جام کوردی:
زیاتر له یه‌ک سه‌ده‌یه که پێکهاته‌ی ئابوری ئێران به داهاتی نه‌وته‌وه به‌سراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئامۆژگارییه‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو، سیاسه‌توانانی ئێران به پشت به‌ستن به داهاتی نه‌وت له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، قه‌د ئاماده نه‌بوون که ده‌ست له‌و داهاته هه‌ڵبگرن. یه‌کێک له خاڵه به‌هێزه‌کانی بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابوری ئێران ئه‌وه‌یه که له داهاتوودا چیدی وه‌ک ڕابردوو چاو نه‌بڕێته داهاتی نه‌وت و گاز. به‌رده‌وامی خۆڕاگری وه‌ک ستراتیژێک له پێناو به‌هێزتربوونی داهاتی حکومه‌ت له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌کان خاڵی گرنگ له‌م بوژانه‌وه‌دایه.
به گشتی داتای تایبه‌ت به هاورده‌کردنی ئێران پیشان ده‌دات که زیاتر له سه‌دا 25ی هاورده‌کاری وڵات، 20 کاڵا ده‌بێت و به‌شێک له‌م ڕێژه‌یه‌ش په‌یوه‌ندی به پێداویستییه گرنگ و ستراتژیکه‌کانی وڵاته‌وه هه‌یه. پێویست نییه که هاورده‌کردنی کاڵای له‌م شێوه‌یه له‌و وڵاتانه‌وه بێت که به چه‌شنێک دوژمانیه‌تییان له گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌یه. له سه‌دا 75ی هاورده‌کاری ئێران له 11 وڵاته‌وه‌یه که 7 له‌و وڵاتانه یان ئه‌ورووپین یان له به‌ره‌ی ڕۆژئاوادان.
ئێران وه‌ک چۆن له ڕابردوودا بینراوه، گرنگی به هه‌ندێک بازاڕی تایبه‌ت ده‌دات، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که له بواری ستراتژیک و به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان، پێویسته بازاڕه‌کانی مه‌به‌ست جۆربه‌جۆر بکرێن. ناسینه‌وه و جۆربه‌جۆرکردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئێمه به هاورده‌کاری ئه‌وان ناسراوین، یه‌کێک له ڕێگاکانی سه‌رکه‌وتنه له سیاسه‌تی خۆڕاگری ئابوری.
ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئه‌فریقا:
کیشوه‌ری ئه‌فریقا وه‌ک دووه‌م کیشوه‌ری جیهان له ڕووی پانتاییه‌وه و به هۆی هه‌بوونی ده‌رفه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری، ده‌فرایه‌تی ئابوری به‌ربڵاوی هه‌یه، وه‌ک کانزا‌کان، بواری کشتووکاڵ، ئاو و هێزی کاری پێویست و هه‌رزان.
هه‌روه‌ها ئه‌م کیشوه‌ره به‌شێکی گه‌وره‌ی له بازاڕه جیهانییه‌کانی نه‌وت، گاز، قاوه، کاکائۆ، ئه‌ڵماس، کرۆم، پلاتین، بۆکسیت، مس، فۆسفات، ئاڵتوون، یۆرانیۆم و سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی دیکه هه‌یه.
له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو گه‌شه‌ی ئابوری له ئه‌فریقا به‌رچاو بووه و هه‌نارده‌کردنی وڵاتانی ئه‌م کیشوه‌ره به له سه‌دا 300 گه‌شه‌کردن له 150 ملیار دۆلار گه‌یشتووه‌ته 600 ملیار دۆلار.
ئاماره فه‌رمییه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که ڕێژه‌ی دان و سانی هه‌ندێک له وڵاتانی وه‌ک چین، برازیل و هیندستان بۆ ئه‌فریقا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه و له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی وڵاتی به‌رازیل له گه‌ڵ ئه‌فریقا پێنج هێنده زیادی کردووه، ته‌نیا له میانه‌ی ده‌یه‌ی 90 ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کاری چین بۆ ئه‌فریقا له سه‌دا 700 به‌رز بووه‌ته‌وه و له ساڵی 2003 به‌راورد به ساڵی 2002 دوو هێنده زیادی کردووه.
