ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌رمایه‌گوزاری و هاوکاری ئابووری و بازرگانی له نێوان پارێزگای ئه‌سفه‌هان و هه‌رێمی کوردستانی عێراق له شوێنی ژووری بازرگانی، پیشه‌سازی، کانگا و کشتوکاڵی ئه‌سفه‌هان تاوتوێ کران.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌بدولوه‌هاب سه‌هل ئابادی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی، پیشه‌سازی، کانگا و کشتوکاڵی پارێزگای ئه‌سفه‌هان له‌م کۆبوونه‌وه‌دا توانا و ده‌فرایه‌تییه‌کانی پارێزگای ئه‌سفه‌هانی له به‌شه‌کانی کانگا و پیشه‌سازی شرۆڤه کرد و ئه‌م پارێزگاییه‌ی وه‌ک جه‌مسه‌ری پیشه‌سازی، وه‌به‌رهێنان و بازرگانی ئاماژه پێدا.
ناوبراو پاش ئاماژه‌دان به‌وه‌یکه عێراق وه‌ک دراوسێی ڕۆژئاوی ئێران یه‌ک له گرنگترین شه‌ریکه بازرگانییه‌کانی ئێرانه، وتی: هه‌بوونی هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی، ئایین و ته‌نانه‌ت زمانی لهگيڵ ئێران مه‌یلی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و عێراقی بۆ ده‌کارکردنی کاڵا و شمه‌کی ئێرانی زیاد کردووه.
سه‌هل ئابادی پاش ئاماژه‌دان به توانای باڵای ئه‌سفه‌هان له به‌شه‌کانی پیشه‌سازی و کانگا وتی: ئه‌م پارێزگایه به‌بۆنه‌ی هه‌بوونی شارۆچکه‌ی زۆری پیشه‌سازی ده‌فرایه‌تی گونجاوی هه‌یه و له پیشه‌سازییه‌کانی پیترۆکیمیا و پۆڵایشدا پارێزگایه‌کی چالاک دێته ئه‌ژمار.
سه‌هل ئابادی وتیشی هاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی و به‌رپرسانی ئێران ده‌توانێ کێشه‌کانی هه‌نارده‌کاری چاره‌سه‌ر بکات و درێژه‌ی دا: ئه‌سفه‌هان هه‌روه‌ها له بواری وه‌به‌رهێنانی چیمه‌نتۆ، کاشی و سه‌رامیک ده‌فرایه‌تی و توانای چاکی هه‌یه و له‌بواره‌کانی کوالێتی و چه‌ندی و چۆنی به‌رهه‌مه‌کاندا زۆر پێشکه‌وتووه.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی عێراقیش له‌م دانیشتنه‌دا پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یکه له‌سه‌دا 30 پیشه‌سازییه‌کان و له‌سه‌دا 70ی وه‌به‌رهێنانی چیمه‌نتۆ له سلێمانیدایه، درێژه‌ی دا: سلێمانی له‌بواری بازرگانییه‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووه‌دا گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاوی کردووه.
سیروان محه‌مه‌د مه‌حموود وتیشی: ژووری بازرگانی سلێمانی ئێستاکه 50 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه و بازرگانان، پیشه‌سازان و که‌سانی به‌ناوبانگی پارێزگا ئه‌ندامی ژووری بازرگانی سلێمانین.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: ده‌ره‌نجامه‌کانی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌سفه‌هان و سلێمانی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و عێراقه و یاسای سه‌رمایه له پارێزگای سلێمانی سوودی زۆری بۆ هه‌ردوو لایه‌ن تێدایه.
سیروان مه‌حموود وتیشی: به‌بۆنه‌ی هه‌بوونی هاوبه‌شی ئایینی، فه‌رهه‌نگی و زمانییه‌وه پێشوازی له سه‌رمایه‌دانه‌رانی ئێرانی ده‌که‌ین.
له‌درێژه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا بازرگانان، پیشه‌سازان و به‌رپرسانی پارێزگای ئه‌سفه‌هان کێشه و گرفته‌کانی هه‌نارده‌کاری و هاورده‌کاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی تاوتوێ کرد.
له‌کۆتایی ئه‌م دانیشتنه‌دا هه‌روه‌ها دوو ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاری له‌نێوان ژووری بازرگانی سلێمانی و ژووری بازرگانی ئه‌سفه‌هان و کۆمپانیای پیشانگاکانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سفه‌هان واژۆ کرا.
شیاوی ئاماژه‌یه یه‌که‌مین پیشانگای تایبه‌تی که‌رسته‌ی بێهداشتی، به‌لۆعه‌ی نێو بینا و که‌رسته پێشکه‌وتووه‌کانی ئاشپه‌زخانه (Sanitex2016) به ئاماده‌بوونی جێگری ژووری بازرگانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی کرایه‌وه و پاش کردنه‌وه‌ی پیشانگاکه لێژنه‌ی هه‌رێمی کوردستان پیشانگاکه‌یان به‌سه‌ر کرده‌وه.