جام کوردی:
ئه‌مه وێنه‌ی شاری حۆمسی سوریایه پێش و پاش شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته. له‌م شه‌ڕه‌دا که گرووپه تیرۆریستییه‌کان به هاوکاری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوا تاوانێکی هه‌ره زۆریان له کوشتن و بریندار کردن و ئاواره کردنی دانیشتووانی ناوچه جیاوازه‌کانی سوریا ئه‌نجام داوه، ژێرخانی ئابوری و شار و گونده‌کانی ئه‌م وڵاته‌ش تووشی دوژمنایه‌تییه‌کی هه‌ره گه‌وره بوونه‌ته‌وه. له ئێستای سوریا که‌متر ناوچه‌یه‌ک ده‌بینرێت که خشتی خانووه‌کانی به گوله‌ی تیرۆریستان و له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا کاریگه‌ری به‌ر نه‌که‌وتبێت. ئه‌مه‌یه دۆخی ناله‌باری وڵاتێک که دانیشتووانه‌که‌ی بوونه‌ته قوربانی ڕق و دوژمنایه‌تی سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌بستان و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له ڕۆژئاوا.