وڵاتێک وه‌ک چین به باشی له گرنگی و پێگه‌ی ستراتژیکی ئه‌م کیشوه‌ره تێگه‌یشتووه و به داڕشتنی گه‌ڵاڵه و پلانێکی ستراتژیکی درێژخایه‌ن له ماوه‌ی که‌متر له 20 ساڵ، بووه‌ته یه‌که‌م هاوبه‌شی بازرگانی وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌فریقا. له کاتێکدا که ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی چین له گه‌ڵ ئه‌فریقا له ساڵی 2000 ته‌نیا 10 ملیار دۆلار بووه، له ده‌ره‌نجامی هه‌مان پلان و ستراتیژ له ئێستادا ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته 231 ملیار دۆلار.
له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هۆی وشکه‌ساڵی و که‌مبوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاو، ده‌رفه‌تی کشتووکاڵ ڕووی له دابه‌زین کردووه، به‌ڵام کیشوه‌ری ئه‌فریقا به هۆی هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تیه‌وه، له بارودۆخێکی سه‌قامگیرتردایه. ئه‌م ده‌فرایه‌تی و توانا که‌م وێنه‌یه وای کردووه که زۆربه‌ی وڵاتان به تایبه‌ت وڵاتانی زلهێز به شێوازی جۆر به جۆر بیر له ئاماده‌بوونی به‌رچاوتری خۆیان له‌م کیشوه‌ره ده‌که‌نه‌وه. ئه‌و وڵاتانه له ڕێگای سه‌رمایه‌گوزاری یان به‌شداری و ته‌نانه‌ت ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و سه‌ربازی له هه‌وڵی جێگیرکردنی پێگه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیانن له کیشوه‌ری ئه‌فریقا.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش به‌م هۆکارانه، پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی له ئه‌فریقا هه‌یه:
1)نه‌بوونی پێشینه‌ی داگیرکاری و ئه‌زموونی باڵای دژ به سته‌مکاری.
2)پاڵپشتی له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقی پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی.
3)ئاماده‌بوونی به‌هێزی سیاسی له کیشوه‌ری ئه‌فریقا پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی.
4)به‌خشینی به‌رده‌وامی یارمه‌تییه مرۆڤ دۆستانه‌کان وه‌ک دامه‌زراندنی بنکه‌کانی مانگی سوور، چالاکییه‌کانی جیهادی ئاوه‌دانکاری و پێدانی یارمه‌تییه‌کانی گه‌شه‌پێدان.
5)تێڕوانینی ئه‌رێنی گه‌لان و حکومه‌ته‌کانی ئه‌فریقا به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی هاوبه‌شییه‌کان و تێڕوانینی هاوشێوه به‌رامبه‌ر به ڕه‌وتی داگیرکاری و سته‌مکاری.
ڕۆڵی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌فریقا له سیاسه‌تی خۆڕاگری ئابوری:
ده‌فرایه‌تی و پۆتانسێڵه‌کانی ئه‌فریقا ده‌توانێت له داهاتوودا به‌شێک له پێداویستییه‌کانی هاورده‌کاری ئێران دابین بکات، زۆربه‌ی ئه‌و کاڵایانه‌ی که هاورده ده‌کرێن، ده‌کرێت به نرخێکی هه‌رزانتر له ئه‌فریقاوه هاورده بکرێت.
پاڵپشتی له وه‌به‌رهێنانی به‌رده‌وامی کشتووکاڵی و سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان له بنه‌ماکانی خۆڕاگری ئابورییه. به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی وڵات و که‌مبوونی زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کان وای کردووه که گوشارێکی زیاتر له سه‌ر به‌شه‌کانی وه‌ک سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان و کشتووکاڵی له پێناو وه‌به‌رهێناندا بێت و ئه‌مه‌ش ناسه‌قامگیری له که‌رتی وه‌به‌رهێنان دێنێته ئاراوه. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داواکاری له به‌شی خۆراک و له لایه‌کی دیکه‌وه که‌مبوونی ده‌فرایه‌تییه‌کانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌کانی ئاو بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان له‌م به‌شه‌دا و له‌مڕۆدا وه‌به‌رهێنانی خۆراک و کاڵا خوارده‌مه‌نییه‌کان له یه‌که‌مایه‌تی گرنگ و ستراتژیکی سه‌رمایه‌گوزاری هه‌ژمار ده‌کرێن.
