جام کوردی:
بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: وه‌زیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی به‌فرانبار ده‌گاته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری مێهر، بابه‌ک دین په‌ره‌ست بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆکی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م وه‌زاره‌ته، هه‌واڵی سه‌ردانه دوو ڕۆژه‌که‌ی ڕه‌حمانی فه‌زڵی بۆ سوریا ئاشکرا کردووه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وڵات له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی محه‌ممه‌د شه‌عار وه‌زیری ناوخۆی سوریا و به ئامانجی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌یه و تێیدا ڕێکه‌وتنه هاوکارییه‌کانی نێوانیان ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
شایانی ئاماژه‌یه وه‌زیری ناوخۆی سوریا، یه‌که‌می مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له سه‌ردانێکی فه‌رمیدا بۆ تاران له گه‌ڵ ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسانی دیکه‌ی ئێران کۆبووه و چه‌ندین ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوکاری نێوان دوو وڵات سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه تیرۆریستییه‌کان، ماده هۆشبه‌ره‌کان و هاوکارییه‌کانی نێوان هێزه‌کانی پۆلیس واژۆیان له سه‌ر کرا.