته‌ی فلێمه سینه‌ماییه‌کانی ” خانووی ئاسیا ” له شاری بارسلۆنای ئسپانیا چووه‌ته سه‌ر په‌رده و خه‌ڵاتی باشترین فلێم و ده‌قی به‌شی پانۆرامای بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد.
چیرۆکی ئاشقی یه‌که‌م جار له سی و سێهه‌مین خولی مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی فلێمی فه‌جر له تاران نمایش کرا که له لایه‌ن ده‌سته‌ی داوه‌رانه‌وه، بڕوانامه‌ی دیپلۆمی باشترین ئه‌کته‌ری پیاوی بۆ به‌همه‌ن زه‌ڕین پوور به ده‌ست هێنا.
له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زان زاده ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ورده‌کارییه‌کان و هه‌ندێک بابه‌تی دیکه وتووێژێکمان هه‌بووه. له‌م چاوپێکه‌وتن و وتووێژه‌مانه‌دا وێڕای ڕه‌خنه‌کانی له هه‌ل و مه‌رجی نمایش کردنی فلێمه‌که، پێی وایه که ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی نمایش کردنی فلێمه‌کان تا ڕاده‌یه‌ک له پلانداڕێژیدا لاوازی پێوه ده‌بینرێت و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له سه‌ر فلێمه‌کان داده‌نێت. ڕه‌مه‌زان زاده ئاماژه به خاڵێک ده‌دات که نمایش کردنی فلێمه‌کان له سه‌نته‌ری قه‌زاکان به هۆی نه‌بوونی پێدوایستییه‌کانی وه‌ک هۆڵی سینه‌ما به گرێ کوێره‌که‌ی سینه‌مای ئێران داده‌نرێت. له درێژه‌دا وتووێژه‌که‌ی ئێمه له گه‌ڵ ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ی سینه‌ما ده‌خوێننه‌وه.
پاش ده‌رهێنه‌ری له فلێمی سینه‌مایی به‌شیر له ساڵی 1373ی کۆچی هه‌تاوی و ئاژانسی دۆستایه‌تی له ساڵی 1377 که‌متر له‌م بواره‌دا چالاکیتان هه‌بووه، هۆکاره‌که‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
گرنگترین هۆکاری ئه‌مه بۆ ئاماده‌بوونم له پرۆژه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ” له چاوی بادا ” ده‌گه‌ڕێته‌وه که له ساڵی 1380ی کۆچی هه‌تاوی تا 1388 و بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ وه‌ک یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر، یارمه‌تی به‌ڕێز جه‌عفه‌ر جوزانی له‌م دراما گه‌وره‌یه‌م داوه.
هه‌ستت به‌وه نه‌کرد که درێژه‌پێدانی ئه‌م پرۆژه‌یه، ئاماده‌نه‌بوونی ئێوه له سینه‌مادا زۆرتر ده‌کات، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا ده‌رفه‌تی واتان هه‌بووه چه‌ندین فلێمی سینه‌مایی به‌رهه‌م بێنن؟
ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که هه‌مووان بیرمان له‌وه ده‌کرده‌وه که ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه دوو یان سێ ساڵ ده‌بات، به‌ڵام هه‌ندێک کێشه‌ی وه‌ک نه‌بوونی بوودجه و گۆڕینی کارگێڕی پرۆژه‌که وای کرد که ماوه‌ی وێنه‌هه‌ڵگرتنی چه‌ند هێنده بێت.
ئیش کردن له گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێک وه‌ک جه‌عفه‌ری جوزانی چۆن ده‌بینن؟
له‌م درامایه‌دا و له ته‌نیشت به‌ڕێزیاندا زۆر وانه‌م وه‌رگرتووه و به گشتی وه‌ک پۆلێکی وانه‌ی مێژوویی و ده‌رهێنه‌ری بووه بۆ من. به ته‌نیا کێشه‌که له‌وه‌دا بوو که ماوه‌ی ده‌رهێنانی ئه‌و درامایه درێژ کرایه‌وه.
ئایا هاوکاری درێژخایه‌ن له گه‌ڵ جوزانی کاریگه‌ری له سه‌ر ئێوه داناوه؟
به دڵنیاییه‌وه له ده‌رهێنانی فلێم کاریگه‌ریم له به‌ڕێز جوزانی وه‌رگرتووه. به‌ڕێزیان له سینه‌مای ئێران‌دا پێگه‌یه‌کی باڵایان هه‌یه و له ڕیزی ناودارانی ئه‌م که‌رته‌دان و ئاشقی کلتوره جیاوازه‌کانی ئێرانن.