ئێران له کۆنه‌وه گرنگی به هه‌ندێک بازاڕی تایبه‌ت ده‌دات، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که له ڕوانگه‌ی ستراتژیک و به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان، پێویسته بازاڕه‌کانی مه‌به‌ست جۆربه‌جۆرییان پێوه دیار بێت. ئه‌فریقا سه‌قامگیری که‌ش و هه‌وا و زه‌وییه به پیته‌کانی، ده‌رفه‌تی چه‌ندین جار چالاکی کشتووکاڵیی له ساڵێکدا دابین کردووه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت پێداویستییه‌کانی ئێمه له به‌رهه‌مه کشتووکاڵییه‌کاندا چاره‌سه‌ر بکات.
ڕوون و ئاشکرایه که بازرگانی له گه‌ڵ ئه‌فریقا پێویستی به پاڵپشتی خزمه‌تگوزاری و زانیاری هه‌ندێک ڕێکخراوی وه‌ک ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی هه‌نارده‌کاری ئێران، سندۆقی ده‌سته‌به‌ری هه‌نارده‌کاری، وه‌رگرتنی زانیاری له نوێنه‌رایه‌تییه سیاسییه‌کان، دابین کردنی ئاسانکاری فڕۆکه‌وانی و که‌شتیوانی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی هاوشێوه‌یه. ڕۆڵی میدیاکان له پێناو ناساندنی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌فریقا و ناردنی شانده توێژه‌ره‌کان به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بازاڕه به ئامانجی مسۆگه‌ربوونی ئاسۆی دیاریکراو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه.
ڕێگاکانی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌فریقا:
دابین کردنی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له شێوازی بانگه‌شه و ڕێکلامی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی سه‌باره‌ت به ئه‌فریقا خاڵێکی پێویسته. به‌رپرسانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه پێویسته پێش هه‌ر هه‌نگاوێک، بیر و بڕوای کلتوری و ئابوری خۆیان له پێناو داهێنانی به‌ستێنی په‌یوه‌ندی ئاسایی له گه‌ڵ ئه‌فریقا به‌هێزتر بکه‌ن. به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگای ئێران هێشتا له ژێر کاریگه‌ری نه‌رێنی ڕۆژئاوایه سه‌باره‌ت به ئه‌فریقا و تا ئه‌مه‌ش کۆتایی پێ نه‌هێندرێت، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانمان له گه‌ڵ ئه‌فریقا تووشی کێشه ده‌بین. له‌م پێناوه‌دا ڕۆڵی میدیاکان و به‌ڕێوه‌به‌رانی چاپه‌مه‌نییه‌کان زۆر گرنگه.
له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌ل و حکومه‌ته‌کانی ئه‌فریقا له به‌رده‌م پڕوپاگه‌نده‌ی به‌ربڵاوی وڵاتانی سته‌مکاردان سه‌باره‌ت به کۆماری ئیسلامی ئێران. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه، پێویسته په‌ره به ڕاستگۆیی خۆمان له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌فریقا بده‌ین. خستنه‌ڕووی نه‌خشه‌ی گونجاو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، کلتوری و ئابوری له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاتانی ئه‌م کیشوه‌ره یه‌ک له‌و هه‌نگاوه گرنگانه‌ی ئێمه هه‌ژمار ده‌کرێت.
به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان، ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی وه‌فده ئابوری و بازرگانییه‌کان پێویسته به‌هێزتر بکرێت و کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی ئابوری ئێران – ئه‌فریقا گه‌شه‌ی پێ بدرێت.
له ڕوانگه‌ی ئابوری و گه‌شه‌پێدانه‌وه:
1)هه‌نگاونان به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاتانی ئه‌فریقی وه‌ک خاڵێکی پێویست له پێناو ئامانجه باڵاکانی کۆماری ئیسلامی.
2)یه‌که‌مایه‌تی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقی.
3)به‌رفراوانترکردنی یارمه‌تییه‌کان له پێناو ئامانجه سیاسی، کلتوری، ئابوری و ئه‌منییه‌کانی وڵات.
