جام کوردی:
جیهان به‌م زووانه جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی مێژوویی بۆ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانێکی ده‌ستکردی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران به‌رز ڕاده‌گرێت. هه‌مووان هیوادار بووین و به‌رده‌وام بڕوامان هه‌یه که چاره‌سه‌ربوونی دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران، ده‌رفه‌تی سه‌ر له نوێ جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه‌ی جیدی توندڕۆیی که ناوچه‌که و جیهان به‌ره‌و لێواری له‌ناوچوون ده‌بات، دابین ده‌کات.
سه‌رۆک ڕۆحانی به چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندووه که یه‌که‌مایه‌تی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بریتییه له دۆستایه‌تی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که و هاوکاری جیهانی به تایبه‌ت له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی. له ده‌سپێکی ده‌ست به کاربوونی کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا، سه‌رۆک کۆمار گه‌ڵاڵه‌ی جیهانیی دژ به توندڕۆیی و توندووتیژی پێشنیار کرد. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به کۆی ده‌نگ په‌سه‌ند کرا و هیوایه‌کی بۆ ده‌ستپێکردنی هه‌وڵێکی جیهانی له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دابین کرد. به‌داخه‌وه هه‌ندێک له وڵاتانی جیهان دژایه‌تی هاوکاری داهێنه‌رانه ده‌که‌ن. ده‌ستبه‌جێ پاش واژۆبوونی ڕێکه‌وتننامه‌ی کاتی ناوه‌کی له سه‌رماوه‌زی ساڵی 1392ی کۆچی هه‌تاوی، عه‌ره‌بستان که له به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی تاران له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌ستی به نیگه‌رانی ده‌کرد، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی بۆ شکست هێنانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه به کار هێنا. ئه‌مڕۆ، به‌ڵگه‌ی وا له به‌رده‌ستدایه که هه‌ندێک لایه‌ن له ڕیاز، نه‌ک ته‌نیا دژایه‌تی ئاسایی بوونه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجه‌که ده‌که‌ن، که‌چی پێداگری له‌وه ده‌که‌ن که ناوچه‌که به گشتی به‌ره‌و ئاڵۆزی و پێکدادان ببه‌ن.
عه‌ره‌بستان له‌وه نیگه‌رانه که به لادرانی په‌رده‌ی بیانووه‌کانی ناوه‌کی، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی جیهانی، واته ڕۆڵی چالاکانه‌ی ئه‌م وڵاته له پشتیوانی گرووپه توندڕۆکانی جیهانی و ئه‌م ڕه‌وته ئاشکراتر ببێت. هێماکانی ئه‌م بیرۆکه توندڕۆوانه ڕوون و ئاشکرایه. له ماڵه‌وه، خوێنڕژانی حکومه‌ت سه‌ر ده‌بڕن، هاوشێوه‌ی له سێداره‌دانی ئه‌م دواییه‌ی 47 به‌ندکراو له ڕۆژێکدا، به تایبه‌ت که‌سایه‌تی ناوداری ئایینی که ته‌مه‌نی خۆیی له پێناو به‌رگری ئاشتیخوازانه له مافی مرۆڤ به کار هێنا. له ده‌ره‌وه‌ش، ده‌مامه‌کداره‌کان سه‌ر ده‌بڕن و مرۆڤه‌کان به دڕندانه‌ترین شێواز له ناو ده‌به‌ن. له بیری نه‌که‌ین که هۆکاری زۆربه‌ی ڕووداوه تیرۆریستییه‌کان، له ڕووداوی 11ی سپتمبێر تا ته‌قه‌کردنی سن برناردینۆ و ڕووداوه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ماوه‌یه و به گشتی ئه‌ندامانی گرووپه تیرۆریستیه‌کانی وه‌ک قاعیده و به‌ره‌ی نوسره یان له بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووی عه‌ره‌بستان بوون و یان له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه و به پشتیوانی دۆلاره نه‌وتییه‌کانی ڕیاز په‌ره به کرده‌وه دژه مرۆڤییه‌کان ده‌ده‌ن.
ستراتیژی عه‌ره‌بستان له‌م قۆناغه‌دا به‌لاڕیدابردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کییه له ڕێڕه‌وی خۆیی و هه‌روه‌ها درێژه‌پێدان و ته‌نانه‌ت ئاڵۆزترکردنی ڕه‌وشی ناوچه‌که له سه‌ر سێ ته‌وه‌ر: گوشار خستنه سه‌ر ڕۆژئاوا، په‌ره‌پێدانی ئاڵوزییه‌کانی ناوچه‌که به به‌رده‌وامی شه‌ڕی یه‌مه‌ن و پشتیوانی له ڕه‌وتی توندڕۆیی و هاندانی ڕاسته‌وخۆی ئێران.
ده‌سدرێژی سه‌ربازی ڕیاز له یه‌مه‌ن و پشتیوانی له گرووپه توندڕۆ‌کان دوو بابه‌تی ڕوون و ئاشکران، به‌ڵام کرده‌وه‌کانی دژ به ئێران له پێناو هاندانی وڵاتی ئێمه، تا ئێستا نه‌بووه‌ته مانشێتی میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پشوودرێژیمان ڕێگربووه له خوڵقاندنی قه‌یرانه‌کان.
