جام کوردی:
پێگه‌ی هه‌واڵی دۆیچه‌وله له ڕاپۆرتێکدا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به پێدانی زانیارییه‌کان هاوکاری سوریا ده‌کات.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: برلین له کاتێکدا بیر له هاوکاری دیمه‌شق ده‌کاته‌وه که ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا BND تا ساڵی 2011 په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وامی له گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانی سوریا هه‌بووه.
میدیاکانی ئه‌ڵمانیا ڕایانگه‌یاندووه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته سه‌ر له نوێ ده‌ستیپێکردووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاکان که بۆ یه‌که‌م جار له ڕۆژنامه‌ی بێڵد بڵاو کراوه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتنیان له گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له دیمه‌شقدا هه‌بووه.
ده‌وترێت که بابه‌تی سه‌ره‌کی له‌م چاوپێکه‌وتنانه‌دا ئاڵ و گۆڕی زانیارییه‌کان سه‌باره‌ت به گرووپی تیرۆریستی داعش بووه.
له‌م ڕاپۆرتانه‌دا هاتووه که ڕه‌نگه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا بیر له کردنه‌وه‌ی درگاکانی هاوکاری له گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا بکاته‌وه تا له کاتی پێویستدا له‌م وڵاته چالاکی هه‌بێت، بۆ نموونه له ئه‌گه‌ری تێکشکانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌ڵمانیا له ئاسمانی سوریا، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ده‌توانێت جێی گرنگی و بایه‌خ بێت.
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا وه‌ک ڕابردوو هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕاپۆرتانه‌دا نه‌بووه. وته‌بێژی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانی وڵاته‌که‌ی و سوریا لێدوانێکی نه‌بووه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی دۆیچه‌وله، بڕیاره ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا له دیمه‌شق ناوه‌ندێک بکاته‌وه که ڕه‌نگه له بینای باڵوێزخانه‌که‌ی له شاری دیمه‌شق بێت.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له دیمه‌شق له ساڵی 2012 تا ئێستا داخراوه.
حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاره سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌که‌ی له سوریا له‌مساڵدا بڕیارێکی نوێ ده‌ربکات.