جام کوردی:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەپشکی کورد لە ناو سوپای عێراق نیگەرانە و پێی وایە بەم سیستەم و ئالییەتەوە کورد ناتوانێت هاوبەشی سوپای عێراق بێت، پێشبینش دەکرێت ئەفسەرەکوردەکانی ناو سوپای عێراق بکشێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپه‌ڕی باس‌نیوز ڕایگه‌یاندووه، “مەسعود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە، نیگەرانە لە پشکی کورد لە سوپای عێراق، بە جۆرێک دەبوایە پشکی کورد لەو سوپایە لە ٪١٧ بوایە، بەڵام ئێستا تەنیا ٪١کەمتریشە، ئەوەشی کە ماوون لەدوای هێرشی داعش کشاونەتەوە و هاتوونەتەوە ناو هێزی پێشمەرگە، چونکە پێیان وایە سوپای عێراق لە نیشتیمانییەوە بۆ سوپایەکی تایفەگەری هەنگاو دەنێت، بەتایبەتی دوای دروستکردنی حەشدی شەعبی و کەمبوونەوەی ڕۆڵی سوپای عێراق، واپێشبینی دەکرێت کە بارزانی فەرمانی کشانەوەی فەرماندە سەربازیەکانی کورد بدات لەناو سوپای عێراق، چونکە بەشێکیان پەراوێزخراون و بەشێکیان کەوتوونەتە نێوان هەڵوێستی ئەوەی پشگیری لە سوپایەکی تایفەگەری بکەن یان بێنەوە کوردستان، “شاخەوان عەبدوڵا” جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاندووه: ته‌نها چه‌ند ئهفسهریكى كه‌می کورد ماوه له بەغدا، حەقە هه‌رچى زووه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جێگایان بۆ ده‌ستنیشان بكات و سود له تواناكانیان وەربگرێت و لە سوپای عێراق بیان کشێنێتەوە، بۆیە ئەگەر بڕیارێکی لەو شێوە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بدرێت باشە.
گوتیشی: “حەقە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپای عێراق بە سوپای عەرەبی بناسێنێت، چونكه له مانگى 7\2015 وه حكوومه‌تی عێراق كوردى له سوپای عێراق سڕیوەتەوە، وێڕاى چه‌ندین به‌ڵێنى “حەیدەر عبادى” سەرک وەزیرانی عێراق، بەوەی سوپا سالار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كورد، به‌ڵام درۆ ده‌رچوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ڕۆژانه هاووڵاتى ئێمه لەڕێگاى بەغدا و ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق لەلایه‌ن ئه‌و سوپایه‌وه ده‌ڕفێنرێن و سوكایه‌تیان پێده‌كرێت“.
شاخەوان عەبدوڵا، ئەوەشی خستەروو: حەقە لەئێستا بەدواوه جوڵە پێكردنى سوپاى عەرەبی عێراق بۆ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بەبێ ئاگادارى حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان، به پێشێلکردنى سه‌روه‌رى هه‌رێمى كوردستان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.