جێگری وه‌زیری زانسته‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هاوکارییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی زانسته‌کان پاش ئاماژه‌دان به‌وه‌یکه 8 زانکۆی ئێران ده‌که‌ونه ڕیزی 800 زانکۆی لووتکه‌ی جیهان، وتی: کاریگه‌ریدانانی فه‌رهه‌نگه‌کان به‌هۆی جیهانیبوونی زانسته و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بلیمه‌تان.
دوکتۆر سالار ئامولی له حه‌وته‌مین دانیشتنی ڕاوێژکاریی جێگران و به‌ڕێوه‌به‌رانی نێوده‌وڵه‌تی زانکۆکان و ناوه‌نده‌کانی فێرکاری باڵا و توێژینه‌وه و پارکه‌کانی زانست و ته‌کنۆلۆژیای هه‌ڵبژێردراو له زاهیدان وتی: ئه‌مڕۆ هه‌ڵگرتنی سنووره‌کانی زانستی و به نێوده‌وڵه‌تی کران یه‌ک له دواکارییه‌کانی وه‌زاره‌تی زانسته‌کانه و ئه‌مه‌ش له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می په‌ره‌پێدانی وڵات‌دا پێشبینی کراوه و له‌م پێوه‌ندییه‌دا پاڵپشتیکردن له که‌رتی تایبه‌ت یه‌ک له گرنگترین هه‌نگاوه‌کانه.
ناوبراو پاش ئاماژه‌دان به‌وه‌یکه 8 زانکۆی ئێران له‌ڕیزی 800 زانکۆی لووتکه‌ی دونیادان، درێژه‌ی دا: کاریگه‌ریدانانی فه‌رهه‌نگه‌کان به‌هۆی جیهانیبوونی زانسته و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بلیمه‌تان. ئه‌و شته‌ی که پێی ده‌ڵێن: به‌گشتیبوونی فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت یان به‌تایبه‌تبوونی فه‌رهه‌نگی گشتی.
ئامولی وتی: هه‌ڵگرتنی هه‌ندێ له‌مپه‌ر ده‌بێته هۆی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵوگۆڕی زانست و زانیارییه‌کان.
ئه‌م به‌رپرسه له‌درێژه‌دا هۆکاره‌کانی گه‌شه‌ی بنه‌مایی کۆمه‌ڵگای زانستی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک بنیاتنانی دیپلۆماسی زانستی و ته‌کنۆلۆژیا به‌پێی زمانی فارسی و به‌رهه‌م هه‌ڵگرتن له توانای ئێرانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها هاوکاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده زانستی و زانکۆییه‌کان ئاماژه پێدا.