دوو کتێبی “خانووی دۆست له‌کوێیه” و “ده‌نگی پێی ئاو” به‌رهه‌می شاعیری به‌ناوبانگی ئێرانی سوهراب سپێهری وه‌رگێڕدرانه سه‌ر زمانی کوردی و له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڵاو کرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کتێبه‌کانی “خانووی دۆست له کوێیه” و “ده‌نگی پێی ئاو”ی سوهراب سپێهری، له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کورد “توانا ئه‌مین” وه‌رگێڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی.
توانا ئه‌مین که له کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستانه له‌مباره‌وه وتی: خانووی دۆست له کوێیه چه‌ند حه‌فته پێش له‌لایه‌ن “کتێبخانه‌ی فێربوون”ه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: چه‌ند مانگ له‌مه‌وپێش کتێبی ده‌نگی پێی ئاوم وه‌رگێڕاوه سه‌ر زمانی کوردی، به‌م کتێبه‌وه ده‌مویست کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر شیعری سوهراب هه‌ڵسه‌نگێنم و به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌گه‌ڵ پێشوازی باش ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه بڕیارم دا هه‌مووی 8 کتێبه‌که‌ی سوهراب سپێهری وه‌رگێڕمه‌وه سه‌ر زمانی کوردی.
توانا ئه‌مین سه‌باره‌ت به شێوازی ئاشنایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ شیعری سوهراب ده‌ڵێت: ئاشنایه‌تی من له‌گه‌ڵ شیعری سوهراب سپێهری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1376ی هه‌تاوی واته ئه‌و کاته‌ی که له که‌ره‌ج ئاواره بووین، له ڕاستیدا ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌خته‌م له‌گه‌ڵ شیعره‌کانی سوهراب تێده‌په‌ڕاند.
ناوبراو درێژه‌ی دا: سوهراب شتێکی پێویسته بۆ هه‌میشه، چونکه سوهراب واته قووڵبوونه‌وه له‌جیهاندا، سوهراب دژی ده‌کارکردنه ته‌نانه‌ت ده‌کارکردنی له ڕاده‌به‌ده‌ر له وتندا، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه سوهراب له هه‌مووی زمانه‌کانی زیندووی جیهاندا جێگه و پێگه‌ی خۆی هیه و بێ گومان خوێنه‌ران پێشوازی لێ ده‌که‌ن.
شیاوی باسه توانا ئه‌مین له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌دایکبووه و پێشتریش ڕ‌ومانی “بووه کوێره‌ی” سادق هه‌دایه‌تی کردۆته کوردی.