به‌ڕێز جوزانی له فلێمی چیرۆکی ئاشقی وه‌ک کارگێڕێک هاوکاری ئێوه‌ی کردووه، ڕۆڵی ئه‌و له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فلێمه‌دا له چه ئاستێک‌دا بووه؟
مه‌سعود جه‌عفه‌ری جوزانی له چیرۆکی ئاشقی وه‌ک کارگێڕێک سێ ساڵ یارمه‌تیده‌رم بوو تا ئه‌م فلێمه به‌رهه‌م بێت. له‌م سه‌رده‌مه‌دا که‌متر که‌سێک هه‌یه هه‌ستێکی هاوکاریی وه‌های هه‌بێت بۆ فلێمێک که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕوونه که نمایشێکی ئه‌وتۆی نابێت و له ئاکامدا ڕه‌نگه به ته‌نیا تێچووه‌کانی قه‌ره‌بوو بکاته‌وه. زۆر که‌س به‌ویان ڕاگه‌یاند که پرۆژه‌ی وای نه‌بێت، به‌ڵام پاڵپشتیی له‌م پرۆژه فه‌رهه‌نگییه کرد، به داخه‌وه له کاتی نمایش کردنی فلێمه‌که به هۆی سه‌ردانی بۆ وڵاتی ئه‌مریکا له گه‌ڵمان نه‌بووه.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ فلێمه‌که، تا چه‌نده چیرۆکی ئاشقی له ڕاستییه‌کانه‌وه نزیکه؟
ده‌قی نووسینی ئه‌م فلێمه‌م له دڵی ڕاستییه‌کانه‌وه وه‌رگرتووه. خۆم سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق دژ به ئێرانم له نزیکه‌وه بینیوه و باوکم ئه‌ندامی یه‌کێک له که‌مپه‌کانی مانگی سوور له‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه.
به بۆچوونی ئێوه چیرۆکی ئاشقی تا چه‌نده ڕاستییه‌کانی شه‌ڕ و بۆردومانی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه پیشان ده‌دات؟
به دڵنیاییه‌وه تا نمایش کردنی ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵه‌بجه ڕوویداوه مه‌ودایه‌کی زۆرمان هه‌بووه و به هه‌ر فلێمێک ده‌توانرێت به‌شێک له ڕووداوه‌کان و قاره‌مانیه‌تی گه‌لی ئێمه له هه‌شت ساڵ به‌رخۆدانی پیرۆزدا بوترێت و باسی بکرێت. من به چیرۆکی ئاشقی هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه که به‌شێک له شه‌ڕ و گه‌وره‌یی گه‌لی ئێران بڵێمه‌وه و هیوادارم ئه‌م تێکۆشانه‌مان لای بینه‌رانه‌وه قبووڵکراو بێت.
ئاماژه‌تان دا که ده‌قی فلێمه‌که چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌یه. ده‌کرێت زیاتر له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره بدوێن؟
له ده‌سپێکی پرۆژه‌که‌م و به بێ ئه‌وه‌ی که ” ئه‌حمه‌د ناتیقی ” وێنه‌هه‌ڵگری ئاماده‌بووی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه بناسم، ده‌قی فلێمی چیرۆکی ئاشقیم به‌م شێوه‌یه نووسی و کاتێک له گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی فارابی بۆ وه‌به‌رهێنانی دانوستانمان کرد، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ناتیقییان به مه‌ن ناساند و به خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی فلێمه‌که یارمه‌تی زۆریان به من گه‌یاند تا بتوانم به باشترین شێواز، پرۆژه‌یه‌کی سینه‌مایی وه‌ها به‌ره‌و کۆتایی ببه‌م و ئامانجه‌کانم مسۆگه‌ر بکه‌م. له‌و چوار ساڵه‌دا که له سه‌ر نووسینی ده‌قی فلێمه‌که ئیشم ده‌کرد زۆر ناوی ئه‌حمه‌د ناتیقیم بیستبوو و به‌ڵگه‌ی زۆرم سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه له به‌رده‌ستدا بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که به‌ڕێز مێهدی مه‌سعوود شاهی کارگێڕی گشتی ئه‌و کاته‌ی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی منیان بۆ پێشانگای وێنه‌یی به‌ڕێز ناتیقی برد و پێشنیاری ئه‌وه‌یان کرد که فلێمی چیرۆکی ئاشقی به پێی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان به‌رهه‌م بێت، هه‌ندێک گۆڕانکاریم له ده‌قی فلێمه‌که‌دا هه‌بووه و له به‌ڕێز ناتیقیش زانیاری زۆرم سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی بۆردومانی کیمیاوی شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرتووه.
ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د ناتیقی له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌م فلێمه‌دا چه‌نده کاریگه‌ریی هه‌بووه؟
ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د ناتیقی نه‌ک ته‌نیا بۆ من، به‌ڵکوو یارمه‌تیده‌ری کۆی گشتی ئه‌ندامانی فلێمه‌که به تایبه‌ت ” به‌هرام ڕادان ” وه‌ک ئه‌کته‌ری ڕۆڵی ئه‌حمه‌د ناتیقی بووه. ڕادان به وتووێژی به‌رده‌وام له گه‌ڵ ئه‌ودا به ته‌واوی له هه‌ل و مه‌رجی ئه‌و کاته‌ی هه‌ڵه‌بجه تێگه‌یشت و ئه‌وه‌ی که قاره‌مانی زیندوو و سه‌ره‌کی چیرۆکه‌که له پێش چاوانی ئێمه‌دا بوو، یارمه‌تی زۆری ئێمه‌ی دا که بارودۆخی ئه‌و کاته‌ی هه‌ڵه‌بجه وێنا بکه‌ین.
دیاره که له شێوازی نمایش کردنی ئه‌م فلێمه ڕه‌زامه‌ند نین؟
فلێمه‌که‌ی من له ڕیزی ئاسه‌وار و به‌رهه‌مه‌کانی هه‌شت ساڵ به‌رخۆدانی پیرۆزی گه‌لی ئێرانه که له چوارچێوه‌ی چیرۆکێکی ئاشقانه‌دا خوڵقاوه، بابه‌تێک که له ئه‌گه‌ری هه‌ل و مه‌رجێکی گونجاو و ئاسایی‌دا به ڕوونی ده‌بینرا. به‌ده‌ر له‌مه‌ش به‌شی بانگه‌شه‌ی فلێمه‌که به هۆی قه‌ده‌غه‌بوونی وێنه‌ی ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی واته به‌هرام ڕادان له ته‌له‌فزیۆنی ئێران‌دا، کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌بووه.
کێشه‌ی فلێمه‌که له به‌شی بانگه‌شه‌دا چی بووه؟
به‌داخه‌وه ڕێکخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێران وه‌ڵامێکی ڕوونی بۆ ئه‌مه نه‌بووه. ئه‌م هه‌موو تێچووه‌مان هه‌بووه که ئه‌کته‌رێکی ناودار به‌شداری فلێمه‌که‌مان بکات و به‌مه‌ش له کاتی نمایش کردنیدا به‌شێکی ئه‌و بوودجه ته‌رخان کراوه‌مان بۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام له ڕێکخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگدا ڕێگری له بانگه‌شه‌کردنی ئه‌م فلێمه کرا.
فلێمه‌که به پاڵپشتی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی به‌رهه‌م هاتووه؟
به‌ڵێ، منیش وام وتووه که کاتێک دامه‌زراوه‌ی فارابی له ده‌رهێنانی ئه‌م فلێمه پاڵپشتی کردووه، له کاتی نمایش کردنیدا به چه هۆکارێک وای به سه‌ر هاتووه؟ فلێمێک که تێچوویه‌کی زۆری هه‌بووه به نمایش کردنێکی لاواز، زیانێکی زۆری به‌ر ده‌که‌وێت. به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووم که پاڵپشتی له کاتی نمایش کردنی فلێم ڕه‌نگه گرنگتر له پاڵپشتی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و فلێمه بێت، له جیهاندا بانگه‌شه‌ی فلێمێکی به‌رهه‌مهێنراو جێی گرنگی و بایه‌خه، به‌ڵام لێره پاش نمایش کردنی، بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت. بانگه‌شه له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی فلێمێک ئه‌وه‌نده گرنگه که له سه‌دا 20ی تێچووی وه‌به‌رهێنانی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت.
نمایش کردنی فلێمی چیرۆکی ئاشقی له قه‌زاکاندا چۆن بووه؟
یه‌کێک له کێشه‌کانی ئێمه، نمایش کردنی فلێمه‌که‌مان له قه‌زاکانه که به ڕوونی بڵێم، سینه‌مایان نییه، واته پارێزگا کوردنشینه‌کانی ئێمه وه‌ک کرماشان، ئیلام، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا(مه‌هاباد) و کوردستان به 8 ملیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه ته‌نیا دوو سینه‌مایان له سنه و کرماشان هه‌یه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به خوێندنه‌وه‌ی من له پێش نمایش کردنی فلێمه‌که، ده‌بوایه چیرۆکی ئاشقی له‌م چه‌ند پارێزگایه‌دا قه‌ره‌بووی تێچووه‌که‌ی بکردایه. شاره‌کانی وه‌ک ئیلام، مه‌هاباد، قه‌سری شیرین و …. سینه‌مایان نییه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ری ئێرنا
وه‌رگێڕان: جام کوردی