جام کوردی:
به ئاکام نه‌گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کانی عه‌ره‌بستان له به‌ره‌کانی سوریا، عێراق و یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها سه‌رنه‌که‌وتنی له تێکدانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5، چوار هۆکاری سه‌ره‌کین که سه‌رکرده‌کانی ڕیازی تووڕه کردووه و به شڵه‌ژاوییه‌کی که‌م وێنه هه‌نگاو به‌ره‌و خوڵقاندنی قه‌یران له ناوچه‌که‌دا ده‌نێن.
عه‌ره‌بستان له کاتێکدا بڕیاری له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر که‌سایه‌تی ناوداری شێعه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌رکرد که به هۆی شکست هێنانی له کایه‌کانی ناوچه‌که‌دا به قۆناغێکی ناله‌باری سیاسی له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا تێپه‌ڕ ده‌بێت. شکستی عه‌ره‌بستان له به‌ره‌ی سوریا، عێراق و یه‌مه‌ن لوتکه‌ی سه‌رنه‌که‌وتنه‌کانی ئه‌وان پیشان ده‌دات، زیاتر له‌مه‌ش، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه تێکده‌رانه‌کانی ڕیاز له گه‌ڵ ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، له ئاکامدا ئێران و وڵاتانی 1+5 له ڤییه‌نا ڕێکه‌وتنێکی مێژووییان واژۆ کرد و له ماوه‌یه‌کی نزیک له داهاتوودا جێبه‌جێش ده‌کرێت. له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه ئه‌م شکستانه به شێوازێکی ڕوونتر شرۆڤه بکه‌ین:
1)چوار ساڵ به سه‌ر قه‌یرانی سوریا تێپه‌ڕ ده‌بێت و عه‌ره‌بستان سه‌ره‌ڕای تێچووی ملیار دۆلاری له پێناو ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی “به‌شار ئه‌سه‌د” سه‌رۆک کۆماری سوریا شکستی هێناوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م تێچووه‌ش، ڕیاز 2 هه‌زار و 500 تیرۆریستی هه‌نارده‌ی سوریا کردووه، به‌م پێیه‌ش، زۆربه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سوریا له یارمه‌تی دارایی، سه‌ربازی و مرۆڤی عه‌ره‌بستان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. گرووپی تیرۆریستی “جیش الاسلام” له‌و گرووپانه‌یه که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕیازه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت، سه‌رکرده‌ی ئه‌م گرووپه له ماوه‌ی ڕابردوو کوژرا. کوژرانی “زه‌هران علوش” سه‌رکرده‌ی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له نزیک شاری دیمه‌شق وای کرد که عه‌ره‌بستان په‌ره به هه‌وڵه‌کانی دژ به ئێران بدات، بابه‌تێک که به ڕای شاره‌زایان، په‌یوه‌ندی زۆری به له سێداره‌دانی شێخ نه‌مره‌وه هه‌یه.
به‌م دواییانه به ئاماده‌بوونی ئێران له وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به ئاشتی سوریا و ده‌سخستنی ئه‌ندامان به ڕاگه‌ێندراوێکی هاوبه‌ش، ههنگاوێکی به‌نرخ له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه هه‌ڵگیرا، ڕاگه‌ێندراوێک که تێیدا هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کان تا 18 مانگی داهاتوو له‌م وڵاته قه‌یراناوییه‌دا پێش بینی کراوه. هه‌ر بۆیه نزیکبوونه‌وه له چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه چه‌ندین ساڵه‌یه، زه‌نگی مه‌ترسیی بۆ ڕژێمی ئالی سه‌عوود لێداوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئارامی و سه‌قامگیری سوریا ده‌توانێت ببێته هۆی شڵه‌ژانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان.
2)پاش سوریا، عێراق بوو به گۆڕه‌پانی چالاکییه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش. داعشه چه‌کداره‌کان که له به‌ره‌کانی شه‌ڕی سوریا به ئامانجی سه‌ره‌کی خۆیان نه‌گه‌یشتن، له ژووئه‌نی 2014 به‌ره‌و عێراق به‌ڕێکه‌وتن. په‌یوه‌ندی نزیکی نێوان حکومه‌تی عێراق له گه‌ڵ ئێران بابه‌تێکی شاراوه نییه. “حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی” سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به ده‌یان جار له کۆڕ و کۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان باسی له هاوکارییه‌کانی تاران له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش کردووه. له به‌رامبه‌ردا، عه‌ره‌بستان ماوه‌ی 25 ساڵ له به‌غدا باڵوێزخانه‌ی نه‌بووه. باڵوێزخانه‌ی ڕیاز له به‌غدا که پاش هێرشی حکومه‌تی سه‌دام بۆ کوێت داخرا بوو، به‌م نزیکانه سه‌ر له نوێ کراوه‌ته‌وه. به پێی ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستان له لایه‌نگران و یارمه‌تیده‌رانی سه‌ره‌کی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه بووه، نزیکایه‌تی نێوان به‌غدا و تاران له شه‌ڕی دژ به تیرۆر بووه‌ته هۆی جێگیربوونی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی نێوان ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته شێعه‌یه. له‌م نێوه‌نده‌دا تۆمه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به دووچاوه‌کی حکومه‌تی به‌غدا له به‌رامبه‌ر دانیشتووانه سوننه‌که‌ی عێراق، کاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته داناوه. شکسته‌کانی ڕیاز کاتێک زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، سوپای عێراق و هێزه‌کانی ناسراو به حه‌شدی شه‌عبی، شاری ڕۆمادییان له ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ده‌رهێنا. ئازادکردنی ڕۆمادی له کاتێکدا بوو که عه‌ره‌بستان و 34 وڵاتی دیکه له ئیئتلافێکی ڕواڵهتییانهدا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا ڕاسته‌وخۆ له کاروباری عێراق ده‌ستێوه‌ردانیان هه‌بێت.