حکومه‌تی ئێران له به‌رزترین ئاستدا، هێرشی سه‌ر باڵوێزخانه و کۆنسووڵخانه‌ی عه‌ره‌بستانی ئیدانه و ئاسایشی دیپلۆماتکارانی ئه‌و وڵاته‌ی دابین کردووه. ئێمه هه‌نگاوی به‌په‌له‌مان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی ناوه و ئیراده‌ی به‌هێزی خۆمان پیشان داوه تا هێرشبه‌ره‌کان ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ندێک ڕێ و شوێنی تایبه‌تمان سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی که له ئه‌رک و ڕاسپارده‌کانیان که‌مته‌رخه‌مییان نواندووه، گرتووه‌ته به‌ر و لێژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌مان له ئاستی ناوخۆییدا پێکهێناوه تا له داهاتووشدا ڕێگری له دووپات بوونه‌وه‌ی وه‌ها ڕووداوێک بکرێت. له به‌رامبه‌ردا، حکومه‌تی عه‌ره‌بستان و یاوه‌رانی، له سێ ساڵی ڕابردوو دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌کانی ئێرانی له یه‌مه‌ن، لۆبنان و پاکستان کردووه‌ته ئامانجی ڕاسته‌وخۆی هێرشه‌کان که بووه‌ته هۆی کوژرانی دیپلۆماتکاران و خه‌ڵکی خۆجێیی. چه‌ندین خاڵی دیکه سه‌باره‌ت به کرده‌وه هه‌ڵخڕێنه‌ره‌کان بوونیان هه‌یه. زیاره‌تکارانی ئێرانی بوونه‌ته ئامانجی کرده‌وه ڕێکخراوه‌ییه‌کان، دوو ئه‌ندامی پۆلیسی عه‌ره‌بستان ده‌سدڕێژییان کرده سه‌ر دوو کوڕی گه‌نجی ئێرانی له شاری جه‌ده که تووڕه‌یی ڕای گشتیی له ئێران به دواوه بوو. هه‌روه‌ها، که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی ڕیاز له ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا کوژرانی 464 زیاره‌تکاری ئێرانیی لێکه‌وته‌وه، به‌ده‌ر له‌مه‌ش، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته چه‌ندین ڕۆژ وه‌ڵامی داواکاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان و حکومه‌تی ئێرانی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان نه‌دایه‌وه. زیاتر له‌مه‌ش، وتارخوێنه‌کانی حکومه‌تی عه‌ره‌بستان وه‌ک نه‌ریتێکی هه‌میشه‌یی نه‌ک ته‌نیا دژ به ئێران، به‌ڵکوو به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م شێعه‌کان پڕوپاگه‌نده‌یان دڕیژه پێداوه. کرده‌وه‌ی دژه مرۆڤانه‌ی له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر پاش ماوه‌یه‌کی کورت له وتارێکی ئاژاوه‌گێڕانه‌ی وتاربێژێکی مزگه‌وتی حه‌رام بووه که له سه‌ره‌تای ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی له وتارێکی دیکه‌دا ڕایگه‌یاندبوو : ” دژایه‌تی ئێمه له گه‌ڵ شێعه و کرده‌وه خۆکوژییه‌کانمان دژ به‌وان تا کاتێک له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ده‌ژین، به‌رده‌وام ده‌بێت “. سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌م کێشانه، ئێران به دڵنیایی له به‌هێزبوونی خۆی، بیر له کرده‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌کردووه‌ته‌وه و له پچڕان یان دابه‌زاندنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کان خۆی به دوور گرتووه. وه‌ڵامی ئێمه تا ئێستا له گه‌ڵ پشوودرێژیمان هاوڕێ بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش تاکلایانه به‌رده‌وام نابێت. ئێران خوازیاری ئاڵۆزتربوونی ڕه‌وشی ناوچه‌که نییه، ئێمه پێویسته له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندووتیژی، یه‌کگرتوو بین. سه‌رۆک کۆمار و من وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی کاره‌کانمانه‌وه له‌م کابینه‌یه‌دا، به گشتی و له کۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌کانمان، ئاماده‌یی خۆمان له پێناو وتووێژ و دانوستان، دابین کردنی ئاسایش و ئارامی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕۆیی ڕاگه‌یاندووه. به‌ڵام وته‌کانی ئێمه له عه‌ره‌بستان نابیسترێت. سه‌رکرده‌کانی ڕیاز پێویسته هه‌ڵبژاردنێکیان هه‌بێت، ئه‌وان ده‌توانن درێژه به پشتیوانی له توندڕۆ‌کان و په‌ره‌پێدانی ناکۆکی تائیفی له ناوچه‌که بده‌ن یان ده‌توانن ڕۆڵی کارامه‌یان له پێناو سه‌قامگیری و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵبژێرن و به کرده‌وه بیسه‌لمێنن. ئێمه هیوادارین بیر و هزری داهێنه‌رانه زاڵ ببێت.
نووسه‌ر: محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
سه‌رچاوه: نیۆیۆرک تایمز
وه‌رگێڕان: جام کوردی