4)چالاک کردن و که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌فرایه‌تییه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت له بواری سه‌رمایه‌گوزاری و بازرگانی له گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقی.
5)ناسینه‌وه و دیاری کردنی ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌رمایه‌گوزاری به تایبه‌ت له به‌رهه‌مه‌کانی هه‌نارده‌کاری.
6)دابین کردنی ئاسانکاری هاتووچۆ بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی و که‌سانی په‌یوه‌ندیدار به‌وانه‌وه، وه‌ک پێدانی ڤێزه و مافی هاتووچۆ به بێ هیچ سنوردانانێک.
7)پاڵپشتی له پێکهێنان و گه‌شه‌پێدانی کۆنسرسیۆمه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی به ئامانجی ڕێخستنی بازاڕه‌کانی نوی.
8)به‌دواداچوون و چالاک کردنی کۆمیسیۆنه ئابورییه هاوبه‌شه‌کان و کۆمیته بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه.
9)ده‌ستنیشان کردن و ناردنی ڕاوێژکارانی بازرگانی بۆ وڵاتانی ئه‌فریقی.
10)سیاسه‌تی ئاسانکاری له یاساکان و په‌ره‌پێدانی هانده‌ره‌کانی پێویست و سه‌قامگیری یاسایی له که‌رتی هه‌نارده‌کاری.
11)واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی بازرگانی دوو یان چه‌ند لایه‌نه.
12)پلان‌داڕێژی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی به پێی پێداویستییه‌کانی هه‌نارده‌کاری، ڕێخستنی بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه و جۆربه‌جۆر کردنی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقی.
14)هاوکاری به‌رده‌وام له گه‌ڵ یه‌که وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و دابه‌شکاران له پێناو که‌مبوونه‌وه‌ی تێچووی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان.
15)دابین کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی دراوی دوو لایه‌نه له نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌فریقی.
16)دامه‌زراندنی ڕێکخراوه داراییه‌کان، کۆمپانیاکانی بیمه و گواستنه‌وه.
17)به‌کارهێنانی دیپلۆماسی له پێناو پاڵپشتی له ئامانجه ئابورییه‌کان.
18)که‌ڵک وه‌رگرتین له ده‌فرایه‌تییه‌کانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
19)هه‌ڵبژاردنی موشته‌رییه ستراتژیکه‌کان.
20)دابین کردنی جۆربه‌جۆری له شێوازه‌کانی فرۆشتن.
21)به‌شداری پێکردنی که‌رتی تایبه‌ت له فرۆشتن.
22)داهێنان له کار و دابین کردنی ده‌رفه‌تی نوێی ئابوری و وه‌به‌رهێنان.
له هۆکاره‌کانی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌فریقییه.
به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌فریقا:
سیسته‌می سته‌مکاری جیهانی، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی خستووه‌ته گه‌ڕ له پێناو لاوازکردنی ئێران، وه‌ک شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی عێراق دژ به ئێران، سیاسه‌تی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له ڕێگای گرووپه چه‌کدارییه‌کان و گه‌مارۆ و سزا ئابوری و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
ناسینه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی دوژمنان به تایبه‌ت ئیسرائیل سه‌باره‌ت به دووره‌په‌رێزی ئێران له ئه‌فریقا پێویسته. رژێمی ئیسرائیل له پیناو ئاماده‌بوونی به‌هێزی خۆی له‌م کیشوره، پێویستی به لاوازبوونی ئێران له ئه‌فریقا هه‌یه. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته، پێویسته پلانی تایبه‌ت و کارامه‌ی هه‌بێت. ناردنی شاندی سیاسی، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی و ئابوری، ئه‌گه‌ر به پێی پلان و ستراتیژێکی گونجاو بێت ده‌بنه هۆی پته‌وبوونی پێگه‌ی تاران له ئه‌فریقا.
کیشوه‌ری ئه‌فریقا له سیاسه‌ته‌کانی تایبه‌ت به خۆڕاگری ئابوری ئێران پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی که پلانی پێویست بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته لای سیاسه‌توانان و به‌رپرسانی سیاسی و ئابوری ئێمه‌دا بێت.