3)یه‌کێک له گه‌وره‌ترین شکست و سه‌رنه‌که‌وتنه‌کانی عه‌ره‌بستان له قه‌یرانی یه‌مه‌ن ئاشکرا بووه‌ته‌وه. پاش سه‌رکه‌وتنه به‌رچاوه‌کانی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی یه‌مه‌ن له ژێر سه‌رکردایه‌تی ئه‌نسارووڵا، خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ڕیاز هێرشه ئاسمانییه‌کانی بۆ یه‌مه‌ن ده‌ستپێکرد. له ده‌سپێکی ئه‌م هێرشانه که به “گه‌رده‌لوولی یه‌کلاکه‌ره‌وه” ناوبانگی ده‌رکرد چاوه‌ڕوانی عه‌ره‌بستان و ئه‌ندامانی ئیئتلافی عه‌ره‌بی وا بوو که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا کۆتایی به ته‌مه‌نی ئه‌نسارووڵا بێنن و پێگه‌ی “عه‌بدڕه‌به مه‌نسوور هادی” سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵهاتووی یه‌مه‌ن بگه‌ڕێننه‌وه. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ده مانگ به سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه و هێرشه ئاسمانییه‌کانی سه‌ر یه‌مه‌ن، تا ئێستا ئامانجه‌کانی عه‌ره‌بستان مسۆگه‌ر نه‌بووه. نزیکایه‌تی ئه‌نسارووڵا له ئێران و پاڵپشتی مه‌عنه‌وی تاران له‌م بزووتنه‌وه‌یه بووه‌ته هۆی تووڕه‌یی و شڵه‌ژاوای سه‌رکرده‌کانی ڕیاز. سه‌عوودییه‌کان ناڕاسته‌وخۆ له یه‌مه‌ن خۆیان له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا ده‌بینن، بابه‌تێک که له سوریا و عێراقیش ده‌بینرێت. به پێی ڕاپۆرته بڵاوکراوه‌کان، ئه‌م ئیئتلافه تا ئێستا 100 فڕۆکه‌ی سه‌ربازی و 150 هێزی سه‌ربازیی به‌ره‌و به‌ره‌ی شه‌ڕی یه‌مه‌ن ناردووه. له ساڵه‌کانی ڕابردوو، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆی نێوان تاران – ڕیاز بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستان له نێوان ساڵانی 2007 تا 2014 به چه‌ندین گرێبه‌ست به بایه‌خی زیاتر له 80 ملیار دۆلار بووه‌ته گه‌وره‌ترین هاورده‌کاری چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی له سه‌ر ئاستی جیهاندا، به‌ڵام ئه‌م گرێبه‌ستانه تا ئێستا ده‌سکه‌وتی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌و وڵاته له ململانێکانی ناوچه‌که‌دا نه‌بووه.
4)ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئێران و 6 وڵاتی زلهێزی جیهانی له گرنگترینی ئه‌و ڕووداوانه بووه که ماوه‌ی دوو ساڵ هۆکاری سه‌ره‌کی نیگه‌رانییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ئالی سه‌عوود بووه. سه‌رکرده‌کانی ڕیاز به باشی له‌وه تێده‌گه‌ن که باشتربوونی پێگه‌ی ئێران وه‌ک وڵاتێکی کاریگه‌ر له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیهان و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئه‌م وڵاته ده‌بێته به‌هێزبوونی زیاتری تاران و ئه‌مه‌ش بۆ عه‌ره‌بستان وه‌ک ڕکابه‌رێکی سه‌ره‌کی له ناوچه‌که‌دا ئه‌سته‌مه که قبووڵ بکرێت. به‌رپرسانی ڕیاز له هه‌ل و مه‌رجێکدا که‌سایه‌تی ناوداری ئایینی شێعه‌یان له سێداره‌دا که له کاتی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نزیک بووینه‌ته‌وه. ئه‌وان به‌م کرده‌وه‌یه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بوو که کاردانه‌وه‌یه‌کی دیکه له تاران ببینن، به‌ڵام هه‌ڵسووکه‌وتی شیاوی به‌رپرسانی ئێران ئه‌م پیلانه‌ی سه‌عوودییه‌کانی پووچه‌ڵ کرده‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستان به هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا داده‌نرێت، کرده‌وه دژه مرۆڤه‌کانی ئه‌م وڵاته به ڕاشکاوانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه ڕه‌خنه‌ی لێ گیرا و به‌ده‌ر له‌مه‌ش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی هه‌ڵگرت. بێ گومان یه‌کێک له هۆکاره‌کانی نه‌بوونی پشتیوانی کۆشکی سپی له‌م کرده‌وه‌یه‌ی ڕیاز بۆ هه‌وڵه تێکده‌رانه‌کانی سه‌عوودییه‌کان سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕێکه‌وتنی مێژوویی ڤییه‌نا به‌ستێنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی تارانی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دابین کرد. وه‌ک چۆن چاوه‌ڕوان ده‌کرا، هه‌ل و مه‌رجی ئه‌رێنی وه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی تاران، بوو به هۆکاری شڵه‌ژانی کۆشک نشینانی ڕیاز و سیسته‌می پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان. ڕووداوێک که سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه دوژمنانه‌کانی عه‌ره‌بستان له پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ بوو به ئه‌مری واقیع و سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌وان له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.